هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت موزایه‌دە بەسەر کوردستانپۆستەوە بکات !
25/02/2011, 12:00 (GMT+1)

منیش لە وەڵامدا دەڵێم سەکۆ بەرزەکەی کوردستانپۆست هەرگیز جێگای قەڵەمنزمی وەکوو ئێوەی تێدا نابێتەوە، دەشپرسم ئەی ئێوە چەندین ساڵە لە کوێ بوون، کاتێک دەسەڵاتی کوردی بەتایبەت بنەماڵەی بارزانی ئەو هەموو سوکایەتییەی بە کەسوکارتان دەکرد لە هەولێر؟ ئێستا کە دەزانن سەرکەوتنی شۆڕش لە ئان و ساتدایە، کوردستانپۆست بەشی شێری بەردەکەوێت، هاتوون بانگەشە بۆ خەڵکی هەوڵیر دەکەن
ئەزیزانم ئێوە زۆر درەنگ هاتن، به داخه‌وه له نمونه‌ی که‌سانی هه‌لپه‌رستی وه‌کو ئێوه‌ش له ناو کورددا زۆرن، وەک چۆم ئەمڕٶش داوای پاکانە لە پارتی دەکەن، گوایە ئێوە چۆن ئەو ڕاگەیاندنەتان لە کوردستانپۆست بڵاو نەکردۆتەوە، بەڵکو لە دەستە خوشکی دەسەڵات سایتی سبەی بڵاو کردۆتەوە، حەق وایە شەرم لە خۆتان بکەن و ئەم ڕوون کردنەوه و پاکانەیە بۆ دەسەڵاتی کوردی کە لە گیانەڵادایە نەنووسن!
وەک چۆن ئەمڕٶش ڕیگا بە شاعیرە گەندەڵەکەی دەزگای سەردەم درا شیعر بخوێنێتەوە، لەکاتێکدا بە درێژایی تەمەنی دەسەڵاتی کوردی ئەم کەڵە شاعیرەی کورد گەندەڵی لێدەتکێ و هەموو مانگێک ئیستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، دەیان هەزار دۆلار لە سکرتاریەتی تاڵەبانی وەردەگرێت، ئه‌ویش هات و له به‌ر ده‌رکی سه‌را نمایشی خۆی کرد و حیسابی بۆ پاسهڕۆژ و چاره‌نووسی خۆی کرد.
کاتی ئه‌وه هاتووه، ئێمه‌ی کوردیش وه‌کو میسرییه‌کان هه‌موو ئه‌و نووسه‌ر و شاعیر و هونه‌رمه‌ندا سووک و ریسوا بکه‌ین، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکه بۆ بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵیی، خیانه‌ت، جاشایه‌تیی و دوو فاقه‌یی له بیرکردنه‌وه و هه‌ڵویست و ره‌فتاردا، با ئه‌و که‌لتوره ناشرینه‌ی که له‌گه‌ڵ خۆماندا ده‌یگوێزینه‌وه، لێره به‌دواوه نهیدهینهوه به شانماندا و له دوای نه‌مانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته فڕێی بده‌ین.
کاتی سەرکەوتن نزیک بۆتەوە، ڕێویەکانی دوێنێ خەریکە دەبنە شێری ئەمڕۆ و سبه‌ینێ، بەڵام هەیهات، سەردەم گۆڕاوە ئەمڕۆ دونیا ، دونیای تەکنەلۆژیا و ئینتەرنێت و فەیس بوک و کوردستانپۆسته.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

