لەدواى بێبەشكردنى چەند كۆنەبەعسیەك لە هەڵبژاردنى داهاتوى پەرلەمانى عێراق و دورخستنەوەیان ,چەمكێكى تازە لەزارى تالەبانى هاتە دەرەوە بۆ گەرانەوەى ئەو بەعسیانە بۆ ناوپرۆسەكە ئەویش پۆلێنكردنى بەعسى فاشتى عێراقى بە بەعسى سەدامی و بەعسى ناسەدامى ,نازانم تالەبانى مەبەستى چیە لەم پۆلێنكردنە , خۆبەعس هەربەعسە ئیتر سەدامى بێ یان نا سەدامى , بەبرواى من واباشترە بڵێ بەعسى مۆدێرنى جەلالى , ئەوكات هاوكێشەكە رێك دەبێتەوە , مەبەستى تالەبانى لەم دەستەواژەیەى ئەوەیە كەدڵى براعەرەبە بەعسیەكان راگرێت بۆ ئەوەى ئەوانیش داكۆكى لێبكەن بۆ چونەوەى جارێكى ترى بۆ سەر كورسى سەرۆكایەتى ,من دەمێكە لەو مەرامەى گەشتوم , تالەبانى یەكێكە لەو كەسانەى بەرگرى لە بەرژەوەندى خۆى دەكات نەك بەرژەوەندى كورد زۆرئاسایشە بەلایەوە گەر دەستى ئەو بەعسیانە بگرێت جارێكیكە لەدیمەشقەوە بیان هێنێتەوەناو پرۆسەى سیاسى لە عێراق , ئەوكاتە جارێكى تر رێخۆش ئەكات بۆ دووبارەكردنەوەى ئەنفال و كیمیا باران بۆ سەركورد.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست