کۆسره‌ت ڕه‌سولیش به‌وێنه‌ی ئه‌رسه‌لان بایز خۆی ناکوژێت!!
09/03/2010, 12:00 (GMT+1)

له‌پاش ئه‌وه‌ی ده‌رکه‌وت که کۆسره‌ت له هه‌ولێریش هیچی پێنه‌کراو له سلێمانیش تڕۆکراوه ئیتر هیچ جێگه‌یه‌کی به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه، ده‌بێ ئه‌م کابرایه چی بکات؟ به پێوه‌ری غیره‌ت و که‌رامه‌ت ده‌بێت خۆی بکوژێت! به‌ڵام وه‌کو ئه‌رسه‌لان بایز فه‌زیحه کاری تێنه‌کرد، ئه‌میش به‌رگه‌ی ئه‌م نوشوستیه ده‌گرێت و پاش ماوه‌یه‌ك له که‌ناڵه‌کاندا خۆیمان پیشان ده‌داته‌وه وه‌کو نه بای دیبێ و نه‌باران!! ئه‌مه یه‌که‌مین جاریش نیه که کۆسره‌ت ڕسوا بکرێت. دیاره مه‌سئوله کورده‌کان له پێناوی پله‌و پاره‌دا هه‌موو سوکایهتیهك قبوڵده‌که‌ن و مانای شه‌رمه‌زاری نازانن!!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

