كادیرەتۆراوەكانى راگەیاندنى یەكیتى هەولێر دەهەژێنن!
07/04/2009, 12:00 (GMT+1)

بەدرێژاى رۆژى 6/4بە چوار خەتى تەلەفۆن بەبەردەوامى پەیوەندى بەو كادیرانە كرابۆ ئەوەى تەنیا بێنە كۆبۆنەوە بەلام هەموو كادیرەكان ئەو تەلەبەیان رەفزكردو نەچوونە كۆبونەوەوگەراندنەوەیان نەویست ولەسەر هەڵوێستى پێشوى خۆیان بەردەوام بوون.بۆ رازیكردنى ئەو كادیرانە چەند بەرپرسێكى باڵاى ناویەكیتى تەدەخولى ئەو كێشەیان كردوپەیوەندییان بە كەس وكارى كادیرەكان كردوە بۆ ئەوەى رازییان بكەن بەگەرانەوە!بەهەمان شێوە شەوى 6/7چەندین بەرپرس چونەتە مالى كادیرەكان ووەعدى زۆرییان پێداون لەرووى مالییەوە تەنیا بۆ ئەوەى قەناعەتیان پێبهێنن بۆ گەراندنەوەیان!وەدیارى وهدییەى گەورەوباشیشیان لە پارەوشتى تر لەگەڵ خۆیان بردبوو بەلام كەس ئامادەنەبووە دیاریەكانیش وەربگرێ وپێیان وتبون باشترین دیارى بۆ ئێمە لادانى (ئازاد جندیانى ودارودەستەكەیەتى)لەراگەیاندنى یەكیتى .پێیان وتبوون بڕۆن ئەوانە بكەن ئینجا وەرن كۆبونەوە لەگەڵ ئێمە بكەن وداواى گەراندنەوەمان لێبكەن .
ئەو هەڵوێستە جوامێرانەى كادیرانى راگەیاندنى هەولێر وایكرد كە چەندین كادیرى ترى راگەیاندنى یەكیتى لە (سەتەلایتى گەلى كوردستان ورادیۆى مەركەزى وتەلەفزیۆنى كەركوك ورانیەوتەلەفزیۆنى هەولێرونوسینگەى سۆران وكوردستانى نوێ وستادیۆم وماڵپەڕى پیوكەى و....تا پەیوەندى بكەن بەو كادیرانەوبەلێنیان پێداون كە ئەوانیش پشتیوانیان بكەن بۆ گۆران ولادانى ئەوانەوئەوانى تر كە ئەمڕۆ بوونەتە دێوزمە بەسەر راگەیاندنى یەكیتى .
بڕیارە لە رۆژانى داهاتوودا ئەو هەموو كادیرە بەگلەیانە لەرێگاى نوێنەرەكانیان یەكتر ببینن وپاشان لەرێگاى بلاوكردنەوەى یاداشت نامەیەك (0بەیان نامە)هەڵوێست ومەتلەبەكانى خۆیان دەرببرن وئەو بەیان نامەیە لە كەنالەكانى راگەیاندنى سەربەخۆكان بلاوبكەنەوەلەسەرووشیان (كوردستان پۆست) ى راست وراست گۆ.هەرلە ئێستاشەوە مەبدەئیەن هەموو لایەكان رێكن لەسەر ئەوەى نەچنەوە ناو راگەیاندنە شڕەكەى جندیانى ویەكیتى ورووەوگردى زەرگەتە هەنگاوبنێن ولەوێدا خزمەتى باڵى ریفۆرم بكەن بۆ ئەوەى بتوانن شەرەفى ئەو گۆرانەیان بەربكەوێ كە بالى ریفۆرم لەچەند مانگى داهاتوو دەیهێنێتە ئاراوپێش.
بێگومان ئەو هەنگاوەش تاكە چارەسەروراستە رێگایە نەك بۆ هەر ئەو چەند سەد كادیرەى ناو راگەیاندنى یەكیتى بەلكو بۆ هەموو یەكیتیە رەسەنەكان وكۆمەڵگاكەمان.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

