گەردەلولى راپەرین روو لە كوردستانە...
12/02/2011, 12:00 (GMT+1)

وە ئەگەر دەستكەوت ماناى دامەزراندنى حكومەت وپەرلەمان بێت دیسان بۆ ئێمە ماناى مەشخەلى یان كوردستان یان نەمان واتە نەمان بۆ گەل كوردستانیش بۆ دەستەلات...ئەگەر دەستكەوتەكان ماناى دروستكردنى رێگاوبان وكۆشك وتەلار و قوتابخانەونەخۆشخانە بیت...هیچ منەتمان لەسەر مەكەن رژێمكى بەعس دوژمنى گەلى كورد بوو بەلام درێغى نەكرد لەم خزمەتگوزاریانە چونكە ئەمە كارى هەموو حكومەتێكە جا یاخودا بۆ 20 سالى دەستەلات نەتوانێت قوتابخانەیەك دروست بكات...جا لێرە گەلى كورد مافى خۆیەتى ئەگەر بەخۆى دابچێتەزوە وەیان پرسیار بكات بلێ گەلانى تونس و میسر بۆچ راپەرین ؟
لێرەدا وا باشە كە خۆم وەلامى ئەم پرسیارە بدەمەوە گەلى تونس و میسر گرتن و كوشتن و زەوت كردنى ئازادیەكانیان قبول كرد بەلام هەرگیز گەندەلیان قبول نەكرد جا خۆتان بلێن ئەى گەلى كورد ئێمە ئەگەر راپەرین نەكین گەندەلیەكان دەمانخنكێنن بۆیە وەرزى راپەرین هات و راپەرن چیتر خۆتان مەكەن بە سوتەمەنى دوودەستەلات ودووبنەمالە...چونكە ئێمەى گەل دڵنیاین كە دیكتاتۆرەكان هەموویان یەك گوتارن ویەك وێنەن جا چ لە تونس بێت وەیا لە میسر وەیا لە جەزائیر وەیا لە كوردستان با چیتر چاوەر ێى بەلێنەكان نەبین چونكە كورد زۆر لە مێژە دەلێت (خوى شیرى تاكو پیرى) ...با هەلەكە بقۆزینەوە چونكە ئەوان كە دێن بۆ سەر شاشەى تى ڤیەكان گوتارى وا دەرژێنن یەكێك نەیان ناسێت دەلێت دامەزرێنەرى دیموكراسین وەیان وا دژى گەندەلى دەوەستن خەلك سكیان پێ دەسوتێت دیسان یەكێك نەیاناسێت دەلێن دەستیان سپیە وەك دەستى حەزرەتى موسا ..
جا باچیتر باوەر نەكین چونكە ئەوەى ئەوان بە دەستكەوتى ستراتیجى دادەنێن هیچى بۆ ئێمە نیە گشتى بلۆك كراوە لە بانكەكانى ئەروپا ئیتر با دەستان لێ هەلمالین و بازو رابوەشێنین هیچى تر رێگا نەدەین یارى و بازرگانى بە خودى خۆمان بكرێت.ئیتر دڵنیابن گەردەلولى راپەرین روو لە كوردستانە..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

