هه‌رئه‌بێت بگۆڕێت !! شه‌پازله‌یه‌ك بۆ په‌ناگوێی ئازاد جووندیانی
17/03/2010, 12:00 (GMT+1)

هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك راوبۆچونی جیاواز قه‌ده‌غه بكات و رۆژنامه‌نوس بكوژێت و بودجه‌و پاره‌ی هه‌ژارانی وڵات ببات و ته‌زویر له‌هه‌ڵبژاردندا بكات و ته‌قه‌و هه‌ڕه‌شه‌و فڕاندن ئه‌نجام بدات و نانی خه‌ڵكی، كه‌گه‌وره‌ترین تاوانه ببڕێت و به‌رامبه‌ر هاوڵاتی خۆی دڕنده‌و به‌رزتربێت، به‌كورتی دارستانێكی شێوه جه‌نگه‌ڵ له‌ترس و دڵه‌ڕاوكێ دروست بكات ئه‌وه دیكتاتۆریه‌ته ئه‌گه‌ر نوسه‌ره ده‌رباره‌كان و چڵێس و كۆیله‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌ڵێن وانی یه ئێمه‌یش ده‌ڵێین ئه‌وه ئه‌گه‌ر دیكتاتۆریه‌ت نی یه چی یه یان دیكتاتۆریه‌ت چۆنه.؟. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات هه‌مو ئیشوكارێكی باش بێ، دادپه‌روه‌ر و قانون پارێز‌و به‌خشنده‌و خزمه‌تكاری كۆمه‌ڵ بێ و بتوانێ به باشی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی هاووڵاتیان بكا‌و كه‌رامه‌تی ئینسانیی تاك بپارێزێ و ژیانی دابین بكا، ئیتر چ پێویست به بونی ئۆپۆزسێون ئه‌كا؟ خه‌ڵكی كوردستان كه له هیچ یه‌كێ له‌و نیعمه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه به‌هره‌مه‌ند نین؛ یه‌كێتی و پارتیش كه جێگه‌ی حوكمهتیان گرتۆته‌وه و هه‌مو وه‌زیفه‌كانی ئه‌ویان خستۆته ناو مستی دوو سه‌ركرده‌و دوو (م.س) و، هیچ یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی حوكمه‌تێكی به‌رپرسیاریان له ئه‌ستۆ نه‌گرتوه، كاڵفامن ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕێ نه‌بن، هێزێك بێته مه‌یدان، سواری شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك ببێ... داخوازییه‌كانیان و خواسته‌كانیان به‌رنامه‌رێژ و كهناڵیزه بكا‌و تێ بكۆشێ بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و ناعادل و، هێنانه‌دی خواست و ئاوات و حه‌زه‌كانی كۆمه‌ڵ.
له‌ناو سیاسه‌تی تهكهتوولبازیدا مه‌زاجی شه‌خسی به‌رپرسێك ئه‌توانێ یاری به‌چاره‌نووسی ده‌یان كادر و فه‌رمانبه‌ری ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه بكات و پاشه‌ڕۆژیان بگۆڕێت ئه‌وه‌تا له‌مه‌كته‌بی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتمانی كووردستان له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێكردووه ئازاد جووندیانی خوودی خۆی له‌سه‌ته‌لایتی گه‌لی كووردستان ده‌وام دهكاو به‌مه‌زاجی شه‌خسی خۆی پاداشت و موكافه‌ئه ئه‌به‌خشێته‌وه و پاره به‌تاڵان ئه‌بات و ئه‌یداته چه‌ند كارمه‌ندێكی نزیك له‌خۆی به‌تایبه‌ت ئافره‌ته‌كان له‌پێناوی مه‌رامی تایبه‌تی خۆیدا كه‌ئه‌و پاره‌و داهاتانه‌ش له‌سه‌ر بوودجه‌ی خه‌ڵكی به‌ش مه‌ینه‌ت و زووڵم لێكراوی ده‌ستی یه‌كێتی و پارتییه
له كۆتاییدا ده‌ڵێم: ئه‌وانه گۆڕان و گۆڕاون كه ده‌خوازن تاكی كۆمه‌ڵگای كورد، ده‌نگی ئازادی خۆی هه‌بێت. ده‌نگێكی تری نوێ كه له‌وانیتر نه‌چێت. ده‌نگی (هاوڕه‌نگی ـ زهی موه‌حه‌د!) نه‌بێت. تۆ بڕیاری خۆت بده‌یت، نه‌ك بڕیاری خه‌ڵكی تر به هه‌ر هۆیه‌كی تر، په‌سه‌ند و قبوڵ بكه‌یت. بۆیه ئه‌وانه‌ی له‌م پرۆسه‌ی گۆڕانه‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن، راژهیهكی له‌به‌رچاو به كۆمه‌ڵگای كورد، هزری تاك و مرۆڤایه‌تی و نه‌وه‌ی داهاتو ده‌كه‌ن. كار و میتۆد و هه‌وڵ و تێكۆشانی گۆڕانخوازان، خزمه‌تێكی ئه‌رێتیه به نه‌وه‌ی داهاتو.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

