قوباد تاڵه‌بانی :یاری له‌سه‌ر په‌ته‌کان ده‌کا!.
15/07/2010, 12:00 (GMT+1)

چی ماوه تاڵه‌بانی و حیزبه‌که‌ی بیکه‌ن غه‌یری هه‌وڵی بێهوده و هه‌میشه بۆ هێشتنه‌وه‌ی سێبه‌ری توانا‌و درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵات. بۆئه‌م مه‌به‌سته تاڵه‌بانی و حیزبه‌که‌ی و نۆکه‌ره‌کانیان هه‌رچی به‌خه‌یاڵی مرۆڤ دا نایه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن و په‌لاماری ده‌ده‌ن به‌ڵکو له‌م لافاوه‌ی مێژو ڕزگاریان بێ و ڕاماڵیان نه‌کا.
لێره‌دا ده‌مه‌وێ بڵیم قوباد تاڵه‌بانی، وه‌ک هه‌میشه که کوڕی باوکی خۆیه‌تی و کورد وته‌نی گه‌وره ئاوی بۆ ده‌ڕژێنێ و بچوک پێی تیا ده‌خشێنێ، له واشنتن خه‌ریکه به‌ڵکو ڕوی ڕه‌ش بوی خۆیی و بنه‌ماڵه‌که‌ی به‌هۆی ڕه‌وه‌ندی کوردی و گۆڕانه‌کانی ئه‌مریکاوه سپی بکاته‌وه. به‌ڵێ وه‌ک له هه‌واڵه‌کانه‌وه بیستمان، شه‌رقولئه‌وسه‌ت، کوردستانی نوێ، ئاوێنه، و هه‌ندێکی تر له ڕۆژنامه کوردستانی و جیهانیهکان هه‌واڵی دانیشتن و کۆبونه‌وه‌ی قوباد له‌گه‌ڵ وه‌فدێکی گۆڕانه‌کانی ئه‌مریکا گرنگیه‌کی ئێجگار زۆری پێدرا و ئه‌م ڕوداوه خۆی له‌خۆیدا زۆرتر هه‌رده‌نگ و سهوابو وه‌ک له‌وه‌ی دانیشتنێک و ڕێک که‌وتنێکی ستراتیجی بێت له نێوان قوباد و ته‌نها چوار که‌س له گۆڕانخوازانی ئه‌مریکا.
له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌م هه‌واڵه هێنده گه‌وره و پڕبایه‌خ بو له‌لای قوباد و له‌هه‌رکوێ توانیبێتی بڵاوی کرده‌وه، که‌چی له‌لای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ده‌زگاکانی هه‌واڵی گۆرانخوازانهوه هه‌ر هیچ بڵاو نه‌کرایه‌وه و دیاره ئه‌مه گرنگی نه‌دانێکی به‌رچاوه له‌لایه‌ن گۆڕانهکانهوه، له‌کوردستان و هه‌روه‌ها ئه‌مریکاش. لێره‌دا پرسیاری گه‌وره خۆی ده‌سه‌پێنێ و هه‌موان ده‌مانه‌وێ بزانین ئه‌وه چیه قوباد تاڵه‌بانی وا به پهرۆشیهوهیه و گۆڕانه‌کان ، که به‌شێکن له هه‌واڵه‌که، هیچ لایان گرنگ نیه؟
به‌ڵێ لێره‌دا دیاره، قوباد تاڵه‌بانی ، وه‌ک هه‌میشه پیشه‌ی بوه، ناو و پله‌و پایه‌ی حکومی خۆی به‌کار ده‌هێنێ بۆ خزمه‌ت کردنی خۆی‌و بنه‌ماڵه‌که‌ی و هه‌روه‌ها حیزبه‌که‌ی. له لای بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودی تهزویرقوباد نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمه و دڵسۆزی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانیه، و له ژێره‌وه ده‌یه‌وێ باری لاری حیزبه‌که‌ی به‌هۆی به‌ستنی کۆبونه‌وه و ڕێک که‌وتن له گه‌ڵ گۆڕاندا هه‌ندێ باش بکات. لێره‌دا یاریه‌کی ئێجگار کۆن ده‌کا و به نزیک بونه‌وه له گۆڕانه‌کان و جه‌ماوه‌ره‌که‌ی گۆڕان ده‌یه‌وێ هه‌ندێ ڕوی حیزبه‌که‌ی سپی بکاته‌وه و له‌هه‌مان کاتدا په‌یامێک بۆبنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودی تهزویربنێرێ که یه‌کێتی هه‌میشه ده‌توانێ دانوستان و ڕێک که‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌مو که‌س بکات و ده‌توانن ڕێک بکه‌ون و پێکه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی به‌رچاو بن له دژی پارتی. ده‌مێنێته‌وه ئایا کوڕی باوکی خۆی، تاچه‌ند ده‌توانێ ئه‌م یاریهکۆنانهی سه‌رده‌می کۆن و هه‌ڕه‌تی توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی تازه‌بکاته‌وه و به‌که‌ڵکی خۆی و حیزبه‌که‌ی بێ؟ یان ئاخۆ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودی تهزویرلهبهرامبهر ئه‌م هه‌وڵه دوفاقه ی قوباد تاڵه‌بانی چ هه‌ڵوێستێک وه‌ر ده‌گرن؟ ئاشکرایه قوباد تاڵه‌بانی خاوه‌نی ئیمکانیاته و ئاخۆ چه‌ندی تر ڕێگه‌ی بده‌ن که ئه‌م ئۆفیسه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم له ئه‌مریکا بۆ سودی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی و یه‌کێتی و له دژی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودی تهزویربهکار بهێنێ؟
ئه‌مانه هه‌موی به‌لایه‌ک و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ماندا داخۆ گۆڕان و گۆڕان خوازان چۆن ده‌ڕواننه ئه‌م کۆبونهوانهو چه‌ند ده‌توانن له‌خزمه‌تی په‌یامه‌که‌یان و ڕهوهندهکهدا سودی لی ببینن؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه هه‌موی داده‌نێین بۆ داهاتو، بابزانین چی ده‌بێ!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

