ماسییە بێ دەنگەكەى سەنتەرى تیشك
06/04/2009, 12:00 (GMT+1)

1- بەڕێز جەنابى بەڕێوەبەر تا ئیستا چەند نادادپەروەرى هەیە لە ناردنەدەرەوەى ئەو پزیشك و ووینەگرانەى تیشك بە(افاد) بۆ دەرەوەى هەرێم ، جەنابت باش دەزانیت پزیشك و ووێنەگرى تیشك هەیە چەند جارێك چوەتە دەرەوەى هەریم (افاد) پزیشك و ووێنەگرى تیشك هەیە بۆ یەك جاریش بەختى نەیهێناوە . من دەپرسم بۆچى ؟ .
2- ئایا تا ئێستا بە سیفەتێك جەنابت بەڕێوەبەرى تیشكیت سەردانى بەشى تیشكیت نەخۆشخانەكانى پارێزگاو قەزاو ناحیەى سەر بەفەرمانگەى تەندروستى سلێمانیت كردووە بۆ ئەوەى لە نزیكەوە ئاگادارى بارى كارو كێشەكانیان بیت ؟
3- بەڕێز دەزانیت پزیشك و كارمەندانى بەشى بێهۆشكارى مووچەكەیان دوو هێندەیە (لەگەڵ ڕێزم بۆیان دیارە لەوە زیاتریان پىً ڕەوادەبینم) مووچەى پزیشك و كارمەندانى تیشكە لەگەڵ ئەوەشدا كار لە بەشى تیشكدا ریسكێكى زۆرترى هەیە بەڵام هەولێكمان نەدى كە ئەو هەقە بەدەست بێنیت بۆ پزیك و كارمەندانى بەشى تیشك . من لێت دەپرسم بۆ ؟
4- ئایا دەزانیت چوار ووێنەگرى تیشك توشى نەخۆشى شێرپەنجەبوون بە هۆى كارەكەیانەوە؟ من بێگومانم نازانیت ؟ .
5- ئایا دەزانیت ژمارەیەك لە ئامێرەكانى تیشك جێگەى مەترسین بۆ كاركردن بۆ پزیشكەكان و ووێنەگرانى تیشك بە هۆى دزەكرنى تیشك بۆ پشت ئەو كەواریسانەى كە ڕوپۆشكراون بە قوڕقوشم ؟.بێ گومان نازانیت .
6- ئایا دەزانیت فلیم شۆرەوەكانى تیشك تا ئێستا هیچ دەرماڵەیەكیان پێ نادرێت ؟
7- ئایا دەزانیت چەندین كێشەى بەشى تیشك هەبووە لەگەڵ فەرمانگەى تەندروست سلێمانیدا بۆ تەنها جارێك بڕیارێكى ئازایانەمان نەدى كە بەڕێزت بینوێنیت پشت بە یاسا لە بەرژەوەندى پزیشكان و كارمەندانى تیشك ؟
8- شەرم كردن لەبەردەم ئەوپزیشكە بەڕێزانەى كە پێیان ووتى (X-RAY) واتە تیشكى ئێكس .
لێرەدا دەگەینە ئەو ڕاستیەى لەخاڵى یەكدا نادادپەروەرى ، لەخاى دوو و سێ دا نەبوونى هونەرى بەڕێوەبرد ، لەخاڵى چواردا هەست بە بەرپرسیاریەتى نەكردن ، لەخاڵى پێنج و شەشداا بێئاگاى ، لەخاڵى حوتدا نەبوونى ئازایەتى. لەخاڵى هەشتدا شەرم (شەرم بەدیوە سلبیەكەیدا) . دوا ووتە دەمەوێت بڵێم كوشندەترین ڕەخنە ئەو ڕەخنەیە كە درگاى بەهەشتمان پیشان نەدات و چارەسەرى پێنەبێت ، بەبۆچوونى من وازهێنانت لە كەرەكەت و كورسیە خولاوەكەت بۆ یەكێك كە بتوانێت شارەزاو لێزان و بەتوانا و ئازابێت لە كارى بەڕێوەبردندا . نەك وەك بەڕێزت وەك ماسى بێ دەنگ بێت ....
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

