مه‌لا به‌ختیار کوێرایی داهاتوه‌و چاوی به گرده‌که‌و کوردستاپۆست هه‌ڵنایه‌ت
16/03/2010, 12:00 (GMT+1)

ئه‌وکه‌سانه‌ی به‌ناوی خوازراوه‌وه له کوردستانپۆستدا ده‌نوسن هیچ په‌یوه‌ندیان به گرده‌که‌وه نیه، ئه‌وانه ده‌نگی ناڕه‌زایی میله‌تن، ده‌نگی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ن که تۆ پشتت تێکردون، ده‌نگی ئه‌و ناڕه‌زاییه‌یه که تۆ‌و ئاغاکانت ده‌تانه‌وێت له کێشیان که‌م بکه‌نه‌وه، ئه‌و که‌سانه له‌گرده‌که نین و له‌ماڵی خۆیانه‌وه به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و بێ عه‌داله‌تی ئێوه‌وه هاتونه‌ته قسه. ئێوه نه‌ك به چه‌کوشه‌که‌ی کوردستانپۆست بگره شایه‌ن به تهوریشن! به‌ڵام ئێمه په‌نا نابه‌ین بۆ ته‌ور، به ووشه کوێراییتان دائههێنین.
کاتێك ئه‌وان به‌ناوی خوازراوه‌وه ده‌نوسن ئه‌وه ده‌یسه‌لمێنێت که ئێوه تا چ ڕاده‌یه‌ك دیکتاتۆر و تۆقێنه‌رن. نوسینه‌کانیشیان درێژه دانه به خه‌باتی نهێنی شاره‌کان، که له‌زه‌مانی به‌عسدا هه‌بوو، ئێسته‌ش له‌سایه‌ی ئێوه‌وه ئه‌و زه‌مانه گه‌ڕاوه‌ته‌وه! وه‌ك چۆن خه‌باتی نهێنی شاره‌کان گرێدرابوو به خه‌باتی شاخه‌وه، ئێسته‌ش خه‌باتی ئه‌و نوسه‌رانه گرێدراوه به خه‌باتی گرده‌که‌وه، ئه‌وان ڕۆژێك بوو ئومێدیان به ئێوه‌بوو، که ئێوه سه‌لمانتان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان کارده‌که‌ن، ئیتر ئه‌وان ئومێدیان به ئێوه نه‌ما و ئێسته ئومێدیان بهگردهکهیه، خۆ ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته گرده‌که‌ش گۆڕڕا، ئه‌وان ئه‌ویش ده‌گۆڕن!!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

