تاڵه‌بانی له تاران گه‌ڕایه‌وه!
26/11/2009, 12:00 (GMT+1)

ببورن خوێنه‌رانی به‌رێزی کوردستانپۆست، تاڵه‌بانی هه‌ر له سلێمانیه و بۆ تاران نه‌چووه .
تاڵه‌بانی و خه‌ڵک ڕزگار کردن له سێداره کوجا مه‌رحه‌با!
ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی بۆی بکرێت هه‌موو کورد له سێداره ده‌دات له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆیدا.
به‌پێی لێدوانی ڕۆژنامه‌وانی تاڵه‌بانی، تاڵه‌بانی له سلێمانیه و سه‌رقاڵی داده هێرۆیه و یارمه‌تی ده‌دات بۆ ڕیکخستنه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی، به‌پێی ئه‌وه‌ی هێرۆی شاژن هیچ تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی ڕێکخستن و ئیداریی نییه ، جگه له دزیی و تاڵانی، ده‌بێت مام جه‌لال یارمه‌تی بدات. هه‌رچه‌نده تازه کار له‌کار ترازاوه، به‌سه ری مامه و به‌سه‌دی وه‌ک مامه یه‌کێه‌تی نابێته‌وه به هیچ.
ئه‌وه‌تا هه‌موو جه‌لالیه‌کان له باڵه‌فڕیاندان، زۆربه‌یان له گرده‌که نیشتنه‌وه، بابزانین جه‌لالیه گۆڕاوه تازه‌کانی سه‌ر گرده‌که چی ده‌که‌ن به‌چی.
به‌پێی هه‌واڵه به‌رایه‌کان و هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌و 25 براده‌ره‌ی ناو چایخانه کۆنه‌که‌ی عه‌دنان موفتی، ئه‌مانیش هیچی وایان پێ ناکرێت.
هه‌ڵبژاردنی عێراقیش به‌ڕیوه‌یه و کاندیده‌کانی ئه‌مجاره‌ش نه‌ک هه‌ر جێگای دڵخۆشی نین، به‌ڵکو، له‌مه‌ڕ کاندید کردنی نوێنه‌رانی په‌رله‌مان، کاک نه‌وشیروانیش هه‌مان قه‌وانی پارتی و یه‌کێتی لێده‌داته‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

