به‌ڕێزانی کوردستانپۆست به‌ڕێز کاک که‌مال، ڕۆژتان باش و هیوای ته‌ندروستی باشتان بۆ ئه‌خوازم،
22/11/2009, 12:00 (GMT+1)

ووشه‌ی ،، عالهویهکانیش،، که له دیڕی کۆتایی هه‌واڵه‌که‌دا نووسراوه ، راستیه‌که‌ی ده‌بێت بنووسرێت ،، ئالاویهکانیش،، ئه‌و ووشه‌یه له{ ئالاوی} هاتووه نه‌ک له عالهوی، که ووشه‌که په‌یوه‌ندیه‌کی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه به ،ئار، و ،ئاگر، که نیشانه‌ی پیرۆزی خواپه‌رستیی دینه دێرینه‌کانی کوردبوون ، ووشه‌که په‌یوه‌ندیه‌کی نزیکی به، ئێزد،ه‌وه هه‌یه که به واتای خودا یان سه‌روه‌ری زانا دێت وه‌ک زه‌رده‌شتی کوردان بۆ نازناووی خوا به‌کاری هێناوه. له ئاینه سامیه‌کاندا وه‌ک ئاینی مووسایی و عیسایی و ئیسلام خودێ (ئێلوهیم به عیبری و ئه‌ڵڵا به عه‌ره‌بی به‌کاردێت ئه‌ڵڵا ی عه‌ره‌بی که ئه‌وان وه‌ک هه‌زاره‌ها ووشه‌ی تری ئێمه دزیویانه. ئالاویهکان دینێکی دێریینی کورده که له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستاندا تاکو ئێستاش ماوون به تایبه‌ت له باکوور. مرۆڤی ته‌نگه‌تیله و تاوانبار و گه‌وجی کورد بۆ خهستکردنهوهو بازرگانیی ئه‌ڵڵا په‌رستییان و به نه‌خشه‌ی عه‌ره‌به موسوڵمانه‌کان ئه‌و دینه‌یان به عه‌له‌وی ناساندووه که مه‌به‌ستیان عهلیهوڵایی و شیعیهتیه . ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌نفالکردنی ووشه‌ی ڕه‌سه‌ن و دینه ڕه‌سه‌نه‌کانی کورد به‌کاریان هێناوه. وه‌ک پڕۆفیسۆر جه‌مال نه‌به‌ز ئه‌فه‌رموێت: كورده ،ئالاویهکان، هێنده په‌یوه‌ندیان به ،عه‌له‌ویه‌تی، و شیعیهتیهوه هه‌یه ،هێنده‌ی ،شکسپیر، به شێخ زوبێر،ه‌وه.
سۆپاستان ئه‌که‌م گه‌ر له نووسینه‌کاندا ڕه‌چاوی هه‌ندێک ووشه بکه‌ن که زۆر زۆر گرنگن بۆ هۆشیاریی مرۆڤی کورد.مه‌خابن ده‌سه‌ڵاتی کورد له باشوور هێنده‌ی خه‌م و سه‌رقاڵی به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیانن ،یه‌ک له هه‌زار ئه‌وه‌نده ئه‌و هه‌ژده ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان کاریان بۆ په‌روه‌رده و خوێندن و هۆشیاری زمان و ووشه و دینه ڕه‌سه‌نه‌کانی کورد نه‌کردووه تا هیچ نه‌بێت مناڵێکی کورد گه‌ر شه‌ش ساڵان بوبێت ئێستا بیستوچوار ساڵانه خوێندنه‌وه‌یه‌کی کورتی مێژوویی له‌سه‌ر ناو و دینه ڕه‌سه‌نه‌کانی کوردا هه‌بێت له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستیی و ڕێزم بۆ هه‌ر نووسه‌رێکی کوردستانپۆست که خه‌می نیشتمان و ڕۆڵهکانێتی.
تێبینی: بڕوانه کۆبه‌رهه‌می جه‌مال نه‌به‌ز ،، فه‌لسه‌فه و ڕامانی یارسانی له فه‌رهه‌نگ و کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واریدا،،
. هانۆڤه‌ر 22.11.2009
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

