سه‌گۆ قادر‌و نیاز گهوجانی دووتوتی بنه‌ماڵه
05/03/2010, 12:00 (GMT+1)

سه‌گۆ ڕشایه‌وه وتی (گۆڕان و یهكگرتووبچوكترین ده‌وریان نه‌بوه له نوسینه‌وه‌ی ده‌ستورا، بچوكترین سه‌روه‌ریان له‌به‌غدا نیه). سه‌گۆ ئه‌یوت سروده‌كانی گۆڕان وه‌ك سۆماڵ كوردستان ده‌رئه‌خا وتی ده‌پرسم برسێتی موتڵه‌ق یان تێری به‌كه‌م و كوڕی باشتره؟.پاشان وتی موهه‌ندیسی دیموكراسی مه‌سعودی كوڕی مه‌لایه. هاتهسهرباسی په‌رله‌مان و سوكایه‌تی به‌په‌رله‌مانی كوردستان كرد‌و وتی (په‌رله‌مانی ته‌پڵ لێدان).ئه‌م دوو توتیه په‌ل و پۆكراوهی بنه‌ماڵه زوو زوو سه‌گۆ به نیاز گهوجانی ئه‌وت دكتۆر به‌پێچه‌وانه‌وه دكتۆر گهوجانیش ئه‌یوت وانیه كاك سه‌گۆ تومه‌س درۆیان بۆنایه‌ت. پاشان سه‌گۆ وتی دوای ٧/٣ پێویسته به یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ریدا بچینه‌وه سنورێك بۆ ئه‌م بارودۆخه دابنێین. سه‌گۆ حهپانی ئه‌یوت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئیهانه به‌كه‌رامه‌تی به‌شه‌ر ئه‌كه‌ن سه‌ركرده‌كانیان باوه‌ڕیان بهتهئریخ نیه. سه‌گۆ به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا هاته‌سه‌ر ئیهانه‌كردنی دادگا‌و سوك كردنی دام و ده‌زگاكانی به‌وه‌ی كه‌جێگه‌ی سه‌رنجه. گۆڕان لای سه‌گۆ هێزێكی توندڕه‌وی نادیموكرات و یه‌كگرتوش هێزێكی دیموكراتی پاشكه‌وته. گۆڕان فاشی و ڕه‌فتار به‌عسین بۆیه ئه‌ڵێن (ده‌یگۆڕین).پاشان سه‌گۆ هاته سه‌ر لۆگۆی حیزبه تهزویرچیهكهی ڕشایه‌وه و وتی ئه‌سپه دزراوه‌كه‌ی كوردستانی ئه‌سپی مسته‌فا به‌رزانیه ئه‌بوا باسیان له‌و مێژوه بكردایه .نیاز گهوجانی وتی ئه‌مانه پهپولیزمن نامنتیق وسۆزو عاتیفه ئه‌جوڵێنن . به‌راورد له‌گه‌ڵ كه‌مپینی پارتی تهزویران وتی پارتی هێمنانه كاری خۆی ئه‌كات.خوێنه‌ری به‌ڕێز خۆتان سه‌رپشكی هه‌موو وشه‌یه‌كی ئه‌و دو توتیه بن و خۆتان وه‌ڵامی مه‌عقول بۆ ته‌یری گول بڵێن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

