<

تۆبلێى ئەم جاریش دەنگ بۆ یەك لیستیەكه‌تان بدەین، فرە لیستیەكەى(كۆمەڵ و یەگرتوو و گۆڕان) لەبیر بكەین... باوەڕناكەم.

24/01/2010, 12:00 (GMT+1)
یەكیەتى و پارتى وەك جارى جاران ئەیانەوێت ئەمجارەش بەرچاوى خەڵك بگرن و دووبارە پۆست و پارەوە زەوى و زار و هەرەچى شتى ئەم وڵاتە هەیە بیخەنەوە ژێر ڕكیفى خۆیان و دابەشى بكەن بەمەشەوناوەستن، تەنانەت نایانەوێت نەفەس لەدەرەوە خۆیان هەبێت سیاسیەكانیش دووبارە بخەنەوە ژێر سایە و سێبەرى خۆیان كە سێبەرەكەیان "وەكو سێبەر گوێزى وایە ئەگەر زۆر لەژێریدا بمێنیتەوە ئەوا زیانت پێدەگەیەنێت نەك پشوو"
ئەوەى ئەمجارەش بۆ درێژە پێدانى بەهەدەردانى خەڵك وسیاسەتى ئەم وڵاتە گرتویانەتەبەر تەنها بیانوى هەڵبژاردنە و بەشدریكردنە هەڵبژرندەكانى داهاتووە بە"فرە لیستى و تاك لیستى، كەخودى دەستەڵات واتە پارتى و یەكیەتى پێیان وایە تاك لیستى یەكڕیزیە و فرە لیستى كەمكرنەوەى دەنگى كورد و سەنگیەتى لەئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لێكترازانە، كە ئەمە لۆژیكێكە بەدرێژى مێژووى ئەم دوپارتە كردویانەتە ئاڕاستەیەك و دەڵین" كێ لەگەڵمانە خەباتكارە و كێ لەگەڵمانیە خیانەتكارە"
ئەمەش لەئێستادا كەم كەس هەیە باوەڕى بەم قسەیە مابێت مەگەر ئەوانەى كە سمێڵیان چەوركراوە لەلایەن دەستەڵاتەوە كە ئەویش لەناخى خۆیاندا فشەیان بەو قسیەدێت و بەڕاستى نازانن، بەڵام لەبەر بەرژەوەند
یەكانیان دەبنە كۆرسى دەستەڵات و ئەم قسەیە دووبارە دەكەنەوە.
ئەوەشى بەڕاستى منى حەیرانكردووە پێم سەیرە دەستەڵات دواى ئەو شكستانەى كەلەبەغدا بەدیارى بۆگەلى كوردیان هێناینەوە بەتایبەتى تێپەڕكردنى یاسایى هەڵبژاردنەكان و واژووكرنى سەرۆك كۆمار لەسەر یاساكە و بەخاڵى مانەوەى پۆستەكەى بەرهەم ساڵح و چەندین شتى دیكە... داواى ئەوەدەكەن (با فرە لیستى بكرێت" باشترە... فرەلیستى دواى چى.ئەمە سەربارەى ئەوەى كە ئەندامێكى مەكتەبى سیاس یەكیەتى بەئاشكرا لەبەرنامەى" ئەمڕۆ"ى كەناڵى ئاسمانى پەیامدا ئەوەى بەڕوونى دەربِرى كەمافى ناوكەمینەكانى لیستى هاوپەیمانیان لەماوەى ڕابردودا وەك پێویست نەداوە، واتە" بەئارزووى خۆیان بڕیویانە و دوریویانە".
ئەوەشى هەر لە سەرەتایی ڕەوشەكە و ئەو ماكیاژكردن و خوڵە بەدەمچاوكرنەى خەڵكى زیاتر كاڵتە ئامێز كرد و ڕوى سروشتى یەكیەتى و پارتى هەڵماڵى، بەرزبوونەوەى هاواربوو لە (قادر عەزیز)ى سكرتێرى زەحمەتكێشان كە لەدیداریكى دەزگاى "ستاندەر"دا دان بەوەدا دەنێت پارتى ویەكیەتى بەئارەزووى خۆى دەجوڵێنەوە و نوێنەركان ئاڵوگۆڕدەكەن.
ئەوەشى جێگەى دڵخۆشیە بوونى سێ نەیارى سەرەكیە كەئێستا ( كۆمەڵ و یەگگرتوو و گۆڕانە) لیستى خۆیان هەیە و ئەتوانم بڵیم سەنگى خۆشیان هەیە و لەهەڵبژرادنەكە داهاتووشدا كاریگەرى خۆیاندەبێت وەپێشم وانیە هیچ كام لەم كوتلانە دژى بەرژەوەندیە بڵاكانى نەوتەوەى كورد بوەستنەوە وەدڵنیاشم كەزۆر لەیەكیەتى و پارتى دڵسۆزتر دەبن بۆهاوڵاتیانى هەرێمى كوردستان....
هەربۆیە باهەموومان دەنگ بە كەسێك بدەین كەشیاوى پێسپاردنى پۆست و پێسپاردنى خزمەتكردنە بەوڵاتەكەى....

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست