کومیته‌کانی پاڵپشتی له‌لیستی گۆڕانی هه‌ردوو شاری ڤانکوڤه‌ری که‌نه‌دی و سیاتڵی ئه‌مریکی کۆبونه‌وه‌یه‌کیان ساز دا
08/07/2009, 12:00 (GMT+1)

هه‌ر لێره‌وه به‌شێوه‌کی به‌رچاو له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپاو ئه‌مریکاو گشت شوێنه‌کانی تری ئه‌م جیهانه بانگه‌شه بۆ لیستی گۆڕان ڕۆژ دوای ڕۆژ له هه‌ڵکشان و فراوانتر دایه، ئه‌وه‌ی جێی دڵخۆشیمانه هه‌روه‌ك کاك ئاسۆ ئاماژه‌ی پێدا، که له‌زۆربه‌ی بنه‌که‌کانی بانگه‌شه‌کردن هاوڵاتیان خۆیان هه‌ستاون به‌کارێکی خۆبه‌خشانه‌و خۆڕسك به دابین کردنی هه‌ندێ پێداویستی بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه که تا ڕاددیه‌کی باش له ئه‌رك وبودجه‌ی لیستی گۆڕانی که‌م کردۆته‌وه، به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌م دیارده‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستانیش به‌دی ئه‌کرێ وکوردستانیان ئه‌م هه‌له‌یان به‌سنگ ودڵێکی فراوانه وه‌رگرتوه‌و نه‌ك هه‌ر کۆمه‌کی مه‌عنه‌وی به‌ڵکه کۆمه‌کی مادییش بۆ لیستی گۆڕان له زۆر شوێن کۆ ئه‌کرێته‌وه‌و هه‌وڵ ئه‌درێ ئه‌م لیسته سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنێ.
ئه‌وه‌ی جێگای مه‌ترسی ودڵه ڕاوکێ بوو لای هه‌ندێ له به‌شداربوان ، که هه‌وڵ بدرێ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به‌شێوه‌کی دیموکراسیانه به‌ڕێوه بچێ ودوور بێ له‌هه‌موو فرت و فێڵ وتووندو تیژیه‌ك، بۆیه هه‌وڵ دراوه که کوردستانیان له ڕێگای ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مان وکه‌سایه‌تیه فه‌رمیانه‌وه له‌و ووڵاتانه‌ی لێی ئه‌ژین که له ڕه‌وشه‌که ئاگاداریان بکه‌نه‌وه‌و ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی که ڕۆژانه له‌لایه‌ن لیستی پارتی و یه‌کێتیه‌وه ئه‌کرێ دۆکیومێنت بکرێن وبدرێن به‌و شوێنانه، له‌هه‌مان کاتیش‌دا هه‌وڵ دراوه که گه‌ر بتوانن چاودێری شاره‌زاو کارا ڕه‌وانه‌ی کوردستان بکه‌ن وله نزیکه‌وه ئاگارداری بن.
دیاره هه‌ندێ له‌ئاماده‌بوان ڕه‌خنه‌ی ته‌واویان له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مڕۆی کوردستان گرتوه له‌وه‌ی که نه‌یتوانیوه ببێته نمونه‌یه‌کی باش بۆ پارچه‌کانی تری کوردستان، به‌ڵکه له‌هه‌ندێ کاتدا بۆته نمونه‌ی خراپ و ناهه‌موار ، به‌تایبه‌تی له بواری مافی مرۆڤ به‌گشتی و ژنان وبه‌تایبه‌تی، که چۆن له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوو به‌و په‌ڕی سوڤاشیانه مامه‌ڵه‌یان له‌ته‌کدا کراوه‌و مافیان پێشێل کراوه.
هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ئاماده‌بوان جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رچاو ڕوونی زیاتر ودانپێنان به‌هه‌ڵه‌کانی ڕابردوودا کرد‌و، داوایان کرد که لیستی گۆڕان ته‌نها لیستی گۆڕان نه‌بێ، به‌ڵکه ببێ بهبزووتنهوهو وتهڤگهرهیهکی زیندوو که ماکی گۆڕان بێ، وه‌یان ته‌نها کار به‌دروشم وپاشخانی ڕابردوو نه‌کات وکهڵك له ئه‌زموونی گۆڕانی گه‌لان بکات که ڕۆژانه لێره‌و له‌وێ ڕووئه‌دا، بۆیه ئه‌و به‌ڕێزانه وایان پێشنیار کرد که گۆڕان ببێته فه‌رهه‌نگ وههندگاوی جدی بۆ بنرێ وجێ ئهوگهندهڵیه بگرێته‌وه که وا خه‌ریکه به‌شێکی گه‌وره له‌فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵگا داگیر ئه‌کا.
هه‌روه‌ها داواکرا له لیستی گۆران که به‌ره‌و کاریزمایی هه‌نگاو نه‌نێ و باس له‌و ئه‌گه‌رانه‌ش کرا دوای هه‌ڵبژاردن که ئایا لیستی یه‌کێتی و پارتی گه‌ر به‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕازی نه‌بوون ، ئه‌وا لیستی گۆڕان په‌نا ئه‌باته به‌ر یاسا‌و ڕێچه‌که‌ی دادگاکان ئه‌گرێته به‌رو داوا لهههوادارن وئه‌ندامانی ئه‌کرێ که خۆیان له تووند‌و تیژی و ئیستفزازی لیسته‌کانی تر بپارێزن، هه‌روه‌ها کاك ئاسۆ له‌مه‌ڕ کاندید نه‌کردنی یه‌کێ له‌لیستی گۆڕان بۆ ڕکه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ، وای پێ باشه که لیستی گۆڕان له‌هه‌وڵی چالاکردنو بهئهکتیڤکردنی په‌رله‌مانه و هه‌وڵ ئه‌دا که پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم ته‌نها ڕه‌مزی و ته‌شریفی بێ، وه له‌چه‌ند ڕۆژی ئایینده بیر‌و ڕای لیستی گۆڕان به‌یه‌کێ له کاندیده‌کانی ڕکه‌به‌رانی سه‌رۆکی هه‌رێم ڕائه‌گه‌یه‌نن.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندی لیستی گۆران و ڕێکخراوه‌کانی تری پارچه‌کانی کوردستان ، کاك ئاسۆ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیه له‌چوار چێوه‌ی یاسای ده‌وڵه‌تی ودروسێکانهوه ده‌ربڕی وسه‌ربه‌خۆیی له‌کارکردن گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌و پارت وڕێکخراوانه به‌شێوه‌یه‌کی دیموکراسی.،به‌مه‌ش جۆرێ لهباڵانسی سیاسی پێ دروست ئه‌بێ که نه‌شیش بسووتێ ونهکاباب.
ڕه‌نگه له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه که کاك ئاسۆ ئه‌م بار‌و دۆخه‌ی ئێستای به ڕاپه‌ڕینی دووه‌م و ڕاپه‌ڕینی سپی هه‌ژمار کرد‌و پێی وابوو به‌ربه‌ست و ڕێ گرتن له گۆڕان کارێکی گه‌لێ هه‌ڵه‌یه‌و ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌م گۆرانانهش به‌سوودو قازانجی هه‌موان ته‌واو ئه‌بێ.
ئهمادهکرندی ئه‌م ڕاپۆرته له‌لایه‌ن حه‌مه سوسه‌یی وه کراوه.
ڤانکوڤه‌ر/که‌نه‌دا
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

