
چەواشەكارى پیشەى هەمیشەى جلالییەكانە لەمیژەوە كاروكردەوەی هەمیشەییان خەلك چەواشەكردون بووە،لەسەردەمى 66وە تاوەكو ئەمرۆ سەرگەرمى چەواشەكردن وفریودانى ڕۆڵەى گەلەكەمان! كەچى بەردەوام باس لەچەواشەكردن دەكەن لەكەناڵە ڕوو زەرد ودرۆزنەكەیانەوە دەیانەوێت چەواشەكارییەكانى خویان لەشێوەى بەعس ئاسا ولاساى علوچەكانى سەردەمى بەعس دەكەنەوە،چونكە تەنها كارێك كە ئەوان شارەزایی تەواویان هەیە لەبارەیەوە،درۆكردن وهەڵپێچانى درۆیە وهیچى تر،كەچى شەرم ناكەن باس لەچەواشەكارى دەكەن،من دەپرسم كێ چەواشەكارە؟ جلالییەكانى وجاشەكانیان یان ئۆپۆسوزیون؟ كى گاڵتە بەپاشماوەى ئەنفالەكان دەكات؟ كێ ئیمزاى لەسێدارەدانى ئەنفالچیەكان ناكات؟ كى سەرقالى فروشتنى كەرامەتى تاكى كوردە؟ كێ ....وكێ...هتد؟ ئەم ڕووسواونە وكەناڵە درۆزنەكەیان تەنها سەرگەرمى درۆكردنە بۆ هاوڵاتیان لەژێر درۆشمى[درۆ بكە..درۆبكە ..تا بڕوات پێ دەكەن] ئەمەیە سیاسەت لاى جلالییەكان وكەناڵە ڕاگەیاندنەكانیانەوە،ئەمەش ڕەنگدانەوەى نێگەتیڤانەى لەسەر كەسێتى وبیرى ڕاگەیاندنكارەكانیشیان داوەتەوە،چونكە ئەوانیش هاوشێوەى سیاسەتى حیزبە درۆزن ولاوازەكەیان كاروكردار دەكات، ئەوەتا سەرۆكەكەیان كەتەنها سەرۆكى حكومەتى نیمچە هەرێمەكەیان، دەسەڵاتى نییە لەناوەندەكانى نیو حیزبەكەى خۆیاندا!كەچى لەكەناڵە روو زەردەكەیانەوە باس لەخزمەتگوزارى وپێدانى سلفە وپێشینە هاوسەرگیرى و..هتد دەكەن،بەڵام لەراستیدا هیچ لەوانەى باسى لێوە دەكەن بوونى نییە،ئەوەشى لەواقیعدا بوونى هەیە تەنها درۆكانیانە،ئەمانە ئەوەندە تووشى هیستریا بوون تەنانەت لەگەڵ خودى خۆشیاندا درۆ دەكەن!لەزۆر جیگەشدا كەدینە سەر باسى ئازادى وبەرجەستەكردنى مافەكانى تاك وخزمەتگوزارى خۆشیان بیردەچێتەوە ئەوەندە دەڵێن! ئەوەیان بیردەچێتەوە كە چۆن لاوانى خۆێن گەرم وئازا نەبەردى سلیمانى وناوچە ئازا وئازادەكانیان خەڵتانى خوێنكرد ودەشتى ڕەشى خۆشیان بەخوێنیان سوور كرد، لەدواترین كاریشیان لەبەرامبەر لاوە قارەمانەكانى سلیمانى دانانى فەلاقەخانەی چەقى بازاڕى سلیمانى بوو لەلایەن [مولازم محسن]ە كانى یەكێتییەوە بوو بۆ گەنجانى ئەم شارە! كەباسى سەروەرى یاساش بكەن ئەوا خۆیان خوایى یاساكانن،بەڵام هەر خۆشیان یاساكانیان لاق كردووە! لەنیشتمانپەروەریشدا عیار [24 ]ن، كەچى خۆشیان نیشتمانیان تاڵانكرد وبى ئابڕۆیانكرد!ئامانەوە گەلیك باس وخواستى تر هەن وقسەى زۆرتریش هەڵدەگرێت،بەڵام ئەوى ترى بەجێ دەهێڵین بۆ خەڵكى وشیار، سەربارى ئەمانەش ئەوەى هانى منى دا قسە لەسەر ئەم بابەتە بكەم تاتڵى خوارووى كەناڵە ڕوو زەردەكەى بەناو [گەلى كوردستانە] كە لەلەڕاستیدا تەنها دەتوانم ناوى لێبنەم گەڵى جلالییەكان كە هەمیشە بۆ دوژمنەكانى كراوەیە وهەمیشە داریشى بەدەست بەگیانى میللەتەكەى خۆى وەك جاش ئامیزەكانى سەردەمى بەعس، ئەگەر ڕێگەم بەن دەڵێم[لەگەڵ حورمەتم بۆ ئەوانەى كەناچارى كردبوونیان بەپیاوى ڕژیم ،ئەمەشیان دیارە مەبەستم كێیە هەمووانیش دەزانین هەموو كەس وەك یەك بیرناكەنەوە وەك یەكیش كردار ناكەن]ئەوەتا بەئیستایشەوە ئەمانە هیچ سودێكیان لەڕابردوو وەرنەكرتووە!شەڕى كورد گوژیانكرد كەچى دواتریش هەر خۆیان ڕێككەوتن وئەوشبوو بەقوربانى هەر خۆیان وخانەوادەكانیان زەرەرمەندبوون،كەچى ئیستا گاڵتە بەكەرامەتیخانەوادەكانیان دەكرێت ئەوەندە باسى دەكەن وەك ئەوەى بڵێن ئێمە پارەى خوێنى كورەكانتانمان داوە ئیتر بۆ لەكۆڵمان نابنەوە! ئەوەتا جلال تاڵانى تەنها سەرقاڵى تاڵانكردنى سامانى ئەم وڵاتەیە وهیچ خەمى كاولبوون وێرانكردنى ئەم وڵاتەى نییە! ئێران تۆپبارانى دەكات،كەچى ئەمان دەڵێن كوا شتى لەو بابەتە ڕوویداوە! توركیا لەشكركێشى دەكات ئەویان دەڵێت ئازادن بۆ پاراستنى سنورەكانى خویان كورد بكوژن! كامەیە نیشتمانپەروەرى وشۆرشگێڕیتان؟دەك ڕووتان ڕەشتر بێت، ئەرێ بەراست پێمناڵێن كێ چەواشەكار؟ جلالییەكان یان ئۆپۆسوزیون؟ ئەوە باسى مەلاییەكان ناكەین چونكە ئەوان خەڵكى ئەم وڵاتە نین وئاگاشیان لەهیچ نییە!تەنها شتێك ئەوان شارەزاین خیانەت و تاڵانكردن ودزى وكوشتنى كوڕى ئەم گەلەیە،ئیتر گرنگ نییە هەرچۆنێك بێت.
تێبینى:-
یەكەم/ حورمەتى تەواوم بۆ ستافى كوردستان پۆست هەیە وتكاشیان لیدەكەم ئەگەر ئەم بابەتە وەك خۆى بڵاو بكەنەوە،
هاوكات سۆپاستانیش دەكەم دەستى دڵسۆزیتانیش دەگوشم ودڵنیام لەدلسۆزى وخەمخۆریتان ودەستى مانددتانیش دەگوشم.
دووەم/ حورمەتى تەواوم بۆ كەسە باش وپاك وبێگەردەكانى نیو یەكێتى هەیە ڕووى دەمیشم ئاراستى مێژوو وتێكوشانیان نییە.
سێیەم/ حەزم لەنووسینى لەم چەشنە نەبووە، بەڵام كەناڵى[دەڵى كوردستان]وایلیكردم بەم چەشنە قسەبكەم.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست