ئیدی بەسە بۆ دكتاتۆریەت و ستەماكاری هەرەسی دكتاتۆری بەرێوەیە؟...
17/01/2011, 12:00 (GMT+1)

جەماوەری راپەریوی ستەمدیدەی گەلی تونس دوای 23سال لەخۆ راگری و ئارامگرتن و دان بەخۆداگرتن لەئاست زولم زۆرەكانی دەستەلات و قۆرغ كردنی سامانی ولات لەلایەن بنەمالەی سەرۆكایەتی ئەو ولاتە كە بن عەلی بوو هەروەها قۆرغ كردنی دەستەلات لەپێناو خۆی و بنەماڵەكەی, وەك كورد ووتەنی (جام كەپربوو لێی دەرژێت) بەتایبەت دوای بەرزبونەوەی نرخی خۆراكە سەرەكیەكان بەرادەیەك ناخی میللەتی تونس هاتە جۆش و خرۆش و لە خۆنیشاندانیكی نارەزایی و تورەبونەوە بەرامبەر بەدەستەلات تا رامالینی یەكجارەكی سەرتاسەری ئەو دەستەلاتە بیسرەوتن تیكۆشانی جەماوەری و راراپەرینی سەرتاسەری لە داواكاری و نارەزایی دەربرینەوە سەبارەت بەبەرزبوونەوەی نرخی خۆراك بەرەو نارەزایی دەربرین بە ستەم و زۆرداری و نایەكسانی و چەوسانەوە لەلایەن دەستەلات و دواتر داواكردنی رووخانی قەلای زۆرداری و دكتاتۆری؟
ئەوەی دوینی میللەتی تونس ئەنجامیدا مافیكی رەوا و هەلویستیكی هەرەبەرز و پیرۆزی مرۆڤانەی ئەو میللەتەبوو لەئاست ستەمكارو دكتاتۆریەت و دەست و پیوەندەكانی هەلبەتە ناوچەی رۆژهەلاتی ناوین هەرهەموویان سەرلەبەریان هاوشیوەی دكتاتۆریەتەكەی بن عەلی دۆراوی نیو لاپەرەكانی میژوون و هەرهەمووشیان بەهۆی زۆرداری و خوینریژیەوە تائیستا لەسەردەستەلاتدا ماون . من پیم وایە هیشتا بن عەلی لەزۆرینەی حكومەتەكانیتری ناوچەكە باشتربوو چونكە كار گەیشتە ئەوەی كە خەلكی داوای دەست لەكار كیشانەوەی لیكرد بی سیو دوو ملی ریگای گرت و ولاتی بەجی هیشت كەچی بروا ناكەم خكومەتیكیتری وەها هەبیت وابەئاسانی دەست بەرداری دەستەلات بیت و چۆلی بكات؟ نموونەی هەرەزیندووش (رژیمی سەددام)بوو كە دوای خۆشی ووڵاتی كرد بەخۆلەمیش و دەریایەك لەخوین و خوینرشتن؟.
ئەگەر ئەمەی دوینیی تونس هەرەسی دكتاتۆریەتەكەی بن عەلی تونس بیت ئەوا گومانی تیدانیە زەنگیكە بۆ دكتاتۆرەكانی تری ناوچەكە كە بەخۆیان و سیاسەتە دكتاتۆری و تاك رەویەكانیان و بنەمالەییەكانیان بچنەوە ئەگینا چارەنوسی قەلای هەمووستەمكاریك لەهی بن عەلی و هاوشیوەكانی باشترنابیت و هەرەسیش وابەریوەیە و تەنیا پیویستی بەزەمەنە؟..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

