ئەمە یەکێکە لە دەیان دۆکیومێنتی گەندەڵی و دزییەکانی بۆتانی محمود عوسمان
27/05/2011, 12:00 (GMT+1)

ئەمەش وێنەیەکی دۆکیومێنتەکەیە لە خوارەوە کە بە مۆبایل گیراوە به‌لام پێش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر کلێشه‌ی فه‌رمانگه‌که دابنرێت و ئیمزا بکرێت:

"وەڵام و روونکردنەوەی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریـیە له سه‌ر ئەم بابەتە".
1. ئێمە سەرسوڕماوین لەوەی بڕیارتاندا لاپەڕەیەکی نووسراوی واژۆنەکراو و چاپکراو بڵاوبکەنەوە و ناوتان لێنا "بەڵگەنامە".
2. تەنها بۆ تۆماری فەرمی، دەخوازین بزانن کە فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو چالاکییەکانی خۆی بڵاودەکاتەوە، لەوانەش زانیاری لەسەر بودجە. وێبسایتەکەمان بەڵگەیەکی ئاشکرای بڵاوکردنەوەی چالاکییەکانمانە، کە هەموو زانیارییەکی پەیوەنددار لەخۆ دەگرێت، جا چ بودجە بێت یان نا.
3. ئەو بابەتانەی لەو "بەڵگەنامە"یەدا هاتوون لە گفتوگۆ زیاتر نەبوون. بیرۆکەیەک بوو بۆ دانانی بودجە بۆ تواناسازیی لە بواری تەکنەلۆجیای زانیاری لە هەرێمی کوردستاندا، کە جێبەجێ نەکرا. ئەگەر وا بووایە، ئەوا فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان راستەوخۆ ئەم چالاکییەشی بڵاودەکردەوە، وەک چۆن لە رابردوودا هەموو پرۆژە و چالاکییەکانمان بڵاوکردۆتەوە. نمونە بۆ بڵاوکردنەوەی پرۆژە و چالاکییەکانمان بەروونی لە وێبسایت و راگەیاندنە رۆژنامەوانییەکانماندا هەیە.
4. لێرەدا و هەموو کاتێک رایدەگەیەنین کە، فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوەیە بۆ هەر پرسیار و لێپرسینەوەیەک کە کەناڵەکانی میدیا دەیکەن. یاساکانی رۆژنامەوانیی پیشەیی (پرۆفێشناڵ) دوپاتی دەکەنەوە، کە کاتێک رۆژنامەنووس بەڵگەنامەیەکی بەدەست دەگات، ئەوا سەرەتاییترین کار کە دەیکات بریتییە لە پشکنینی راستەقینەیی بەڵگەنامەکە و پرسیارکردن لە لایەنی پەیوەنددار سەبارەت بە بابەتی نێو بەڵگەنامەکە. بۆ ئەم نووسینەش، تەنها پێویست بوو پەیوەندییەک بە ئێمەوە بکەن و زوو بۆتان ئاشکرا دەبوو، کە ئەمە لە هەڵمەتێکی لەکەدارکردن و ناوزڕاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری نەبێت هیچ شتێکی دیکە نییە.
بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە چالاکییەکانی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵانی رابردوودا، تکایە دودڵ مەبن لە پەیوەندیکردن پێمانەوە لەڕێی:
www.it.krg.org
[email protected]
www.facebook.com/KRGIT
Twitter @KRGIT
سه‌رنجی کوردستانپۆست
ئه‌و که‌سه‌ی که به ناوی چاودێرێکه‌وه ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ی ناردووه، جێگای بڕوا نییه، چونکه نامه‌که به موبایل له دووره‌وه گیراوه، واژووش له‌سه‌ر نامه‌که نه‌کراوه، یان دیار نییه، ئه‌مه ناچێته خانه‌ی بڕواکردن به به‌ڵگه، هه‌موو که‌سێک ده‌توانێت شتێکی ئاوا دروست بکات. جگه له‌وه‌ش نازانین بۆچی ماوه‌یه‌که که‌سێک یان کۆمه‌ڵه که‌سێک به‌م ده‌زگایه فێربوون و ده‌یانه‌وێت ناوی بزڕێنن، خۆ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له گه‌نده‌ڵیی بێت، ئیستا هیچ ده‌زگایه‌ک نه‌ماوه ئه‌م دیارده جوانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی کوردی به به‌هره پێیداون، به‌ر ئه‌م داموده‌زگایانه نه‌که‌وتبێت؟
ئه‌وه‌ی که بڵاوکراوه‌ته‌وه مه‌به‌ستیی دڵسۆزیی و نیشمانپهروهریی نییه، به‌ڵکو مه‌به‌ستی شه‌خسییه، تکایه کاکی چاو‌دێر واز له‌م کارانه بهێنه، ئێمه نووسینه‌که‌مان لا ده‌برد، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانگه‌یه وه‌ڵامی دویتهوه، بۆیه ناچاربووین بیهێڵینه‌وه
له‌گه‌ڵ رێزمان
کوردستانپۆست

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان