حکومه‌تێک له یاده‌وه‌ری
12/03/2011, 12:00 (GMT+1)

بێگومان دوای ئه‌وه‌ی زۆری ژماره‌ی ئه‌م هه‌موو مه‌راسیم و پشووه ئیداریانه کاریگه‌ریه‌کی سلبی له‌سه‌ر داهاتی ووڵات دروست ده‌کات، له‌هه‌مان کاتیش‌دا کاریگه‌ری له‌سه‌ر توانای داهێنانی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ڵنانی هه‌نگاوی فراوانتر و پێویست، ڕاده‌گرێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌به‌ستی خۆم دور نه‌که‌ومه‌وه، سه‌رسامم به‌م هه‌موو یاد و جه‌ژن و مه‌راسیمانه‌ی که له‌ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابردوودا کراوه به به‌شێک له که‌لتوری ئێمه، وه به شێوه‌یه‌ک که ته‌نانه‌ت له دوومانگی ئازار و نیساندا که قه‌شه‌نگترینی مانگه‌کانی ساڵن، چه‌ند ڕۆژێک ماوه‌ته‌وه بۆ کار کردن ئه‌مه له‌کاتێکدا که ده‌زگا ئیداریه‌کانی ئێمه ئه‌بوو بێ‌وچان سه‌رقاڵی کارکردن بن چونکه هه‌رێمی کوردستان له سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیش، چاوی له‌سه‌ره.
بۆ یه له‌کۆتایدا من پێم وایه حکومه‌تی کوردی له ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابڕدوودا جگه له ڕه‌خساندنی پشوو، وه له یاد کردنه‌وه و مه‌راسیم گێران و جه‌ژن و بۆنه و ئاهه‌نگه‌کان، کارێکی به‌رچاوتری نه‌کردووه و ئه‌وکارانه‌ی که زۆر به‌رچاو و دیارن بریتین له‌م مهراسیمات و یاد و بۆنانه‌ی که هه‌ر ده‌زگا و فه‌رمانگه‌یه‌کی حیزبی و حکومه‌تی به ئاره‌زووی خۆی دروشم و ده‌هۆڵی بۆ کوتاوه نه‌ک به‌شێوه‌یه‌کی سیستماتیکی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

