پارتى و بنهماڵهی مهسعود لە نجات حسن چایچى سووكترە ، حمە سوور و شوان داودى وەك ئەوان
06/04/2010, 12:00 (GMT+1)

لیرەدا بابەتەكەمان تانە و تەشەرى (حمە سوور دووشیوانى) یە لە رۆژنامە درۆزنەكەى هەوال كە بە قەد پەرۆیەك لە كەركوك اعتبارى نیە و تەنها بووەتە جیگاى نان خواردنى چەندین كەسیك كە شوان داوودى بەریوەیان دەبات ، حمە سوور دۆران بە گۆران دەخاتە مل شوان داوودى و شوان داوودی تیر لە نیشانە سوورەكە دەگریت كە پارە و میزانیەى عیلاقاتى عەرەبى و توركمانیە كە حمە بەریوەى دەبات ، زۆر سەیرە گۆرانیكى شەش مانگە بتوانیت بەم شیوەیە كاروبارى ىن ك لە كەركوك تیك بدات كە بەربنە گیان یەكتر .
لیرەدا حمە سوور خۆى دوچارى هەلەیەكى تر دەكات كە ئەویش تانە دانە لە پارتى و دەلیت پارتیش بە قەد مەكتەبەكەى من دەنگ ناهینیت ، بۆیە وەك كەسیكى كەركوكى بیلایەن لیرەدا روونى دەكەمەوە كە ئەوە دەنگى پارتى نەبوو بەلكو تۆلەى جەماوەرى پارتى بوو لە (نجاتى حسن چایچى) كە كورە حەشیشە خۆرەكەى دەكاتە مسئول ناوچە و لە هەولیر خانوو بە (42) دەفتەر دۆلارى ئەمریكى دەكریت و خۆى و باوكى سەرانە لە میللەت وەردەگرن . بیستم نجات بە مەلبەندى ووتوە گەراجى بەغداد ، راستە ئەو دەزانیت چونكە خۆى خاوەن گەراجە و (نیزام رەزا) حیمایەى بۆى بەریوەى دەبرد تا ئاسایش كلكى نجاتى برى و دایە جەماعەتیكى تر هەرچەندە ئەوانیش پارتین و داگیر كەرن .
حمە سوور كوونیەى تو لە چەمچمال و كركوك زۆر لەوە خراپترە كە بتەویت تانە لە خەلك بدەیت و تاكتان لیدەكەم بەسە بە دەردى خوتان دانیشن ئیمەى كەركوكى قسە ناكەین ئیوە خەریكە پێ تان لە حەدى خۆى دریژتر بكەن .
لیرە هەوالیكى بە پەلەشم بۆ جەماوەر هەیە : لیژنەى سەركردایەتى پارتى ئیستا لە كەركوكن و خەریكى لیكۆلینەوەن لە نجات حسن و تا ئیستا ئەنجام دیار نیە بەلام پارتى نجات حسنى بۆ لا ناچیت چونكە لەو سووكترە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

