بڕیاره پارته سۆسیال دیموكراته‌كان به‌شداری له‌چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان بكه‌ن
07/06/2009, 12:00 (GMT+1)

دوانێوه‌ڕۆی دوێنێ شه‌ممه، له‌هۆڵی بارنباكن له‌شاری ئۆریبرۆ كۆبوونه‌وه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رێكخرا، كۆبوونه‌وه‌كه باس له‌چۆنیه‌تی خۆئاماده‌كردنی ره‌وه‌ندی كورد كرا له‌به‌رامبه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان.
چالاك مهندیس ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری بۆ پشتیگری لیستی گۆڕان، به‌سایتی هاوڵاتی راگه‌یاند"ئاماده‌كاریمان بۆ لیستی گۆڕان كردووه، ئه‌و لیژنه‌نه‌ی كه له‌وڵاتی سوید بۆ پشتیگری له‌لیستی گۆڕان پێكهێنرا، له‌هه‌ریه‌كه له‌به‌ریتانیا‌و ئه‌ڵمانیا‌و هۆڵه‌ندا‌و نه‌مسا‌و زۆرێك له‌وڵاتانی دیكه‌ش به‌رێوه‌ده‌چێت".
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌نزیكه‌ی زیاتر له‌حه‌وت هه‌زار هاولاتی كورد گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت‌و ده‌نگ بده‌ن.
هه‌فته‌ی رابردووش له‌كۆبونه‌وه‌یه‌ك كه له‌ستۆكۆڵمی پایته‌ختی سوید ئه‌نجامدرا، تیایدا 10 كۆمیته پشتگیری خۆیان بۆ لیستی گۆڕان ده‌ربڕی، لیژنه‌یه‌كی چاودێریش كه‌بریتیه له‌پارتی سۆسیال دیموكراته‌كان‌و ئه‌ندامانی كۆمیته‌كه‌ش ره‌وانه‌ی كوردستان ده‌كرێن بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

