منگۆڕانم
07/07/2009, 12:00 (GMT+1)

من گۆڕانم من عاشقی گۆڕانی کوردستانم
من ئازارم من ئازاری ئهنفالو کیمیابارانی کوردستانم
من ژانم من ژانی نێو ڕه‌حمی دورهدهستانم
من گریانم من گرین و هه‌نسکی مناڵانی بێباوکانم
من فرمێسکم من ڕوبارێکم له‌فرمێسکی دایکی شه‌هیدانم
من ڕه‌شپۆشم من ڕه‌شپۆشی مێ رۆڤانی سوتێنراوم
من هاوارم من هاواروهاژهی کهژوکێوو ڕوبارم
من گرمه‌م من گرمه‌ی هه‌وری بارانی به‌هارێکم
من کێڵگه‌م من کێڵگه‌ی وشک کراوی کوردستانم
من ئاوم من ئاوی بهههدهرچوی بێغمهتانم
من بام من شنه‌بای فێنکی گه‌روی گه‌رمه سێرم
من غه‌ریبم من غه‌ریبی گڕلهدڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی کوردستانم
من ئاواره‌م من ئاواره‌ی نێوههرێمێکی له‌ت کراوم
من خه‌نده‌م من خه‌نده‌و بزه‌ی نێونیگای دڵدارانم
من هانام من هانای مێ خوازانی زۆرلێکراوم
من جێژوانم من جێژوانی عاشقانی نیشتمانم
من سپیم من سپیم وه‌ک به‌فری قه‌ندیل ناتوێمه‌وه
من مۆمم من ئهومۆمهم بۆڕوناکی دواڕۆژتان ئه‌توێمه‌وه
من نه‌وه‌ی نوێم بۆنوێخوازی له‌گه‌ڵ ئێوه کۆده‌بمه‌وه
من گۆڕانم لهمێژهوهوام به‌ڕێوه بۆههژاران
من گۆڕانم بۆخزمه‌تی گشت توێژهچهوساوهکان
من گۆڕانم من گۆڕانم منگۆڕانم
3/7/2009
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

