ماڵپه‌ڕه درۆزنه‌که‌ی پیوک میدیا‌و درۆیه‌کی گه‌وره‌تر..
25/03/2009, 12:00 (GMT+1)

ئه‌ی باشه مه‌گه‌ر به‌رپرسی عیلاقات دوومانگ پێش ئێستا ته‌له‌فۆنی بۆ هه‌مووشاره‌کان نه‌کردبوو که ئه‌گه‌ر بێن ئهواپارهی هاتوچۆوهۆتێلیشیان ئه‌داته‌وه بۆ نمونه بۆ کۆنه به‌عسیه‌ک ته‌له‌فۆنی کردووه له خواروی فه‌ڕه‌نسا به‌ناوی (ێ. ڕ) تا پێی ووتوه ئهگهرههرنایهن هه‌رکه‌س له‌شاره‌که‌ی خۆی کۆببێته‌وه‌و نانێک به‌یه‌که‌وه بخۆن ئێمه پاره‌تان ئه‌ده‌ینه‌وه ته‌نها بۆ چاوبه‌ستنی مه‌کتبی ڕێکخستن وله وه‌ڵامیشدا هیچ که‌سێک نه‌هاتبوو، ناچار به‌کۆمه‌ڵێک عه‌ره‌بی له خۆی سوکتر وچه‌ند کاسه‌لێسێک هه‌تا ڕووی وێنهگرتنیشیان نه‌بوو. ئه‌ی هه‌ر ئه‌و به‌ناو به‌رپرسه درۆزنه دوای ئه‌وه‌ی که‌سی بۆ کۆنه‌بۆته‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کردووه دوای نه‌ورۆز ئه‌و وازلهکاری ڕێکخستن ئه‌هێنێت وده‌ست بهکڵاووپاشهڵه پیسه‌که‌ی خۆی ئه‌گرێت وپاره‌ی عیلاقات به‌شی ئه‌کات به‌سیه‌تی. ئێمه ئه‌ڵێین چۆن له‌ڕوتان هات ئه‌و هه‌واڵه بهوسهقهتیه بڵاوبکه‌نه‌وه به‌ڕاستی پیوک میدیا شه‌رمه‌زاریه بۆ ئێوه‌ش که گرنگی بهوجۆرهههواڵه پردرۆیانه ئه‌ده‌ن.
*لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی ڕێکخستنه‌کانی فه‌ڕه‌نسا / هه‌ڵبژێردراوی مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

