(گۆڕان) و ترسى دووبارەكردنەوەى هەڵەكان
11/07/2009, 12:00 (GMT+1)

بەڵام ئەوەى جێگەى ترس و دڵەڕاوكێیە ئەو لێشاوە جەماوەریە گەورەیەیە كە پەیتا پەیتا ڕودەكاتە رێڕەوى گۆڕان و تا ئێستا بە وردى فلتەرێكى زیرەكانە بۆ دزەنەكردنى كەسایەتى ئاست نزم و ڕابردوو لێڵ و تەنانەت هەندێك جار بۆ گەندەڵانیش دا نەنراوە.
من لێرەدا نامەوێت ناوى هیچ كەسێك بهێنم بەڵام هەموو كەس ئەو ڕاستیە دەزانێت كە خەریكە ڕەوتى گۆڕانیش بە كەسانێكى ناشایستە بە تەواوى لەكەدار دەبێت.
ئەگەر لە ئێستاوە بەر بە كەسانێكى نەگونجاو و ڕابردوو پیس نەگرین دەبێت ئایندەمان چۆن بێت؟!ئەم پرسیارە ئاراستەى بەرپرسانى ئەو ڕەوتە دەكەمەوە.
ئەوەشمان بیر نەچێت زۆرێك لە بونیادنەرانى شۆڕشى نوێ كە ئەوكات شۆڕشگێر و پاك و دڵسۆز بوون ئێستە بونەتە دێوەزمە و وەكو مشەخۆر لە سامانى كوردستان دەخۆن.
ئەى ئەگەر ئێمە سەرەتاكەمان كەسانى هەرزەو گەندەڵى تێدابێت دەبێ ئایندەمان چۆن بێت؟
ئەگەر لە ئێستاوە پاكسازى دەستپێنەكەین ئەوانە كە گەورەبوون دەبنە دێوەزمەو لە ئێستا خراپترمان بەسەر دێنن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

