تیرۆر شه‌رمه‌زاریه‌کی تری ده‌سه‌ڵاته له کوردستان .
02/07/2010, 12:00 (GMT+1)

من کوڕی هه‌موو سه‌رده‌شت ه‌کانی ئه‌م شۆڕشه‌م و ڕه‌نگم بۆنی ئه‌م نا یهکسانیهیی لێدێ.له پاش مه‌رگ و شه‌هید بوونی ئه‌م مرۆڤه ئازادی خوازانه‌دا ده‌مێکه بێ ده‌نگ بووم و خۆم ئه‌خۆمه‌وه، به‌ڵام ئه‌م شه‌و کاتێ نامه‌یه‌کم به‌ر چاو که‌وت له‌و نامه‌نه‌ی که سه‌باره‌ت به ڕێگرتن له دروست کردنی په‌یکه‌ری ئازادی په‌یکه‌ری ڕۆژمانهنوس سه‌رده‌شت عوسمانی شه‌هیدم خوێنده‌وه بڕیارم دا ئه‌م بێده‌نگیه له خۆما بسڕمه‌وه و ئه‌م په‌یامه بنێرم بۆ تۆی سه‌رۆک و ده‌سه‌ڵاتداره گهندهڵهکانت. ئه‌و ده‌سه‌ڵات دارانه‌ی که وه‌ک پیشه‌ی سهرۆکانیان له نابووتی زیاتریان پێ نیه بۆ ئه‌م کۆمه‌ڵگایه.من کۆی ئه‌م نووسینه له خاڵانه‌دا جڕ ئه‌که‌مه‌وه.
1/ کاتێ سه‌رۆکێک وێنه‌و په‌یکه‌ره‌کانی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی به‌سه‌رجه‌م کۆڵانه‌کانی شاردا بڵاو بکاته‌وه و له هه‌موو فه‌رمانگاکاندا وێنه‌کانی چاودێری جمووجوڵی کارمه‌نده‌کان بکات بۆ ڕێگره له به‌رده‌م په‌یکه‌ری ئازادی.؟؟؟
2/کاتێ سه‌رۆک ئه‌وه‌نده به به‌یاخه‌وه باسی شه‌هیدان بکات بڵی ئه‌م ئازادیه به خوێن ئه‌وان به‌دی هاتووه. منیش ئه‌ڵێم کامه‌یه ئازادی که تیرۆتان هه‌ڵبژاردوه.؟؟؟
3/ئه‌و ترسه‌ی که سه‌رۆک و ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی شار هه‌یانه له به‌رامبه‌ر دروست کردنی په‌یکه‌ری ئازادی ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه نیه ئه‌وان یه‌که‌م و داواههمین تاوانبارن له به‌رامبه‌ر تیرۆرکردنی نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوسان.؟؟؟
4/ کاتێ هه‌موو گۆڕه‌پان و شووێنه گشتیه‌کانی ووڵاتتان بۆ په‌یکه‌ره‌کانی خۆتان داگیرکردوه ئه‌گه‌ر خۆتان دژی ئازادی نین بۆ ڕێگری ئه‌که‌ن بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی په‌یکه‌ری ئازادی.؟؟؟ خۆ په‌یکه‌ری ئازادی خه‌رج و مه‌سره‌ف له ئێوه داوا ناکات، وه‌ک چۆن سه‌د به‌رامبه‌رتان بۆ تیرۆری ئه‌وان ته‌رخان کردوه.
5/ئه‌مه‌یه وه‌ڵامی قسه پووچه‌کانی پارێزگاره کاتێ باس له لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه ئه‌کات . کاتێ خۆیان خاوه‌نی هه‌موو بڕیاریکی له‌م چه‌شنه‌ن به‌ده‌ر له بڕیاره‌کانی سه‌رۆک هیچ لیژنه‌یه‌ک مانای نیه.
6/ بۆ پرێزگار لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه بۆ گه‌نده‌ڵ و دز و جه‌رده‌کانی ئه‌م حکومه‌ته‌ی گه‌نده‌ڵه دانانێت.؟؟؟
7/ په‌یامی من بۆ ده‌سه‌ڵات به ڕه‌سمی ناسین و ڕێگه دانه به دانانی په‌یکه‌ری ئازادی.
له کۆتایی ئه‌م نوسینه‌دا بانگه‌واز ئه‌که‌م بۆ سه‌رجه‌م نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و خه‌ڵکانی ئازادیخواز که تۆڕێک به‌رنگاری دروست بکرێت بۆ به‌رگرتن له‌م نایه‌کسانیانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی کوردی پیاده‌یی ئه‌کات له کوردستاندا.
کار کردن بۆ به‌دستهێنانی ئازادی بیر و باوه‌ڕ و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری له کوردستان و
دروست کردنی ئه‌م په‌یکه‌ره‌ش با بگاته ئه‌نجام...
1/7/2010
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

