من ئێوە ئەکەم بە وەکیل ئەمە حکومەتە یان چییە؟
06/02/2013, 12:00 (GMT+1)

لێرەدا سەیروو سەمەرە چییە دوو بەرێز سەرنجیان لە سەر سەرنجەکەی من نوسیبو بە ناوی {ئەحمەد{ ئەویتریان بەناوی {ئومێد} کاک ئەحمەد تانها ناوی ئەحمەدی نووسیبو نازانم بۆ بٶئەوەی نەناسرێتەوە نوسیبووی:_ کاک ناسر خۆیشتو ئێمەش چەواشە مەکە ئەوە کەتۆ ئەیڵێیت مەعاشی بنەڕەتیە تۆ ڕاست ناکەیئەی معاشی ئملاو ئەولات لەژێر مێزەوە من نازانم ئەم پیاوە ترسنۆکە یان نەخۆشە من چ مەجبورم درۆ بکەم.کاک ئومێدیش نوسیبوی کاک ناسر باوەر ناکەم هیچ کەسێک هەبێت لە کوردستانا شاهەدەی بەکەلۆریۆسی هەبێتو ٢٣٧٠٠٠هەزار دینار وەر بگرێت منیش ئەڵێم ئەمە زۆر ڕاستەو هەر کەسێک ئەیەوێت بزانێت ڕاستە یان درۆ با لە بانقی جادەی توی مەلیک بپرسێت لە کاک دیار دیلان بزانێت ڕاستە یان هەڵە لەبەر ئەوە کاک ئەحمەد، من مەجبوور نیم نە بۆتۆو نە بۆ ئەوەی کە تۆش سۆفیەتی بۆ ئەکەی، درۆ بکەم ئەوە حکوومەتەکەتە.
پاشان هاتمەوە بۆ هۆڵەندا نوسینێکم نوسی بۆ نوسینگەی بەرێز دکتۆر بەرهەم ئەوسا ئەو سەرۆک وەزیربوگلەیم لێ کردن وتم حکوومەتەکەت بۆچی وا ئەنفالی کردووین؟.بەڕاستی هەرزوو هاتن بەدەم نوسینەکەمەوە بە ئیمێڵ وەڵامیان دامەوە،کە بەدرێژی بۆیان بنوسم منیش ئەوەی پێویست بوو بۆم نووسین نووسیشم ئەمە نعمان هەورامیو شێرکۆ پێیان وتوم ئەوان وەڵامیان دامەوە .هەتا تەلەفوونیشیان بۆ کردم لە لایەن زۆر بەرێز دیار خەفاف کەئەو لە نوسینگەی دکتۆر بەرهەم ئیشی ئەکرد زۆر گرنگی دا بە نوسینەکەم زۆر زۆر سوپاسی ئەکەم .بەدوادا چوونی بۆ کردبو وتی ئەوە لە تربیەی سلێمانی نعمان هەورامیو شێرکۆی ژاتیە پێیای وتویت شەکریان فەرموە وانیە ئەوە فەرمانەکە ئەڵێت:-هەرکەسێک تەمەنی لە٥٠ساڵزیاتر بێت دانامەزرێت نەک ناگەڕێتەوە چونکە ئیشی من گەڕانەوە بوو بۆ شوێنی خۆم ئا بەو شێوەیە ئەنفالیان کردم .هیوادارم خۆتان سەرپشک بن ناوی ئەم حکوومەتە بنێن.
ناسر عەزیز هەورامی/هۆڵەندا
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

