<

سۆزان موشیر لەبیرنەكەن!

12/08/2009, 12:00 (GMT+1)
بەهۆی بۆردومانكردنی گوندەكانی قەندیل و لەوانە گوندی(لێوژێ)، خانم سۆزان موشیر(كچە جووتیار، تەمەن29ساڵ) قاچێكی لەدەستدا. لەئەنجامی ئەو دڕندایەتییەو روخانی ماڵیان و لەترسی دووبارە بۆردوومانكردن لەلایەن رژێمی توركیاوە، ماڵیان بەجێهێشت و لەگەل كەسوكاری لە سەنگەسەر نیشتەجێن.
هیچ رێكخراو و حزب و كۆمەڵێكی بەهانای سۆزان موشیر نەهاتن و لەبیركرا!
باس لە مافی مرۆڤ و بەها بەرزەكانی كارێكی زۆر سەخت نییە، بەڵام گرنگ ئەوەیە لەئاستی عەمەلی كاری بۆ بكرێ. ئەوەی پەیوەندی بە دۆسێی(سۆزان موشیر)هەیە، هیچ لایەكتان لە ئاستی بەرپرسیارییەتی نەبوون!




ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست