<

تكایە كەمپینى پشتگیرى سۆران عومەر رابگرن

12/05/2011, 12:00 (GMT+1)
سۆران عومەرى رۆژنامەنوس كە باكگراوندێكى ئیسلامى هەیە و سەرنوسەرى گۆڤارى رێگا بو،لە لایەن دادگایەكى سەر بە بنەماڵەى بەرزانى لە هەولێر سزایەكى گەورەى بۆ برایەوە،بەڵام سزاكە جێبەجێنەكرا،لە كاتى خۆپیشاندانەكانى بەردەركى سەرادا خۆى كرد بە ناو خەڵكى نارازى مەیدانى ئازادیدا ،سۆران لەو كاتەوە زو زو دەردەكەوت و وتارى ئاگرینى دەدا،وتارەكانى سۆران و داواكردنى سۆران بۆ ئەوەى خەڵك پەنا بۆ جۆرێكى ترى تێكۆشان ببات بونە مایەى سەرنجى راگەیاندنەكانى دەسەڵات و لە رێگەى لێدوانەكانى سۆرانەوە دەسەلات خەڵكى نارازى تاوانباركرد كە پەنا بۆ توندو تیژى دەبات،.یەك لە لێدوانەكانى سۆران ئەوەبو كە بە پەامنێرى تەلەفزیۆنى جەزیرەى راگەیاند، هەینى ئایندا رێپێوانى یەك میلۆنى دەكەین،ئەم لێدوانانەى سۆران مایەى نارەزایى و نیگەرانى ئەندامانى ئەنجومەنیش بو،بە فاروق رەفیقیشەوە،وە لێدوانەكانى سۆران یەك لەو هۆكارانە بو كە ئەنجومەنى مەیدانى ئازادى بریارى هەڵپەساردنى كارەكانى خۆیدا.
ئەگەر بە هەواڵ و هەلسەنگاندنەكانى كەناڵەكانى راگەیاندنى دەسەڵاتدا بچینەوە،بۆمان ئاشكرا دەبێت كە یەك لەو هۆكارانە بونە هۆى ئەوەى رێگە بە دەسەڵاتدارانى یەكێتى بدات پەنا بباتە بەر هێز و بۆ هێرشكردنە سەر مەیدانى ئازادى،لێدوانەكانى سۆران عومەر بو.لێرەدا مرۆڤ دەبێ بپرسێت بۆچى سۆران هێندە دژى دەسەڵات توندبو،خۆ دەسەڵاتى سلێمانى سزاى سۆرانى نەدابو،تا سۆران هێندە دژى ى ن ك توند بدوێت؟
سۆران عومەر بەرپرسى راگەیاندنى یانەى وەرزشى ئەزمر بو كە لاهور تاڵەبانى سەرۆكى ئەو یانە وەرزشیەیە،ماوەى چەندان رۆژە سۆران عومەر هاوار دەكات كە هێزە ئەمنیەكانى سلێمانى دەچنە سەر ماڵى بۆ دەستگیركردنى وهەوڵى رفاندنى مناڵەكەیان داوە و شوێن نەماوە تیایدا پشوبدات،بەڵام تا ئێستە نە هێزە ئەمنیەكانى سلێمانى قسەكانى سۆران بە درۆدەخەنەوە،نە لە هیچ دادگایەك بریارى دەستگیكردنى سۆران هەیە.بۆیە گۆمان لە سەر ئەو هەڵسوكەوتەى سۆران زۆرە و هەق نیە رۆشنبیران و نیشتمانپەروەران و چالاكوانانى كۆمەڵگاى مەدەنى بكەونە هەڵەوە وپشتیوانى لە كەسێك بكەن ئەندامى دەزگایەك بێت لاهورى بەرپرسى دژە تیرۆر سەرۆكایەتى بكات.
  13-5-2011
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست