تاڵه‌بانی داواده‌كات حوكمه‌كه‌ی سوڵتان هاشم سوك بكرێت
09/06/2009, 12:00 (GMT+1)

له‌میانی مێزگردێكدا كه ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نوسانی عێراق به‌شداربون تیایدا‌و كه‌ناڵی ئه‌لعیراقیه رێكیخستبو، تاڵه‌بانی وتی: "ده‌كرێت حوكمی له‌سێداره‌دانه‌كه‌ی بۆ سوك بكرێت‌و بۆ نمونه بكرێت به‌هه‌تا هه‌تایی یان بیست ساڵ".
پێشتر دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق، به‌تاوانی به‌شداریكردن له شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال، حكومه‌تی له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر سوڵتان هاشمدا سه‌پاند.
هه‌ر له‌و مێزگرده‌دا، تاڵه‌بانی ره‌خنه‌ی له‌حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی گرت‌و پرۆسه‌ی ئاشتبونه‌وه‌ی نیشتمانی بهناكامڵ له‌قه‌ڵه‌مدا.
وتیشی: ئاشتبونه‌وه‌ی نیشتمانی تائێستا بهدینههاتوهو ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش به‌ته‌واوی ئامانجه‌كانی نه‌پێكاوه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

