وردەكارى زیاتر لەبارەى دەستیوەردانەكانى پارتى لەدادگاى هەڵەبجە
25/12/2010, 12:00 (GMT+1)

1- شیرین خان، جیگرى داواكاری گشتی دادگاى هەڵەبجە، ئەم كەسە هەرچەندە كادرو لایەنگرى پارتى نییە، بەڵام یەكیكە لەدۆستەكانى فەرەیدوون جوانڕۆى لێپرسراوى پێشووى لقی 12، جۆرى دۆستایەتى ئەم شیرینە بریتییە لەو پەیوەندییە تایبەت و سۆزدارییەى لەنێوان هەردوولایاندا هەیە، پارتى و فەرەیدوون شیرینیان بۆ مەبەستەكانى خۆیان بەكارهێناوە.
2- حاكم تەها عومەر رەشید یەكێكە لەبەكرێگیراوەكانى پارتى بنەماڵە، ئەم حاكم تەهایە لەژێر هەرەشەو گورەشەى فەرەیدوون جوانڕۆی و نەجات حەسەندا لەماوەى رابردوو رۆژنامەنوسێكى سەر بەبزوتنەوەى گۆڕانى بەتوندى سزادا، بەبێ ئەوەى هیچ هەڵەیەكى كردبێت، جۆرى پەیوەندییەكانى ئەم حاكمە ناحاكمە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پەیوەندییە تایبەتەى لەنێوان فەرەیدوون جوانڕۆی و خێزانەكەى حاكم تەهادا هەیە، تەنانەت بەگوێرەى هەندێك زانیارى حاكم تەها بەپەیوەندییەكانى نێوان فەرەیدوون و ژنەكەى خۆی زانیوەو فەرەیدوون بە 25هەزار دۆلار سوڵحی لەگەڵ حاكم تەهادا كرد بۆ ئەوەى خێزانەكەى تەڵاق نەدات و لەمەودواش دەست نەخاتە ناو پەیوەندییەكانیان، ئەمەش وایكردووە ئەم حاكم تەهایە بەردەوام ملكەچی پارتى و فەرەیدوون بێت
3- فەیسەڵى پارێزەر، ئەم فەیسلە یەكێ:ە لەموچە خۆرە برسییەكانى لقی 12ى پارتى، فەیسەڵ یەكێكە لەو پوش پارێزەرانەى كەدەستێكى باڵاى هەیە لەسزادانى ئەو كەسانەى كەمەیلی سیاسیان لەگەڵ بنەماڵەى بارزانیدا نایەتەوە، فەیسەڵ مانگانە 500هەزار دینار لەپارتى وەردەگرێت.
4- رێبوارى محامى، ئەم رێبوارە كەبەهەموو پێوەریك رێبوارە لەبوارى یاسادا مانگانە 500هەزار دینار لەلقی 12وەردەگرێت لەبەرامبەریشدا هەموو كارێك لەپێناوى لقى 12دەكات و رێگەشی بەهەندێك لەكچە خزمەكانى خۆی داوە لەلقی 12 كاربكەن، ئەما كەس نازانێت چۆن كارێك.
5- كارزان سەلام، كارزانیش یەكێكە لەو پارێزەرانەى مانگانە 500هەزار لەقی 12 وەردەگرێت ئەمەش لەپێناو پاسكردنى ئەوكادرو كەسانەى پارتى كەریگەیان دەكەویتە دادگا.
لێرەدا پرسیارێك دیتەپێشەوە ئەویش ئەوەیە ئایا داواكاریی گشتییەك ئەوە حاڵى بێت و نەتوانێت بەرگرى لەخۆى بكات و خۆى لەهەوەس و ئارەزووەكانى فەرەیدوون جوانرۆییەك بپارێزێت، چۆن دەتوانێت دواى موڵك و ماڵى دەوڵەت لەو كەسانە بكات كەمال و موڵكى دەوڵەتیان لەلایە؟
ئایا حاكمێك نەیتوانی بیچت كیشەى نێوان ژنەكەى خۆى و فەرەیدوون جوانڕۆی چارەسەربكات، چۆن دەتوانێت ئەو كێشەو گرفتانە چارەسەربكات كەرووبەروى خەڵك دەبێتەوە؟
ئایا ئەگەر شارێكى وەك هەڵەبجە لەلایەن رێبوارى بەناو محامى و فەیسەڵ و كارزانى محامییەوە پارێزگاریی لێبكرێت دەبێت رووبەرووى چ كارەساتێكى ئەخڵاقی و فەسادى جۆربەجۆر ببێتەوە؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

