جاڕی شه‌ڕ له به‌رامبه‌ر ئازادی بیر‌و ڕادا
18/08/2010, 12:00 (GMT+1)

ئێمه‌ی کوردیش به‌هۆی کرده داگیرکاریه‌کانه‌وه مێژومان وه‌ک پێویست نه‌نوسراوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تیش ئه‌وه‌ی که نوسراوه‌ته‌وه به‌شی زۆری به پێنوسی مێژونوسه بێگانه‌کانه، له‌ناو بێگانهکانیشدا ده‌بن به چه‌ند به‌شێکه‌وه، ئه‌وانه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاتانه بون که کوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شکراوه، هه‌میشه هه‌وڵی چه‌واشه‌کردنی میژوی کوردیان داوه و زۆر جاریش هاوشێوه‌ی ئاژه‌ڵ ناویان بردوین و ئه‌فسانه‌ی زۆر بێ ما‌نایان له‌سه‌ر دروست کردوین، بۆ نمونه مه‌سعودی که مێژونوسێکی عه‌ره‌به له کتێبی مروج الزهب دا وه‌کو دێ‌و و درنجی ناو ئه‌فسانه‌کان نێوی کوردی بردوه، وه‌کو کورد وته‌نی هه‌میشه خه‌ونی گولیان پێوه دیوین، هه‌رچی ڕۆژهه‌ڵاتناسه ئهوروپاییهکانیشن به‌شی زۆری ئه‌و مێژوه‌یان وه‌کو خۆی نوسیوه‌ته‌وه و ده‌قه‌کانی ئه‌وانیش زیاتر وه‌کو سه‌رچاوه پشتیان پێده‌به‌سترێت، به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی کێشمه کێشمی له‌سه‌ره، سه‌باره‌ت به ڕوداو و هه‌ڵچون و داچونه‌کان، پشت به‌و دێکۆمێنت و به‌ڵگه‌نامانه ده‌به‌ستێت که له وڵاتانی ده‌ره‌وه و به تایبه‌تیش ئه‌وروپا وه‌ک ئه‌رشیف پارێزراون، هه‌ندێکیشیان له سه‌رزاری شایه‌تحاڵه‌کان، مێژوی ڕامیاری کورد له‌دوای چاره‌کی یه‌که‌می سه‌ده‌ی بیسته‌وه، تا ئه‌مرۆ ڕوداوی زۆری تێدا تۆمارکراوه، له شۆڕش و ڕاپه‌ڕین، له سه‌رکه‌وتن و شکست، خیانه‌ت و نیشتیمانپه‌روه‌ری، له کاره‌سات و جینۆساید و چه‌ندان شتی تریش ، ئه‌وانه هه‌مو ڕویانداوه و تێپه‌ڕیون، به‌ڵام ناکرێت به پێی ویستی هیج که‌س و لایه‌نێک و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ڕوداوه‌کان ڕاڤه بکرێن، یان باشتره بڵیم مێژو به هه‌ڵگه‌ڕاوه‌یی پیشانی خه‌ڵک بده‌ن یان بینوسنه‌وه، به‌شێکی ڕاست و دروستی ڕوداوه‌کانی مێژو ئه‌نجامی ڕوداوه‌کان پشتڕاستی ده‌کاته‌وه، به‌ڵام گه‌وره‌ترین نه‌خۆشی سیاسیه‌کانی کورد له ئێستادا ئه‌وه‌یه، ڕازی نین به هیج شێوه‌یه‌ک باسی شکست و که‌م و کورتیه‌کانیان بکرێت نه له ئێستا و نه له ڕابردوشدا، به پێچه‌وانه‌وه پێیاندا هه‌ڵده و به ناڕاستیش بیانکه‌یه قاره‌مان ده‌نگیان لێوه نایه و خه‌ڵاتیشت ده‌که‌ن،ڕێگرتن و سه‌رکوتکردن له ڕوی ئه‌و که‌س و ده‌زگاو بڵاوکراوانه‌دا مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌و ئاماژه‌یه‌کی ترسناکه بۆ سه‌ر ئازادی بیر‌و ڕا و پێشکه‌وتنی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی، گۆڤار لڤین ماوه‌یه‌که که‌وتۆته به‌ر هێرشێکی چڕ و پڕی ڕاگه‌یاندنه‌کانی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، به بیانوی ئه‌وه‌ی سوکایه‌تیان به پیرۆزیه‌کانی میلله‌ت کردوه،تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی مه‌لای مزگه‌وته‌کانیش بونه شه‌پۆلێکی ئه‌و ده‌نگانه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کانیان، ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه ماوه‌یه‌که له چه‌ند ڕوداوێکی ئه‌و ماوانه‌ی کوردستاندا، زۆر به‌تاڵوکه و بێ هیج لێکدانه‌وه‌یه‌ک که‌وتونه‌ته په‌لاماری هه‌مو ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی به ڕیتمی ئه‌وان نابێژن، به کورتی ڕاگه‌یاندنه‌کانیان قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌کانیان به‌رپرسه‌کانیان، هه‌مویان بونه‌ته پارچه‌یه‌ک له ئاگر و جاڕی شه‌ڕیان داوه، شه‌ڕیش یه‌کێکه له خه‌سڵه‌ته هه‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی مانه‌وه‌ی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، ته‌مه‌نی ئه‌وان ته‌نها به شه‌ڕ درێژ ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر نا بۆ له‌و هه‌مو ڕوداوانه‌دا هیچ ڕێگه‌یه‌کی تریان نه‌گرته به‌ر له به‌دواداچون و سه‌لماندنی ڕاستیه‌کان به شێوه‌یه‌کی مێژویی یان زانستی، خۆ ئه‌و مۆزه‌خانانه‌ی دێکۆمێنتهکانایان لێ پارێزراوه ده‌رگایان بۆ هه‌مو که‌س واڵایه، خۆ ئه‌گه‌ر به پێی دروشمه‌کانی پارتی بێت و درێژه ده‌ری ڕێبازه‌که‌ی پارتی و بارزانیبن، هیج قسه‌تان نامێنیت و سی و یه‌کی ئاب قسه و دێکۆمینتهکانی قانعی فه‌رد پشت ڕاست ده‌کاته‌وه، که به‌ڕاستی درێژه پێده‌ری ڕێبازه‌که‌ی بون، من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم هه‌مو مێژوی بارزانی و پارتی ڕهشکهینهوه و بڵێین هیچی نه‌کردوه، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام لایهنهچاکهکانی ئه‌گه‌ر هه‌یه سودیان لێوه‌رگیرێت و هه‌ڵه و که‌م و کورتیهکانیشی ئه‌گه‌ر هه‌ن ببنه په‌ند و ئه‌زمونیان لێوه‌رگیرێت، به‌ڵام ئه‌وان ڕازی نین به هیج شێوه‌یه‌ک ڕه‌خنه له ڕابردویان بگیرێت، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و دێکۆمینته له ناوه‌وه‌ی کوردستان بوایه به‌هه‌ر حاڵ و ڕێی تێده‌چو قسه‌یه‌کیان تێدا کردبایه، له‌وانه‌یه بارزانی بۆ ئه‌وان پیرۆز کرابێت، به‌ڵام مافی ئه‌وه‌یان نیه به ناوی پیرۆزی نه‌ته‌وه‌یه‌که‌وه ناوی بهێنن،چونکه خه‌ڵكی کوردستان هه‌موی وه‌ک ئه‌وان بیرناکاته‌وه و به‌و شێواز و هزره‌ی ئه‌وان له ڕابردو و ئێستا و داهاتویان ناڕوانێت، هه‌ر بۆخۆی ئه‌و جۆره بیرکردنه‌وه‌یه جۆرێکه له دیکتاتۆریه‌ت و نههێستنهوهی مه‌ودای ئازادی بۆ جیاوازیه‌کان، ئه‌گه‌ر پێشیان وابێت ئه‌وا ئازادی خه‌ڵکی دی پێشێل ده‌کرێت، به قه‌ده‌ر ئه‌وه‌نده‌ش مافیانه ڕه‌خنه له ده‌ورو به‌ریان بگرن له‌سه‌ر ئازادی، وه‌ک ئه‌وه‌ی چه‌ند بڕوایان به ئازادی ڕه‌خنه‌و تێڕوانینی ئه‌وانی دی هه‌یه له به‌رامبه‌ریاندا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

