ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی پێویست بۆ شیعرێک، که به‌ناوی دکتۆر په‌شێو بڵاو بۆته‌وه!.
26/04/2011, 12:00 (GMT+1)

دوای چه‌ند کاژێرێک خاڵه په‌شێو وه‌ڵامی دامه‌وه، که نه‌ک ئه‌و هۆنراوه‌یه‌ی نه‌نووسیوه، به‌ڵکو تائێستا له فه‌یس بووکیش به‌شدار نیه و ئه‌و چه‌ند ماڵپه‌ره‌ش که به‌ناوی عه‌بدوڵڵا په‌شێو له‌سه‌ر ئه‌و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه کراونه‌ته‌وه دوور و نزیک په‌یوه‌ندی به به‌ڕێزیانه‌وه نیه!.
دوای وه‌ڵامه‌که‌ی په‌شێو پێم باشبوو ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه بنووسم تا هه‌م خوێنه‌ری جیدی ئاگاداری ڕاستیی مه‌سه‌له‌که بێت و، هه‌م بتوانم که‌مێک له چاکه و جوامێریی ئه‌و زاته بده‌مه‌وه که هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی ته‌رخانکردووه بۆ خزمه‌تی ئه‌ده‌بی کوردی و، بڵاوکردنه‌وه‌ی بیری پیرۆزی نه‌ته‌وه‌یی و، ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و بێدادی و نا دادپه‌روه‌ری!. تکا له خوێنه‌ران ده‌که‌م به هه‌ڵه تێنه‌گه‌ن و وانه‌زانن له به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتم و قه‌ڵسم به بڵاو بوونه‌وه‌ی شیعرێکی له‌مجۆره. به‌ڵکوو ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه، وه‌ک په‌شێو خۆشی ده‌ڵێت: (هه‌میشه پشتم له ده‌سه‌ڵاته و ڕووم له خه‌ڵکه). بۆ زانیاریشتان پازده ساڵ پێش ئێستا و له‌گه‌رمه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ من له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی تایبه‌تیم و بڵاو کردنه‌وه‌ی چه‌ند شیعرێکم له‌دژی بارودۆخی ئه‌وسا. له‌لایان ده‌سه‌ڵاته‌وه گیراوم و هه‌ڕه‌شه‌م لێکراوه‌و بۆ ده‌مکوت کردنهوهشم تۆمه‌تی (به‌عسی بوون و، سیخووڕی و، خیانه‌ت) م خراوه‌ته پاڵ !..
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

