كوان ئه‌و مه‌عریفانه‌ی كه ئازاد جووندیانی و تاقمه‌كه‌ی لهسهفهرهكهیاندا بۆ چین هێنایانه‌وه ؟
23/01/2010, 12:00 (GMT+1)

پێش ماوه‌یه‌ك ئازاد جووندیانی به‌یاوه‌ری تاقمێك له‌هه‌وادارانی خۆی ڕۆشتن بۆ ووڵاتی چین به‌ناوی خۆ موسه‌قه‌ف كردن و مه‌عریفه هێنانه‌وه‌و گه‌شت كردن بۆ ووڵاتێكی دۆستی یه‌كێتی و خاوه‌ن مێژووی كۆن و پیشه‌سازی و شارستانی ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕوون و ئاشكرایه نه جووندیانی و نهتاقمهكهی به‌هیچ مه‌عریفه‌یه‌كی ئه‌و ووڵاته بارگاوی نه‌بوون ئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ستی سه‌ره‌كییان له‌و لهسهفهرهدا پاره به‌تاڵان بردن و ڕابوواردن و دۆزینه‌وه‌ی شوێنی گه‌شتیاری بوو بۆ خۆیان تاژهمێك له ژه‌مێكی تر خۆشتر بخۆن و لهشازی مۆتێل و ڕیستۆرانته‌كانی ئه‌و ووڵاته سه‌رمایه‌داره پیشه‌سازییه‌دا لێی ڕابوێرن ئه‌مانه‌و زۆرتر له‌مانه ماهییه‌تی ئازاد جووندیانی و ستافێكی خۆفرۆش بوون له‌ته‌كیدا پاشانیش كه ملیان شكاند و گه‌ڕانه‌وه ئاغای تاڵه‌بانی بهپێشوازییهكی گه‌رمه‌وه به‌خێری هێنانه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی عیلمی زهڕڕهیان له‌و ووڵاته‌وه بۆ گه‌لی كووردی سته‌مدیده هێنابێتهوهو كووردستانی پێ به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رن
سه‌یره له ووڵاتێكی پڕ كێشمه‌كێشی سیاسی دووای دۆڕانی حزبێك له‌هه‌ڵبژاردندا ئه‌ندامه‌كانی ئهنێردرێنه گه‌شت و سه‌فره‌و ڕابوواردن له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بنێردرێنه ماڵه‌وه‌و هه‌موو حساب و كیتابێكی ئه‌و دۆخه خووڵقاوه ناله‌باره كه بناغه‌كه‌ی ده‌یانی وه‌كوو ئازاد جووندیانی سه‌قه‌تیان كردووه له‌گه‌ڵیاندا یه‌كلایی بكرێته‌وه له‌دادگایه‌كی عادیلانه‌دا تۆڵه‌ی هه‌موو گه‌نده‌ڵییه‌ك و ئازاردانێكی میلله‌ته‌كه‌یان لێبكرێته‌وه
نه‌مان بینی وا دوو مانگ به‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئازادجووندیانی و تاقمهكهیدا تێپه‌ڕی ته‌نها مهعریفهك بخرێته سه‌ر مه‌عریفه‌كانی تریان ئه‌م گه‌شت و سه‌فه‌رانه چ سوودێك به یه‌كێتی و به ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی ده‌كات جگه‌له پاره به‌تاڵان بردن و زیان گه‌یاندن به ناوبانگی یه‌كێتی نیشتمانی كووردستان
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

