خاڵه‌شه‌هاب وئارامیش به‌سه‌ردان هاتنه‌وه !
21/05/2009, 12:00 (GMT+1)

سه‌رله‌به‌یانی 19/05/2009 و له کاتی دیاریکراو وشوێنی ده‌ستنیشانکراودا هه‌ردوو شه‌هیدی سه‌رکرده ئارام وخاڵهشههاب به‌یه‌کگه‌یشتن و یه‌که‌م هه‌نگاو ده‌ستپێکرد.
مه‌کته‌بی سیاسی :

سه‌دان چه‌کدار له‌چه‌ندین بازگه‌ی کۆنترۆڵدا وه‌ستاون ،به‌چاکه‌ت وپانتۆڵی مارکه‌و بۆینباخی گرانبه‌هاوه به‌ڕێز کۆسره‌ت ڕه‌سول ،دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح ،مه‌لا به‌ختیار ، فوئاد مه‌عسوم ،دکتۆرکه‌مال فوئاد،عیماد ئه‌حمه‌د، عدنان موفتی ،دکتۆر ئه‌رسه‌لان باییز وسهعدی ئه‌حمه‌د پیره له به‌رده‌رگای مه‌کته‌بی سیاسی بۆ پێشوازیکردن وه‌ستاون .
پاش چاکوچۆنی و دوور له موجامه‌له پرسیاره‌کان ده‌ستپێئه‌که‌ن !!!!!!
_ مام جلال ؟

+ نه‌وشیروان مسته‌فا، فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر،عومه‌ر شێخ موس،قادر حاجی عه‌لی ،حه‌مه‌تۆفیق،عومهرعهبدوڵلا ،عومه‌ر سه‌ید عه‌لی،عومه‌ر فه‌تاح ،جلال جه‌وهه‌ر،مسته‌فا سه‌ید قادر،عوسمان حاجی مه‌حمود و جه‌بار فه‌رمان له‌کوێن و بۆ ئه‌وان ئاماده نه‌بوون؟

نا ببورن باڵه‌که‌ی مامه فتوایان دا لیستی (دۆڕان وتۆران) ه.
_ دارایی حیزب چه‌نده و ئیداره‌ی گشتی چۆن کاروباره‌کانی به‌ڕێوه ده‌بات ؟
هه‌موو وورده‌کاریه‌کانی خواش نایزانێت له‌به‌رئه‌وه ئه‌م پرسیاره ده‌که‌ینه پرسیاری شه‌شه‌می تاقیکردنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵ و ته‌رکه .کاروباره‌کانی ئیداره‌ی گشتی به دڵی خۆمانه‌وه و ڕاکێشانی پاره و و ته‌خشان وپه‌خشان پێکردنی مه‌فتوحه . له‌وه خۆشتر عه‌لی فه‌تاحی خه‌فیفه‌ی فتقدار ئێستا مووچه‌ی گشت پێشمه‌رگه نه‌به‌زه‌کانی ها به‌ده‌ست !!!!
_ ئه‌ی مووچه‌ی خۆتان ؟
توخوا ئه‌مه پرسیاره ؟ مونافهسهمانه کاممان زیاتری هه‌بێت له پاره‌ی خه‌وتوو و کۆمپانیای وه‌همی وتهندهر .وه‌ک هه‌موو پێشمه‌رگه‌یه‌کی قاره‌مان و شه‌هیدی له ویژداندا زیندوو یه‌ک پارچه زه‌وی و چه‌ند دۆنمێک و باخێکی گه‌وره و خانوویه‌کی جوانکیله و ده کۆنتۆی بانق و........ .
_ هه‌ڵه‌بجه ؟
تۆزقاڵێک ئاسه‌واری کیمیاوی دیار نه‌ماوه ، برینداره‌کان نامرن و هه‌موویان چاکبوونه‌وه ،خانووه‌کانیان له‌سه‌ر نوێترین مۆدێل ودیزاین درووستکرانه‌وه ، ده‌یان خوێندنگا و بنکه‌ی ته‌ندرووستی ، یاریگا ،شوێنی حه‌وانه وباخچه‌ی هه‌ڵواسراومان درووست کردووه و له نازو نیعمه‌تدان . ئێستا دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه له دادگای باڵای تاوانه‌کانه و سه‌رانی ڕژێمی له‌سه‌ر دادگاییدهکرێن و ڕاسته‌وخۆ له که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌وه پهخشئهکرێن . دکتۆر به‌رهه‌میش ئه‌وه خۆی وه‌ستاوه وه‌عدی دواوه عه‌لی حه‌سه‌ن کیمیاوی وتاوانبارهکانی تر یان له هه‌ڵه‌بجه یان له گه‌رمیان ئیعدام بکرێن .
_ گونده‌کان ،ئه‌نفالکراوه‌کان ؟

سه‌باره‌ت به ئه‌نفالکراوه‌کان یه‌ک ئێسکوپروسکی قوربانیان له باشوری عێراق نه‌ماوه و هه‌موویمان هێنایه‌وه ،گه‌وره‌ترین شوێنی تایبه‌تیان بۆکرا به باخچه به مۆنۆمێنتی شایسته‌وه .ئه‌وه‌ی له‌و ئه‌نفاله بهدناوهشدا تیانهچوو ئێستا یان له زانکۆکانی ئه‌مریکا و ئه‌وروپا و میسر و تورکیا وئێران له‌سه‌ر حسابی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌خوێنن ،یان پهککهوتووهکانیان له خهڵوهتکهی پیرانن و به بێ چاو تروکان خزمه‌تده‌کرێن .
_ که‌سوکاری شه‌هیدان ؟
شه‌هیدانه‌ی یه‌کسان بۆ هه‌مووان ، زه‌وی یه‌کسان بۆ هه‌مووان ،منداڵی شه‌هیده‌کان گه‌یشتووه‌نه‌ته سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌بی سیاسیی یان له حکومه‌تدا وه‌زیر وئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌کیل و وه‌زیر وبهڕێوهبهرن .هه‌ندێکیشیان یان نوێنه‌ری په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه ن یان له سه‌فاره‌ته‌کانی عێراقدا سه‌فیر وقونسڵ .
پێشمه‌رگه‌دێرینه‌کان ،که‌مئه‌ندامه‌کان ؟

که‌مئه‌ندامه‌کان خانووی تایبه‌تیان بۆ درووستکراوه و ناهێڵین ئازاری جه‌سته‌یی وده‌روونی وکۆمه‌ڵایه‌تی که‌مئه‌ندامێتیان پێوه‌دیار بێت .ڕۆژی هه‌زار دوعای خێر بۆ سه‌رۆکی گه‌وره و سکرتێری گشتی مه‌زن ئه‌که‌ن و خوا ئه‌وانیش و ئێمه‌ش بپارێزێت .
ئارام به هێواشی ئه‌چرپێنێ به گوێی خاڵه شه‌هاب دا و ئه‌ڵێت ئاسنی سارد کوتانه :
با بچینه ناو خه‌ڵک و له‌وانیش بپرسین بزانین له‌ولا چ باسه ؟
سواری ته‌کسیه‌ک ده‌بن و داوا ئه‌که‌ن تێر بیانگهڕێنێ ویه‌که‌م پرسیار له به‌نزینخانه‌وه ده‌ستپێئه‌که‌ن .
_ چه‌ند دانه له ناو شار هه‌یه ؟
ده‌یان به‌نزینخانه ،خاوه‌نه‌کانیان پیاوانی حیزبن یان شه‌ریکه‌به‌ش ،به ئاره‌زووی خۆیان نرخ دائه‌نێن ،جۆری ئێرانی وعێراقی وتورکی هه‌یه ، ئاو ونهوتیشی تێکه‌ڵاو ئه‌کرێت و که‌سیش بۆی نیه ئهلف هه‌ڵبهێنێته‌وه .
_ ئه‌و ئه‌و بینا زهغمهی به‌رامبه‌رمان هی کێیه ؟
ناوه‌که‌ی ناڵێم ،به‌ڵام ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسییه و کوڕه‌که‌شی خه‌ریکی بازرگانیه و به‌نیازه بیشیباته سه‌رکردایه‌تییه‌وه .
_ ئه‌ی ئه‌و خانووه سێ نهۆمیه به‌رد مه‌ڕمه‌ڕه ؟
هی مه‌لایه‌که به‌ڵام ناچێته مزگه‌وت وعیباده‌ت ناکات و دژی ئیسلامی سیاسیشه و له په‌نا هێرۆخانیشدا بۆته خاوه‌نی چاودێری چاوه‌کان .
_ ئۆخه‌ی سوپهرماکێت وڕیستورانتی مۆدێرنیش هه‌یه ،ئه‌ی ئه‌مانه ؟
هه‌مان تاس وهه‌مان حه‌مام ، کاکی براینه ، پیاوی فه‌قیری دوێنێی ئه‌م ووڵاته هه‌ر فه‌قیره‌که‌ی ئه‌مڕۆیه و به‌سکێک تێر وبه سیان برسی .ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده سیاسه‌تمه‌داری سه‌رمایه‌داره و ئاگایان له حسابی خۆیان نه‌ماوه .
_ ئه‌ی ئه‌م شه‌قامه بۆ وا پڕ له چاڵ وچۆڵه ؟
قیره‌که‌ی ئه‌سڵ نیه ،بۆیاغه سپیه‌که‌ی ته‌زویره و شاره‌وانیش خه‌ریکی دزی وگهندهڵیه و بڕۆن سه‌یری ژیانی خۆیان وکه‌سوکاریان بکه‌ن .
_ ئێ باشه ئه‌م هه‌موو فاروقی مه‌لا مسته‌فایه چیه له‌سه‌ر تابلۆی بیناکان نووسراوه ؟

_ بۆ کاکه ئه‌وانه حیزبایه‌تی ئه‌که‌ن یان بازرگانی و پاوان ؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌تان لای که‌سوکاری شه‌هیدانه ،که‌که‌سیان دانی خێر به پێشمه‌رگه‌کانی دوێنێ و دزه‌کانی ئه‌مڕۆدا نانێن .
_ ئه‌ی ئه‌م گرده بۆ وا قه‌ره‌باڵغه ؟
ئه‌مه ناوی گردی ووشه‌یه ، نه‌وشیروان مسته‌فا و هاوڕێکانی لێی کۆبوونه‌ته‌وه و خه‌ریکی گۆڕانن ،باڵی تاڵه‌بانی پێیان ئه‌ڵێن (گردی فشه) ،خه‌ڵکیش ئه‌ڵێت (به‌س ئومێدمان کاکه نه‌وه‌یه) .
_ سه‌رێکیش بده‌ین له‌ناو ناو بازاڕ ؟
وه‌ی به‌چاوان ،شار جمه‌ی دێت له عه‌ره‌بی جنوب و ناوه‌ڕاست ،پڕه له ئاواره ،هه‌زاران گه‌نج وخوێنده‌وار شاریان به جێهێشت .
_ دیاره چوون بۆخوێندن و حیزب ناردوونی ؟
نه‌وه‌ڵا ،له ده‌ست خه‌م وخه‌فه‌تی حیزب و بێهیوایی خۆیان .
_ جا به‌م قسانه‌ی تۆ بێت وڵات بۆته جه‌هه‌ننه‌م ؟
به‌ڵێ ووڵات وشار به‌هه‌شتی مه‌سئولین و جه‌هه‌ننه‌می خه‌ڵکن .
_ که‌واته چی ئه‌ڵێیت به‌وانه‌ی خۆیان بۆ کورد به کوشت دا ؟
له‌خۆیان وکه‌سوکاریان ڕۆشتن ،ئه‌م مه‌سئولانه هێنده پێشمه‌رگه‌یان ناشرین کرد ،خه‌ڵک جنێو و قسه‌ی سوکیان پێ بڵێت ،دوور نیه سبه‌ینێ به کلهتهور و خاکه‌ناز و به‌رد شار به‌ده‌ریان نه‌که‌ن .
_ ده‌ره‌نجام : پاش کۆی پرسیاره‌کان کاک ئارام و خاڵه شه‌هاب بڕیاریان دا له بری نوسینی ڕاپۆرت بۆ هاوڕێکانیان ، هانی خه‌ڵک بده‌ن تا زووه و بێ دواکه‌وتن کۆمیته‌یه‌ک له چین و توێژه‌کانی گه‌ل دروست بکه‌ن بۆ درێژه پێدانی شۆرشێکی به‌رده‌وام .
21-5-2009
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

