سامی فه‌قێ خوێنده‌وارێکی کوێره
04/02/2010, 12:00 (GMT+1)

کاک سامی فه‌قێ ئاشکرایه به‌ڕێزتان به‌شی یه‌که‌می مێژووی سوڵتانه‌کانی عوسمانیت نه‌خوێندۆته‌وه ، من له پێشه‌کییه‌که‌یدا سه‌رنج بۆ ئه‌وه ڕاده‌کێشم که هه‌موو سه‌رچاوه‌کانی له ئه‌رشیفی ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانییه‌وه وه‌رگرتووه ، به پێویستی ده‌زانم که پێشه‌کییه‌که‌ی به‌شی یه‌که‌م لێره‌دا بڵاو بکه‌مه‌وه :
{ به پێویستم زانی که ئه‌م بابه‌ته ئاماده‌یی و وه‌رگێڕانی بۆ بکه‌م ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به گوێره‌ی شاره‌زایی خۆم به‌رهه‌مێکی ئه‌وتۆم له په‌رتوکخانه‌ی کوردی نه‌بینیوه له‌م باره‌یه‌وه ، هه‌ڵبه‌ت هه‌ڵبژاردنی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش له‌لایه‌ن منه‌وه ئه‌وه‌بوو که ویستم گه‌لی کورد که‌م یان زۆر له‌باره‌ی مێژووی عوسمانێکانه‌وه زانیاریه‌کیان هه‌بێت ، وه‌ک ده‌زانین گه‌لی کورد له کۆندا ماڵوێرانیه‌کی زۆری بینیوه به‌ده‌ست عوسمانێکانه‌وه که ئه‌وانیش توانیویانه به ناوی ئیسلامه‌تیه‌وه ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بسه‌پێنن به‌سه‌ر گه‌لانی تره‌وه و خاکه‌کانیان داگیر بکه‌ن ، ئه‌م به‌رهه‌مه سه‌رچاوه‌کانی له مێژووی عوسمانێکانه‌وه وه‌رگیراوه ، له‌وانه‌یه ڕه‌خنه‌گران ڕه‌خنه‌ی خۆیان هه‌بێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت ئه‌مه‌یه که مێژونوسانمان بتوانن وه‌ڵامێکی ئه‌م ئارشیفهی عوسمانیانه بده‌نه‌وه و ڕاستیه‌کان بۆ میلله‌تی کورد ئاشکرا بکه‌ن هه‌روه‌ها ئه‌م به‌رهه‌مه سوودێکی ده‌بێت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له باره‌ی مێژووی عوسمانێکانه‌وه سه‌رقاڵن ، هه‌ڵبه‌ت له‌م باره‌یه‌وه من ئاماده و چاوه‌ڕێی هه‌موو ڕه‌خنه‌یه‌کم ، ته‌نها ده‌مه‌وێت ئه‌م زانیاریانه بخه‌مه به‌رده‌ست خوێنه‌ری کورد و هه‌روه‌کو گوتیشم سه‌رچاوه‌کان له ئارشیفی عوسمانێکانه‌وه وه‌رگیراوه ، ئه‌م به‌رهه‌مه پێکهاتووه له چه‌ند زنجیره‌یه‌ک چونکه ناتوانین لێره‌دا هه‌مووی بڵاوبکه‌ینه‌وه هه‌ربۆیه به چه‌ند به‌شێک بڵاوده‌بێته‌وه ، سه‌ره‌تا باس له ژیان و مێژووی سوڵتان ده‌که‌ین له باوه گه‌وره‌یانه‌وه تاکو دوا سوڵتان که‌له 37 سوڵتان پێکهاتووه ، ناوی که‌سایه‌تی و شوێنه‌کان هه‌ر له سه‌ر ناوی کۆن نوسراوه‌ته‌وه هه‌ربۆیه ده‌بێت ئه‌مه‌ش لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ بکرێت وه‌ک جوگرافییه که له‌وانه‌یه له مژاره‌کانی تردا ده‌ست نیشانی بکه‌ین } .
ئه‌م به‌رهه‌مانه له ڕۆژنامه‌کانی { ئه‌مڕۆ .. ماڵپه‌ڕی پچدک .. کوردستانپۆست } بڵاو بۆتۆته‌وه که زۆر سوپاسیان ده‌که‌م .
کاک سامی فه‌قێ :
ئه‌گه‌ر بپرسی ئامانجی من چییه ؟ ئامانجی من ئه‌وه‌یه که سه‌ید ڕزای دێرسیمی وته‌یه‌کی جوانی هه‌یه ده‌مه‌وێت بیکه‌یته گواره‌و و له گوێی بخه‌یت سه‌ید ده‌ڵێت :
{ ئێمه به قسه بریقه‌داره‌کانتان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاین ، ئه‌مه ده‌که‌ین به گواره‌یه‌ک له گوێماندا .. به‌ڵام ئێوه‌ش بیکه‌ن به گواره به‌گوێتاندا که هه‌رگیز چۆکتان بۆ دانانه‌وێنین } .
هه‌موو ئامانجی من ئه‌مه‌یه که ئه‌م گواره‌یه له گوێ بکه‌ین و عوسمانێکان به‌ناوی جۆراوجۆر باوباپیرانی ئێمه‌یان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند ، با ئیتر هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێین .
له‌باره‌ی پاشناوی من که ههمهوهندییه هه‌ڵبه‌ت جێی شانازیمه چونکه هه‌رگیز چۆکیان بۆ عوسمانێکان دانه‌نواندووه ، به‌ڕێز کاک سامی فه‌قێ پێشنیاری من بۆ به‌ڕێزت ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر جارێکی تر هه‌ڵسای به‌کاری ڕه‌خنه‌گرییه‌وه له بنچوبنهمای بکۆڵه‌ره‌وه و ئینجا له‌باره‌یه‌وه شتێک بنووسه .
جا نازانم کاممان له‌سه‌ر هه‌قین .
با خوێنه‌ر سه‌نگی مه‌حه‌ک بێت .
ئێمه که‌ی ده‌بین به ڕه‌خنه‌گر ؟
ئه‌وکاته‌ی که وورد بین بین .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

