<

دەمەوێ مانگی هەنگوینیم لە سەری رەش بێت

05/07/2009, 12:00 (GMT+1)
گەنجانی وڵات دەتانەوێ مانگی هەنگوینیتان لە سەری رەش بێت، ئەو سەری رەشەی كە مانفی هەموو كوردێكە وەك گەشت و گوزار سەردانی بكات؟
دەتانەوێ لەگەل كەپڵەكانتان، لەگەڵ ماڵەوەتان، لەگەڵ كەس و كارتان رۆژێكی خۆش لەم سەیرانگایە بەسەر بەرن؟
من نایشارمەوەو پڕ بەدل حەزدەكەم رۆژێك لەم سەری رەشە روەو خۆر ئاوابوون دانیشم لەگەڵ خۆشەویستەكەم سەیری هەولێر بكەین و یادگاریەكانی چەندان سال نەهامەتی ئەم شارە بگێڕینەوە. ئەو شارەی هەموو جوانیەكانیان بۆخیان برد، هەموو پیرۆزیەكانیان تێدا سڕیەوەو هەموویان بەسەر یەكەوە كرد بە جاسوس.
دە ئێوەش ئەگەر دەتانەوێ چیتر جوانیەكانمان لەدەست نەچێت، دەنگ بدەن بە دكتۆر كەمال میراودەلی، با مەسعود بارزانی لەسەر تەخت بێنینە خوارەوە.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست