جه‌ماعه‌تی موافیچ و په‌رله‌مانتاره کۆیله‌کانی ده‌سه‌ڵاتی قه‌ره‌قوش
12/04/2011, 12:00 (GMT+1)

له سه‌رده‌می مه‌لیک غازی له عێراقدا ئه‌نجومه‌نێک هه‌بوو به ناوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له شێوه‌دا هه‌ر وه‌ک په‌رله‌مانی کوردستان یان ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی عێراق ، دۆمای ووڵاتی رووسیا یان کنیستی ئیسرائیل ده‌چوو به‌ڵام له میکانیزم و ناوه‌رۆکدا جیاواز بوو. ئه‌ندامانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و کاته‌ی عێراقه‌وه ده‌ستنیشان ده‌کران، واته شێوازی دامه‌زراندن په‌یڕه‌و ده‌کرا و به رێگای دیمۆکراتیانه و سندوقه‌کانی هه‌لبژاردنه‌وه پیاده نه‌ده‌کرا ، نوێنه‌ره‌کانێش له که‌سانی سه‌رۆک خێڵ، تیره، هۆز، شاعیر، نوسه‌ر، که‌سایه‌تی ناوچه‌کان پێکهاتبوو. نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌ن له ڕووی ماف و ئه‌رکدا یه‌کسان نه‌بوون، مافێکی زۆر و ئه‌رکێکی زۆر که‌م و ئاسایی، یه‌کێک له‌و ئه‌رکانه‌ش ئه‌وه بوو که له هۆڵی ئه‌نجومه‌ن پێیان سپێردرابوو. هه‌ر کاتێک که کێشه‌یه‌ک یان پرۆژه‌یه‌ک یان هه‌ڵوێستێکی سیاسی هه‌بووایه نوێنه‌رانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه کۆده‌بونه‌وه بۆ ڕاوێژ و گفتوگۆ له‌سه‌ری ، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن ئه‌و پرۆسه‌یه یان ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی ده‌خسته ده‌نگدانه‌وه و یه‌ک یه‌ک ده‌نگه‌کانی نوێنه‌ران وه‌رده‌گیرا و ده‌بوایه هه‌ر یه‌کێک له‌و ئه‌ندامانه بیووتایه (موافیچ) که ووشه‌یه‌کی عه‌ره‌بیه به واتای ڕه‌زامه‌ندی یان ڕازیبوون ، ته‌نها ووشه‌ی موافیج ئه‌و ئه‌رکه بوو که نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌ن کاریان پێده‌کرد له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ووشه‌یه‌ش کارێکی تر نه‌بوو که گوزارشتی لێبکه‌ن . زۆربه‌ی نوێنه‌ره‌کانی کوردی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه شاره‌زا نه‌بوون له زمانی عه‌ره‌بی هه‌ندێک جاریش بابه‌تێک پێچه‌وانه‌ی خواستی خۆشیان بوایه له به‌ر تێنه‌گه‌یشتن ده‌یان ووت موافیچ. هه‌ر له‌و رۆژگاره‌دا و له سه‌ر و به‌ندی ده‌سه‌ڵاتی حوکمی هاشمیدا خه‌ڵکی عێراق به ئه‌ندامانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌یان ده‌گووت (جماعە موافق) واته گروپی موافیچ یان جه‌ماعه‌تی موافیچ .. ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه دواتر بوو به په‌ند له‌ناو خه‌ڵکدا و له‌سه‌ر زار بوو بۆ لاقرتی و تانه‌دان به‌کارده‌هێنرا، گه‌ر که‌سێک ناحاڵبوایه و سه‌ری ڕه‌زامه‌ندی بله‌قاندایه له کاریکی نا‌ڕه‌وا و هه‌ڵوێستیه‌کی نا سیاسی یان ناکۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانووت لێمان بووه به جه‌ماعه‌تی موافیچ.
پاش تێپه‌ربوونی ده‌یان ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و مێژووه‌دا تازه به تازه به‌شێکی به‌رچاو له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستان هه‌مان په‌تای جه‌ماعه‌تی موافیچی نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی سه‌رده‌می پاشایه‌تییان گرتووه و به هه‌مان ته‌رز به‌ڵام له جیاتی زاریان ده‌ستیان به‌کارده‌هێنن چونکه ده‌میان به زنجیر داخراوه و گوێیان مسی تێکراوه و وه‌ک ڕۆبۆت ئاسا و که‌سانی بێ ئیراده ده‌ستی شه‌رمه‌زارییان بڵندده‌که‌نه‌وه و هه‌ڵوێست دژ به ویستی گه‌له‌که‌یان تۆمار ده‌که‌ن.
له 10 نیسانی 2011 دا په‌رله‌مانی کوردستان دانیشتنێکی سازدا بۆ لێپرسینه‌وه له وه‌زیری پێشمه‌رگه باشتر وایه بڵێین شانۆگه‌ریه‌کی هه‌رزان و بێ نرخ و قێزه‌وون مه‌گه‌ر هه‌ر له ده‌سه‌ڵاتێکی وه‌ک ئه‌وه‌ی که له‌و ده‌ڤه‌ره‌ی ئیمه‌دا هه‌بێت و پیاده بکرێت ، په‌رله‌مانتاره بوێر و جوامێره‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو توانیان به پرسیاره کانیان و کاره دره‌نده‌کان دژ به شه‌قام و خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان ئه‌و وه‌زیره دووچاری ڕامان و په‌شۆکاوی بکه‌ن، ڕه‌نگ هه‌ڵپروسکاو، درۆده‌نگ، شه‌رمه‌زار، نیگه‌ران، ته‌نانه‌ت تووشی ماخۆلان بوو بوو به شێوه‌یه‌ک که هه‌ر چوار په‌لی له جوڵه‌دا بوو په‌ڕه‌کانی ده‌ستی لول ده‌کرد و ده‌یکره‌وه و ده‌یخسته‌وه سه‌ر مێزه‌که‌ی به‌رده‌می، کورسیه‌که‌ی ژێریشی که‌وتبووه سه‌ما، لچ و لێوی ده‌له‌رزی و قوڕگی به ده‌ریایه‌ک له ئاو ته‌ڕ نه‌ده‌بوو، ته‌نانه‌ت دوژمنیش به‌غیلی پێ نه‌ده‌برد، هه‌ر که وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی ده‌دایه‌وه ته‌نها ڕووی ده‌می له لای چه‌پی هۆڵه‌که بوو که په‌رله‌مانتاره به هه‌ڵوێسته‌کانی لێ دانیشتبوو له ناخیدا هه‌ستی ده‌کرد ته‌نها ئه‌وان له هۆڵه‌که‌دان ، جا به‌ڕاستی ئاغاکان ڕێز له کۆیله‌کانیان ناگرن هه‌ر بۆیه لای ڕاستی هۆله‌که‌ی نه‌ده‌بینی، قسه‌کانی ئه‌و وه‌زیره ئه‌وه‌نده بێ سه‌ره و به‌ره بوو خودی خۆشی بڕوای پێ نه‌بوو هه‌ر بۆیه‌ش که‌وته بێ حورمه‌تی به خوێنی شه‌هیدان و سوێندخواردن به درۆ... له سیناریۆیه‌کی گاڵته جار و نزمدا په‌رله‌مانتاره کۆیله‌کان ده‌ستی شه‌رمه‌زاری بۆ وه‌زیرێکی فه‌رمانڕه‌وای قه‌ره‌قوشی به‌رزکرده‌وه و چه‌پڵه‌ی بێ عاریان لێدا، هه‌ڵوێسته‌یه‌کم کرد و سه‌رنجم راکێشرا بۆ ئه‌و په‌نده کورده‌واریه ی که ده‌ڵێت (حه‌یا قه‌تره‌یه‌که که تکا تکا) (بێ عار دای له ده‌ریا و ووتی ته‌ڕ ته‌ڕ نه‌باشه‌ن) جا به‌ڕاستی سه‌ره زله‌کانی ده‌سه‌ڵات هه‌موو به‌ها مرۆڤانه‌که‌یان دۆڕاندووه و له‌ناو کۆمه‌ڵ بێزراو بوون . ئای که سته‌مه مرۆڤ و خه‌ڵکه شۆڕشگێڕه‌کان سه‌روه‌ریه‌کانی خۆیان بگۆڕنه‌وه به ماڵی دنیا ، مه‌سیح ده‌ڵێت (به‌چی ده‌چێت گه‌ر هه‌موو دنیا ببه‌یته‌وه ، به‌ڵام خۆت بدۆڕێنی)، گاندی ڕابه‌ری رۆحی هیندستان که مرد له دوای خۆی هیچ سامانێکی به‌جێنه‌هێشت به‌ڵام گه‌وره‌ترین سه‌روه‌ری بۆ خۆی و مرۆڤایه‌تی تۆمار کرد، نلسن ماندێلا ڕابه‌ری باشوری ئه‌فه‌ریقا به یه‌کێک له مرۆڤه مه‌زنه‌کان ده‌ژمێررێت له مێژووی نوێ‌دا که هه‌موو مرۆڤایه‌تی ڕێزی لێده‌گرێت و سومبوله بۆ ئاشتی. ئه‌ی سه‌ره زله‌کانی ده‌سه‌ڵاتی هادیکاپ ئێوه جگه له شه‌رمه‌زاری و شکست وسوکایه‌تی چێترتان هه‌یه به میرات بۆ گه‌له‌که‌مانی به‌جێبهێڵن.
12/4/2011
ە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

