له‌ترسی نه‌وشیروان مسته‌فا هیزی پێشمه‌رگه ده‌خرێته ئینزاره‌وه!
07/07/2009, 12:00 (GMT+1)

عمید به‌مۆ هاواری كه بهرپۆسی ده‌زگای زانیارییه له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هه‌روه‌ها ڕابه‌ر سیاسیشه له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان چه‌ند جارێك له نێو كه‌تیبه‌ی هێزه‌كاندا گوتویه‌تی: (ده‌نگدان به‌هه‌ر لیستێك ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر لیستی ئیسلامیه‌كانیش بێت ئاساییه، به‌ڵام ده‌نگدان به لیستی گۆڕان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌و هه‌ر كه‌سێكیش ده‌نگ به لیستی گۆڕان بداتن یه‌كسه‌ر نامه‌ی ئه‌عمالی ده‌ده‌ینه‌وه ده‌ست و به‌شه‌ق ده‌ینێرین له‌بۆ گرده‌كه).
هه‌ر له درێژه‌ی قسه‌كانیدا عمید به‌مۆ كاكه‌یی چه‌ند جارێك گوتویه‌تی: (ئێوه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌كی خوێڕی چیتان به‌ده‌سته تا ده‌نگ به لیستی گۆڕان بده‌ن؟ ئێمه ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسی وه‌ك عوسمانی حاجی مه‌حمود و موسته‌فای سه‌ید قادرمان ده‌ركرد و نان بڕاومان كردن، ئیتر ئێوه چین؟)
ئه‌مه له كاتێكدایه سه‌رانی یه‌كیه‌تی و پارتی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه لیستی كوردستان هیچ پێشێلكارییه‌كی نهكردیهو لیستی گۆڕان تاوانبار ده‌كه‌ن.
شیاوی باسه ئه‌ركانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان/كه‌نه‌كه‌وه، پێكهاتوه له 12 كه‌تیبه، كه هه‌ر كهتیبهیهكیش نزیكه‌ی 300-500 پێشمه‌رگه و ئه‌فسه‌ر ئه‌بێت.
تێبینی: چاوه‌ڕێ بن به‌م زوانه تێكڕای گه‌نده‌ڵی و دزی و بهدڕهوشتیهكانی فه‌رمانده‌ییی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌تان به وێنه‌وه بۆ بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وجا با عمید به‌مۆ هاواری و مقدم نه‌هرۆی ده‌رچوی به‌شی مێژوو حاشای لێبكه‌ن!
تێبینی بۆ كوردستان پۆستی ئازا‌و بوێر: تكایه به‌رێزان ئه‌م بابه‌ته زوو بڵاو بكه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ رێزدا
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

