له‌ئاست ڕاستیدا دختۆر لاڵ بوه پیرهسه عدی له‌برى وه‌ڵام ئه‌داته‌وه ؟
06/01/2010, 12:00 (GMT+1)

ئه‌م دختۆره له سه‌ر و به‌ندى هه‌ڵبژاردندا هێنده زۆرى وتبو و په‌یمانى وه‌ها قه‌به‌ى به هاوڵاتیان داب‌و ، واى لێهاتبوو پهیمانێكى بۆ به‌رپرسه‌كانى ترنههێشتبوه وه تا ده‌نگى خه‌ڵكى پێ بكڕن ته‌نانه‌ت مامه نهفامهكهیان نه‌یده‌توانى به بێ مهشورهى ئه‌م دختۆره به‌ڵێن بدات ، ئه‌م هه‌واڵه زۆر به‌گه‌رمى ده‌ما و ده‌م ده‌كات به‌رهه‌مى زڕه كوردیش نوتقى نیه .
ئه‌م به‌زۆر كراوه بهدختۆره زۆر زمان لوس زۆر بڵێ یه، سه‌بارى ئه‌و زۆر بڵییهكهى لاڵ بوه و نه به چاك نه به‌خراپ نه له سایته ڕو زهدردهكهى مه‌لا حیكمه‌ته‌وه نه له ڕۆژنامهكهى خۆیه‌وه ده‌نگى لێوه نایه‌ت ئه‌وه ڕۆژنامه‌ى ده‌سه‌ڵات هه‌رمێش میوانى نیه‌و پشت ڕاست كردنه‌وه‌یه‌ك نه‌كراوه بۆ ئه‌م هه‌واڵه .ته‌نها له‌سایته ڕاسگۆكهى مه‌لا وه پیره ده‌م سپیه‌كه‌ى ( ى ن ك ) ئه‌لێت : تا ئێستا دكتۆر به‌رهه‌م هیچ داوایه‌كی له‌و جۆره‌ی به زاره‌كی یا به نوسراو پێشكه‌ش نه‌كردوه‌و كێشه‌شی نیه له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك له‌باره‌ی به‌رێوه‌بردنی كاروباری حكومه‌ت تا ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه.
باشه ئه‌ى دختۆرخۆ ده‌ستى به‌هه‌ویر نیه خۆ زۆرترین قسه له‌كاتى هه‌ڵبژاردن زۆر ترین په‌یمان زۆر ترین فڕ و فیشاڵ له‌لاى تۆ وه سه‌رچاوه‌ى ده‌گرت ئه‌رێ ده‌بڵێ ڕاسته یان ڕاست نیهدهبڵێ حكومه‌ته‌كه‌م شكور دارشهقهكان فڕیداوه وگاگۆڵكێ ده‌كات ......
وێنه‌ى ئه‌م حكومه‌ته‌ى له‌مه‌ڕ خۆمان له قتوى هیچ عه‌تارێكدا نه‌بینراوه ، عه‌ره‌ب ئه‌ڵێت
(الاعتراف بالخگاَ فچیلە) بۆ به‌رده‌وام ده‌بێت چه‌وت وه‌ك گۆچان ڕوداوه‌كان بگه‌یه‌ننه خه‌ڵك بۆ ته‌نها جارێك ڕاست نابن له‌گه‌ڵ خه‌ڵك؟ بۆ كارتان ته‌نها چه‌واشه‌كردنى ڕاستیه‌كانه ؟ .
ئاخر پیره تۆ ئاگریش بیت كوێ دهسوتێنى ته‌نها كار به‌تۆ بكرێت داوێن پیسى دزیه ، تۆ بڵێ ى پیره قسه‌كه‌رى حكومه‌ته‌كه‌مان بێت ئێ باشه خۆ پیره پۆستى حكومى نیه ، ده‌سى شكاوم بیرم نه‌بوو ئێمه حكومه‌ت و حیزبه‌كانمان یه‌ك گفت و یه‌ك گیرفانن .
پیره سه‌لماندى كه ئه‌و هه‌واڵه سه‌د له سه‌د ڕاسته ده‌نا خۆ شكور به‌رهه‌م ساغ و سه‌لامه‌ته و ئه‌توانێ قسه بكات ، ئێ خۆ ئیش و كاره‌كانیشى هێنده زۆرزهوهنده نین تا ده‌ست نه‌گات یان مامه سوێندى داویت .
له دوایدا ئه‌لێم له‌م هه‌موو هاوكێشه لاسه‌نگه‌دا خۆت له كوێدا ده‌بینیته‌وه دختۆر .
6 /1/2010
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

