د.نوری عپمان عبدالرحمان سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوای سیكس له كچه كوردێك ده‌كات كه ده‌یه‌ویست له ئه‌نجومه‌ن دابمه�
26/05/2009, 12:00 (GMT+1)

گ.م دوای چه‌ند جار به‌دواداچوون و په‌یوه‌ندی كردن له‌گه‌ڵ لایانی په‌یوه‌ندیدار پێ راگه‌یندرا كه د.نوری ده‌یه‌وێ خۆی له‌گه‌ڵی دابنیشێ. د. نوری به سكرتێری خوی گوتبو كه به گ.م بڵین كه دوای ده‌وام بێت بۆ لای له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاكو كاره‌كانی ته‌واو بكات. دوای ده‌وام گ.م ئه‌چێ بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌و هێوایه‌ی كه كاری به‌ده‌ست بكه‌وێ دوای خوێندنی زانكۆ.به‌ڵام نه‌یزانی كه د.نوری داوێنپیس داوای سیكسی لێ ده‌كات بۆ جێبه‌جێ كردنی كاره‌كانی.
گ.م ڕایگه‌یاندوه كه د. نوری دوای 2 كاتژمێر ڕاگرتنی ئه‌م ئافره‌ته شه‌ریفه له سه‌رتا وای خۆی نیشانداوه كه ئه‌و كچه زۆر باشه‌و بۆ كاره‌كه زۆر گونجاوه. به‌ڵام دوای ٢ جار رۆبهروبونهوه داوای لێ كرد كه ئیلاقه‌ی سێكسی له‌گه‌ڵ دا بكات و ئه‌وكاته كاره‌كانی بۆ جێبه‌جێ ده‌كات. گ.م له شهرێفی خۆی داواكه‌ی سه‌رۆكی دیوانی ره‌ت كرده‌وه‌و پێ ڕاگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر ته‌واوی ژیانی به بێكاری به سه‌ر ببات و جه‌سته‌ی له‌ت له‌ت بكرێت چۆك هه‌ڵ ناده‌ت، پێ گوتبوو كه سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار ده‌كات. دوای ئه‌م روداوه گ.م له لایه‌ن كه‌سانیكی نه‌ناسراوه‌وه كه گۆمان ده‌كرێت په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ كه‌ریم سنجاری ژنبرای د.نوری و وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی گه‌نده‌ڵی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هه‌بیت، ته‌هدید كراوه‌و به‌و هۆیه‌وه و له‌به‌ر تۆشنهبوونی ماڵی باوكی ڕێگای یاسایی نه‌گرته‌به‌ر.
جێگای ئاماژه‌یه كه چه‌ندین ئافره‌ت كه ده‌یانویست له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دابمه‌زرێن هه‌مان داوایان لێكراوه له لایان سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران د. نوری عپمان عبدالرحمان. یێكێك له كاسانی نێزیكی نێچرڤان بارزانی پێ ڕاگه‌یاندین كه نێچریش به‌م كاره‌ی د.نوری ئاگاداره به‌ڵام د.نوری زۆر له نێهێنیهكانی نێچر ده‌زانیت بۆیه ناوێرێ ئێجرائاتی له‌گه‌ڵ وه‌رگرێ.
چاوه‌روان بن له‌گه‌ڵ به‌شی دوی تێرور كردنی ئافره‌تانی كورد له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی گه‌نده‌ڵان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

