شارەوانی سلێمانی و شار
03/01/2011, 12:00 (GMT+1)

لەدەشتی مەڵكەندیەوە سەیری شارەوانیەكەی جارانم دەكەم.
لەشەقامە تەسك و خانوە گڵەكانی قەزازەكانەوە سەیری كارو پرۆژەی شارەوانیەكەم دەكەم.
لەخانوە بەركەوتوەكانی شەقامی مەولەویەوە سەیری شارەوانیەكەم دەكەم......
لە زەویە ئیفرازەكانی شارەكام دەڕوانەم شارەوانیەكەم.
لە كارێزی كانی ئاسكانەوە سەیری پرۆژەی ئاوی شارەكەم دەكەم.
شارەوانیە.....
شارەوانیە ڕو ڕەشەكەم.
شارەوانیە خەیانەت كارەكەم.
شارەوانیە داوین پیسەكەم.
شارەوانیەكەی شارەكەم تۆ شەهوەتی مافیاكانی شارەوانیت پیاڕژاوە.
شارەوانی تۆ ئەوەندە لەم پاشڵە پیس و هەوەسبازانەی شارەوانی دەترسیت، ئەوەندە لەقوڕولیتەی شەقامەكانت ناترسی. ئەوەندە لە ئازار و گریانی داپیرەیەكی كوڕە شەهید و ماڵە هەژارەكانی گەڕەكە بێ تاپۆكانی سلێمانی ناترسی.
شارەوانی تۆ بێ دڵی مافیاكانی خۆت ناكەی.. ئەوەی كەشەیتان حەزی پێ دەكا تۆ دەیكەی بۆیان.
شارەوانی ئێوە ئەوەتان كرد كە هەوەسبازەكانی خۆتان پێ یان خۆش بو.
شارەوانی ئێوە ئەوەتان كرد و كردتانە ڤێلاكانی ئەو بەرپرس و ئەم بەرپرس..... كەبەسەدان و هەزاران كوڕ و كچی ئەم شارە و گوندنیشەكان خۆیان لەسەر كوشتدا و ئیعدام كران و زیندانی كران و بەچەندەهای وەك (راپەڕینەكەی سەرا و شەهیدەكانی حامیەی كۆن ..هتد) بونە قوربانی ڤێلا و نادیەكان و شوێنە ڕاقیسەكان و پێك خواردنەوەی شەوان و قەسرو قوسورەكانی مافیا و بەرپرسەكانی شارو دەزگاكانتان...
شارەوانیەكەی شار ئێوە بەقەڵەمی خۆتان چاوی منداڵانی شارتان گرت، شوێنی حەزانەكانتان كردە كافتریای ڕابواردنی شەوانتان.
شارەوانیەكەی شار ئێوە لەبەر چەوری خۆتان زەوی نەما تاپۆی نەكەن...
شارەوانیەكەی شار ئێوە دزو درۆزن و داوێن پیس نەما... لەسەر موڵكی شار نەیكەن بەلۆرت.
شارەوانیەكەی شار كوچەو كۆڵانی شار نەماوە... تا نەكرێتە موڵكی بەرپرسە شەهوەت بازەكانی ناو شارەوانی و دەرەوەی شارەوانی ..
شارەوانیەكەی شار ئێوە بوون بەناوی پرۆژەی ماستەرپلان ئەسحابەسپی و گردەكەی یارەو باخی بەختیاری و جنسیەی كۆنن و سینەماكان ... كردتانە بریانی سەر مێزەكان و پێكێك شەرابی خۆشیتان كرد بەسەریا.
شارەوانیەكەی شار ئێوە بون كەوتنە سێكس كردن و لەكەداركردنی كچان و ئافەرتان و فەرمانبەرانی دەزگاكان... تا پارچە زەویەكیان پێ بدەن.
شارەوانیەكەی شار هەر ئێوەن وەك بۆری زێرابی گەڕەكەكان هەمو شتێكی پیا دەڕوات.
شارەوانیەكەی شار:
شارەوانیەكەی شار ئێوەن كە شەقام و دارەكان و كەناسەكان و ....هاواریانە لە دەست دزی و كارە ئەخلاقیەكانی ئێوە لەدەزگاكەتاندا...
بەرپرسەكانی شارەوانی:
ئێوەن كە فەرمانبەری دەزگاكەتان ناچار دەكەن بۆ فێركردنی كاری جۆراو جۆر...مدیرەكان ئێوەن بەناوی جۆراوجۆر لە كەمینەدان بۆ لەكەدار كردنی فەرمانبەرانی دەزگاكانی خۆتان..
بەرپرسەكانی شارەوانی ئێوەن بەناوی سكرتێر و باجی و .. چەندین كچی شارەكەم لەخۆتان كۆدەكەنەوە..
شارەوانی شارەكەم....
ئێوە بەگریانی منداڵانی گەڕەكە هەژارەكان پێ دەكەنن.
ئێوە بەشارەكەم گریانتان نەهات لە پیس بوونی ژینگە.
ئێوە بە ژەهراوی بوونی شارەكەم دڵ خۆ ش دەبوون.
ئێوە شوێنی گۆڕێكیشتان لەشارەكەم نەهێشتەوە.
ئێوە شارەوانی بەر تف و نەحلەتی دایكانی جگەر سوتاوەكان كەوتن.. چونكە مردوەكانیش لەدوری یەكتری دەنێژن.
ئێوە شارەوانی خەیانەت كاری ئەوە بون كە بستێك زەوی لەم شارە نەما نەیكەن بەموڵكی بەرپرسەكان.
شارەكەم:
بەبەزیم بۆت... كە لە شارەوانی شارەكەم بیوتە ئەوراقی بەردەستی ئەخلاق سستەكانی ناو شارەوانی.
بەبەزیم بۆت... كەهەر چی هەڵدە ستێ خەیانتت لێ دەكا. لەسەر دەستی كۆمەڵێك بەعسی یان بەدڕوشت یان باند یان كاسەلێسە یان ...
بەبەزیم بۆت.... كە هەر چی شوێنە فۆلكۆرەكانی شارەكەم هەیە بوەتە ڕاقیسەی شارەكەمان..
شارەكەم كێ بەبەزیە بۆت.. ئەندازیارە دزەكانی ناو شارەوانی.
شارەكەم كێ بەبەزیە بۆت... بەرپرسە باڵاكانی شارەكەم.
شارەكەم كێ بەبەزیە بۆت.. باندەكانی ناو شارەوانی.
شارەكەم كێ بەبەزیە بۆت.. بەرپرسە خەوتوەكانی ناو شارەوانی.
شارەكەم كێ بەبەزیە بۆت... باخچەكانی شارەوانی بۆ سەوزی شارەكەم.
شارەكەم كێ بەبەزیە بۆت.. پرۆژەكانی شارەوانی.
نازانم!!!!
لەكێ بپرسم؟ بۆ كێ هانا بەرم؟؟ بۆ كێ سكاڵای شارەكەم بەرم؟؟ بۆ كێ ی باس بكەم؟؟ شارەكەم چەنگی خەیانەت و پێنوسی ڕشیوەت و ماستاو چی و ...هتد وایان لە تۆ كرد..
ئێستا شارەكەم دەگری و فرمێسك دەڕێژێ بۆ نەمانی هەمو شتێكی!!
ئێستا شارەكەم لەسەر دەستی كۆمەڵێك باند فەرمانڕەوی دەكرێ!!
ئێستا شارەكەم پەنجەی لەناو چونی ئەخلاق و كەلتوور و بەدەڕوشتی شار و دزی و درۆزن و گەندەڵی و رۆتین و بەرپرسی ئەخلاق پیس و شەرواڵ پیس و .... تەنها بۆ (شارەوانی سلێمانی) رادەكێشێ..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

