بە پەلە ئەم پیلانە پووچەڵ بکەنەوە.....
05/02/2010, 12:00 (GMT+1)

-1 هەڕەشــەى بایکۆتى هەڵبژاردنەکە بکەن تا بۆ جیهان دەرکەوێ عیراق هەرگیز زەمینەى بە دیموکراســى بوونى تیا بەرپا نەبووە و نابێ بە دەســت ژمارەیەک ئەحزابى خێڵەکى و خۆســەپێنى کورد و عەرەبەوە، بە تایبەتى کە ئەم هەڵبژاردنە لاى ئەمریکا و بەریتانیا گرنگى زۆرى پێ ئەدرێت بۆ ئەوەى نیشــانى جیهانى بدەن کە لە عێراقدا دیموکراســى چەکەرەى کردووە و کەوتۆتە ســەر پێ ى خۆى، بەڵام لە ڕاســتیدا وانیە و خۆڵ ئەکرێتە چاوى کۆمەڵگاى جیهانیەوە ، بۆیە ئەگەر هەڕەشــەى بایکۆت کردن بکرێت ئەوا ئەمەریکا و بەریتانیا بە تایبەتى بۆ پاراسـتنى ســومعەى خۆیان ڕاســتەوخۆ دێنە ســەرخەت و گوێ شــل ئەکەن بۆ داواکانتان وە فشــاریش ئەخەنە ســەر ئەحزابە قۆرخکەرەکانى عیراق بە کورد و عەرەبیشــەوە ، بۆیە پێویســتە گاڵەیەکى ئیعلامى گەورە ڕێکبخەن و دەســتەوســتان دانەنیشــن.
-2 داوا بکرێت تەنها بە قەدەر ئەو ژمارەی دەنگدەرانەى بە ڕەســمى ڕاگەیەندراوە کارتى دەنگدان چاپ بکرێت و هەر کارتێکیش (ســریال نەمبەرى خۆى) لە ســەر بێت لە ســەرانســەرى عێراقدا واتە لە ژمارە 1 وە تا 18 ملیۆن و 750 هەزار وە بە شــێوەیەکى تێکەڵ و هەڕەمەکیش بە سـەر پارێزگاکاندا دابەش بکرێت، وە هەر ژمارەیەکیش باڕکۆدى تایبەتى خۆى بۆ دابنرێت و لە کاتى فەرز کردنى دەنگەکاندا بە هۆى ئامێرى (Barcode Reader) ەوە کە بە کۆمپیوتەرەوە ئەبەسـترێت ئەتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێت کە ژمارەى دووبارە هەیە یان نا.
ئێمەى میللەتى کورد کە هیوامان وابوو لە کوردســتانێکى ســەربەخۆى خۆماندا لە ژێر ســایەى دیموکراسـیەکى ڕاســتەقینەدا ژیانمان بەســەربردایە بەڵام داخى گران کە ئەحزابى خێڵەکى و خۆســەپێنى کورد ئەو هیوایەیان گۆڕى بۆ خەونى شــاعیران و خەیاڵى پوچ، بۆیە میللەتى کورد هەر هیچ نەبێ ئەمڕۆ پێویسـتە ئەم بارە نالەبارە لە ســەر شــانى لابەرێ و پێگەیەکى باش لە پەرلەمانى عێراقدا بۆ نوێنەرانێکى ڕاسـتەقینە و خەمخۆر بدۆزێتەوە بە دەنگى زوڵاڵى خۆى وە نوێنەرانى پێشــوومان کە هەموویان پاشــکۆى ئەحزابى خۆســەپێنى کورد بوون لەو پایتەختەى کە بە نابەدڵى پێوەى لکاوین وەدەرنێن.
ســەرفراز
5 /1/2010
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

