تازەترین فەشەلی یەكێتى
09/07/2009, 12:00 (GMT+1)

1- لیستى كوردستانى 17.74% ى دەنگەكانى بەدەست هێنابوو.
2- لیستى چاكسازىو خزمەتگوزارى 3.82 ى دەنگەكانى بەدەستهێنابوو.
3- لیستى گۆڕان 76.53%ى دەنگەكانى بەدەستهێنابوو.
4- لیستەكانى تر 1.91% ى دەنگەكانى بەدەستهێنابوو.
هەمان راپرسی بەڵام دواى تێپەربوونى نزیكەى 23 كاتژمێر ئەنجامەكان بەشێوەیەكى چاوەڕوان نەكراو هەڵگەڕاونەتەوە كەئەمەش دیارە و هەركەسێك كەمێك هۆشی هەبێت دەزانێت چ فێڵێك كراوە بۆ ئەوەى ئەو ئەنجامە بەشێوەیەكى لێبكرێت كەلەگەڵ خواستى یەكێتىو سەركردە غەشاشەكانیدا یەك بگرێتەوە، ئافەرم دەزگاى ئیعلامى ئیفلاس ئافەرم غەشاشەكانى دەزگاى راگەیاندنى یەكێتى، ئەمە لەراپرسیەكى ئەلكترۆنیدا ئاوا غەش بكەن ئەى ئاخۆ دەبێت لەكاتى هەڵبژاردنەكاندا چى بكەن؟؟ دەك ڕووتان رەشبێت.
ئەمەى خوارەوەش ئەنجامە تازەكانى هەمان راپرسیە دواى تێپەڕبوونى نزیكەى 23 كاتژمێر:
1- لیستى كوردستانى 80.71% ى دەنگەكانى بەدەستهێناوە.
2- لیستى چاكسازىو خزمەتگوزارى 0.89% ى دەنگەكانى بەدەست هێناوە.
3- لیستى گۆڕان 18.03% ى دەنگەكانى بەدەستهێناوە.
4- لیستەكانى تر 0.37% ى دەنگەكانى بەدەستهێناوە.
خوێنەرانى بەڕێز خۆتان حەكەمبن من هیچیتر ناڵێم.
- سلێمانى
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

