له بیره‌وه‌ری 21 ساڵه‌ی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا سه‌رزه‌نشتی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌که‌ین
10/03/2009, 12:00 (GMT+1)

مێژووی هه‌موو گه‌لانی سه‌ر زه‌وی وابوه ،له دوای ڕزگاربونیان ، هه‌وڵیانداوه تاوانباران و چه‌وسێنه‌رانی گه‌له‌که‌یان بده‌نه دادگا و سزای یاساییان بده‌ن، هه‌م بۆ په‌ند و هه‌م بۆ تۆڵه. به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه سه‌رانی گه‌لی کورد له باشوری کوردستان، له‌دوای ڕوخانی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حسێن، وه‌ک سه‌رانی گه‌لانی جیهان خه‌م خۆری به په‌ند کردنی دوژمنان و تۆڵه نه‌بوون.
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له سه‌رده‌می خه‌بات و دژایه‌تیکردنی ڕژێمی سه‌دام حسێندا، هێزی سه‌ره‌کی گۆڕه‌پانی باشوری کوردستان بوه ، هه‌ر بۆیه توانیویه‌تی له‌سه‌رتاسه‌ری کوردستان هێزی هه‌بێت و جه‌ماوه‌ری هه‌بێت، هه‌ربۆیه‌ش ته‌نها لایه‌ن بوو که توانی ڕۆڵی کاریگه‌ری هه‌بێت له دۆزینه‌وه‌ی سه‌رانی به‌عس و تاوانباراندا ،له هه‌رێمی کوردستان به شاره‌کانی که‌رکوک و موسڵیشه‌وه.
هێزو توانای ڕێخستن و جه‌ماوه‌ری یه‌کێتی کارێکی وای کرد ،که له‌گه‌ڵ زۆرێک له سه‌رانی به‌عس و تاوانباراندا، دوو فڕۆکه‌وانی تاوانباری به‌شدار له کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌ی سورقاوشان و چه‌می ڕه‌زان و گۆپته‌په‌و عه‌سکه‌ر ، بکه‌وێته ده‌ست یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان. به‌ڵام هه‌زاران حه‌یف و مخابن ، ئێستا له‌به‌رده‌ستا نین.
فرۆشران؟ به‌خشران به ئێران؟ به‌خشران به خاترانه؟ له لایه‌ن ئه‌مریکاو به‌ریتانیاوه زه‌وت کران؟ که‌س نازانێت. بزوتنه‌وه‌ی ڕابوون وون بونی تاریق ڕه‌مه‌زان و که‌ریم سه‌بتی ، به هه‌ر هۆیه‌ک بێت، له خانه‌ی ناپاکی و تاوان به‌رامبه‌ر به گه‌له‌که‌مان و قوربانیه‌کانی ده‌زانێت، و که‌سی به‌رپرسی یه‌که‌میش له‌و بزربونهیان به که‌سی یه‌که‌می یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ده‌زانێت که جه‌لال تاڵه‌بانیه، هه‌ر بۆیه تا دیاریکردنی چاره‌نوسی ئه‌و دوو تاوانباره و ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک که گه‌لی کورد ئارام بکاته‌وه ، بزوتنه‌وه‌ی ڕابوون جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رزه‌نشت ده‌کات له هه‌موو بۆنه‌و کاتێکی پێویستدا. هه‌روه‌ها بزوتنه‌وه‌ی ڕابوون له‌بری هه‌موو ئه‌ندام و لایه‌نگرانی سه‌ر بڵندو خاوه‌ن ویژدانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، به‌ڵێن به گه‌لی کورد‌و که‌سوکاری قوربانیه‌کان ئه‌ده‌ین ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له ڕسواکردنی ڕوداوی بزربونی هه‌ردوو فڕۆکه‌وانی تاوانبار ،تا گه‌یشتن به ئه‌نجامێکی ڕاست و ڕوون.
بۆ پێشه‌وه به‌ره‌و به‌رز ڕاگرتنی پیرۆزیه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی و کورد‌و کوردستان
بزوتنه‌وه‌ی ڕابوون- یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان 9-3-2009
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

