فەزیحەكانی فازل كەریم ئەحمەد (مامۆستا جەعفەر) بەرپرسی مەكتەبی بیروهوشیاری ی.ن.ك بەشی سێیەم
10/04/2010, 12:00 (GMT+1)

1. مانگانە 52 ملیۆن دینار نەسریە ئەدریتە بەرپرسی مەكتەبی بیروهوشیاری كەبریتیە لە فازل كەریم ئەحمەد. كەس نازانێ ئەم برادەرە لوت بەرزە دەمانچە لەپشت قنگە ئەم نەسریەیە چی لێ دەكاتو رقابەی دارایی یەكیتی لێی ناپێچیتەوە. جەنابی مام جەعفەر لیرەو لەوێ بە رابواردنی خۆی سەرفی ئەكات یان بەناوی یارمەتی شەهیدان بازرگانی پیوە ئەكات بۆ شیواندنی پارەی نەسریەكە.یەكیتی لیژنەیەكی فشەی بۆ دروست كرد بۆ لیكۆلینەوە لەدیارنەمانی پارەی نەسریەی مەمتەب و زۆری كەش كەچی بی ئەنجام بوو یەكیك لەئەندامانی لیژنەكە نیاز سەعید بوو بەرپرسی پەیمانگای كادیرانی سیاسی یەكیتی.
2. ئەوە ماوەیە هەر خەریكی ئەوە بوو بیكەنە ئەندامی سەركردایەتی یەكیتی.ئەوەی بۆ فازل كریم ئەحمەدیان كردن لەبەر ئەوەبو چونكە دژی كاك نەوشیروان مستەفایەو بەكاری دەهینن لەدژی ئەم. فازل بەتوندی كار لەدژی كاك نەوشیروان دەكات كەنامانەوێ لەم نوسینەدا ئاماژە بەلایەن و شیوازی ئەم چالاكیانە لەدژی ئەو بەریزە بدەین و دایدەنێین بۆ رۆژی خۆی.
3. لیژنەیەك دانرا بەبریاری مام جەلال تالەبانی بۆ دەمكوت كردنی نوسەرە ئازادەكان كە ئەمانەش بریتین لە مەلا بەختیار،ئازاد جوندیانی،ئەرسەلان بایز مام ئاغا بەلام پاشتر دوو كەسی تری بۆ زیاد كرا كە بریتین لە فازل كەریم ئەحمەد و فەرید ئەسەسەرد بەلام بەتەنیا مام جەعفەر تالەبانی ئەندامی سەركردایەتی نیە و بەتەنیا ئەمیشە بەناوی خۆیەوە شت نانوسێت و ناوی خوازیار هەلدەبژێرێ لەدژی نەوشیروان مستەفاش و لەژێرەوە باش دەزانری چی ئەنجام ئەدا. لەمەشدا ترسنۆكی مام جەعفەر ئەبینرێ. بەس كاك نەوشیراون باشت دەناسێت و لەكتیبەكەیدا تۆی خستەروو كەچیت.
4. سەیرە كە ئەم زاتە ئازایە كۆمەلیك حیمایەی دوای خۆی خستوە و كەچی خۆشی دەمانچە دەخاتە پشتی قنگی و چاكەتەكەی پی بەرز دەكاتەوە. ئەو كەسەی لەو ماوە كەمەی لەشاخ بوو سەلیەیەكی نەتەقاندوە،ئەم جەنابی مام جەعفەرە.
5. بۆ تەقویەكردنی مەكتەبەكەی مام جەعفەر تەحسین نامقیان لەریفۆرمەوە هینایە ئێرە بۆ مەكتەبی بیروهوشیاری وكردویانەتە جیگری مام جەعفەر و پێكەوە لەسەر دژایەتی كردنی كاك نەوشیروان مستەفا سودمەندن. بەر لە ماوەیەك تەحسین نامق چوە لای شۆرش ئیسماعیلی بەرپرسی هەلبژاردنەكانی یەكیتی كە خەریكی ئامادە كردنی كۆنگرەی سییەمی یەكیتی بوو ئەو كۆنگرە فشۆلەی كە هەر لەئیستەوە كەسەكانی بۆ دەست نیشان كراوە. تەحسین نامق بەئاشكرا جنیویكی زۆری بە كاك نەوشیروان داوە هەر بۆ ئەوەی پیی بگاتەوە و نیشانی بدات كە ئەم جەلالیی عەیاری بیست ویەكە. بەداخەوە كە ئەم كەسە باشە ئیستە پارە لەهیرۆ ئیبراهیم ئەحمەد وەردەگری و خانویەكی دروست كردوە لە سلیمانی لەگەرەكی بەختیاری بە بیستو شەش دەفتەر. سەیرە گۆرینی سێ بەرە لە ماوەیەكی كەمدا و یەكیتی و ئەمیشی وەك زۆری كەش سەقەت كرد. دلنیابن هەتا سەر ئەم دزی و جەردەییەتان بۆ ناچێتە سەر مام جەعفەر و نمونەكانت. بەداخەوە كە سایتی كوردستان پۆستی بەریز فەزیحە زۆرەكانی شەروال پیسی فازل كەریم ئەحمەدی سانسۆر كرد لەبەشی یەكەمدا بەتایبەت ئەوانەی ناو مەكتەبی بیروهوشیاری. بەناوی سیاسەت و حیزبایەتیەوە وەك گورگی هار كەوتونەتە دزینی مولكی گەل ومەخابن رۆژیك دیت دەخرینە بەر لیپرسینەوەی قورس.بویتە خاوەنی خانویەكی گەورە لەسلیمانی،پارەی نەسریە ئەخۆیت،كەمال فوئاد بەناوی یارمەتی خانوەوە لەو ماوەیە لەریگای نۆكانەوە چوار دەفتەر چل هەوار دۆلاری داوە پیت. تەنانەت ئیشی كارەبای خانوەكەت بەخۆرایی بەكارەباچی مەكتەبەكەت كردوە. 8 ئەندامی مەكتەبی بیروهوشیاری 10 خالی فەویهەی تۆ لەپارەو شەروال پیسیەكانات و وزۆری كەش دا بەمەكەتەبی سیاسی.ئەمانە تەنها شتیكی كەم بوون لەفەزیحەكانت مام جەعفەر.
سەرنجێك بۆ نوسینەكەی فازل كەریم لەهاولاتی
فازل كەریم ئەحمەد (مامۆستا جەعفەر) بەم ناوەوە بەر لەماوەیەك وتاریكی نوسی لەهاولاتی ووەك خۆی دەلیت دەسەلات وەلامی ئەم نوسینەو ئەوانەی كەشی ناداتەوە. ئەم وتارەی دوایی بۆ دەسەلات نوسیویەتی چاوەریی سۆزو عەتفی حیزبەكەی و سەرۆكەكەیەتی بۆی. ئەم برادەرە لەمەكتەبی بیروناهوشیاری لابراو نێردرایە مالەوە. كاك فازل لەسەرەتای هەشتاكان رۆیشتە ئەلمانیاو شاراوە نیە كە هەموو ئەو چەند سالانە هەلویستی خراپی هەبوە بەرامبەر بەیەكیتی وخودی تالەبانی.بەلام یەكیك لە ئامانجەكانی ئەم ئەوە بووە كەخۆی باش دەیزانی كەیەكیتی سروشتیكی هەیە ئەویش ئەوەیە كە ئەگەر ببیتە ئۆپۆزیسیۆن لێی ئەوا بۆ بیدەنگ كردنت پۆست وپارەت ئەداتێو دواتر كەسەقەتیشی كردیت ئەوا دەستبەردارت دەبیتو تۆش چیتر ناتوانیت ببیتەوە ئۆپۆزیسیۆن لێی.پیش رووخانی سەدام حسین مام جەلال سەردانی ئەوروپای دەكردو فازل كەریم پەیوەندی پیوەكردوو ئەویش پەیمانی دابویە شتی بۆ بكات و بگەریتەوە هەرێم.یەكیك لەو شتانەش كە م.جەعفەری بردە وەك وتم دژایەتی كردنی كاك نەوشیروان مستەفایە.دوای گەرانەوەی فازل 23 وتاری لەكوردستانی نوی نوسی بەسەروبالی تالەبانیدا هەلی چونكە تالەبانی دلی بەم نوسینانە زۆر خۆشەو فازل كەوتە فرۆشتنی خۆی وقەلەمەكەش.جەلال تالەبانی پۆستیكی لە هەفتەنامەی الاتحاد دایە بۆ بەغداد بەلام نەیویرا بچیتە ئەوێ. دواتر كرایە بەرپرسی مەكتەبی بیروهوشیاری. لیرەوە كاراكتیرەكانی فازل جەعفەر روونتر دەردەكەوتن.ئەوانەی كە ئەو چەند سالانە لەئەلمانیا نەبینراوون.لەئەلمانیا رێكخراویكی بە ناوی یارمەتی مندالانی كوردەوە درەست كردبوو بەلام بازرگانی پێوە ئەكردو پارەی پێپەیدا ئەكرد.مەكتەبەكە بوە سەرچاوەی پارەو دەولەمەند بوونی جەنابی مامۆستا جەعفەر. دوای بریاری لابردنی لەمەكتەبەكە كە وابزانم گەرینراوەتەوە بۆی بەشوین سەرچاوەیەكی تری دەستكەوتدا دەگەرێت كە ئەمجارەیان بریتیە لەدروست كردنی ریكخراویك بەناوی بزوتنەوەی بەرژەوەندی نەتەوەكان (حركە مێالح القومیات).بەدوای ناوی زل و خۆ گەورە نیشادان ئەگەریت ونەقسەكانی خۆی پی بشاریتەوە.وەك لەنوسینەكەیدا لەهاولاتی دەردەكەویت دەیەوی سەركردایەتی یەكیتی دلنیا بكات لەوەی كە ئەمە حیزب نیەو %99 ی عەرەب و توركومانن.ئایا عەرەب وتوركومانەكانی عیراق چ پێویستیەكیان بە بەرپرسیكی ناو یەكیتی هەیە هەتا ریكخراو بۆ ئەمان دروست بكات وبەرگری لەبەرژەوەندیەكانیان بكات یان ئەم شتە ئامرازیكە بۆ بەرژەوەندی و دەستكەوتی شەخسی. بۆ ئەم مەبەستەش مام جەلال بریك پارەی باشی داوە بە فازل كەریم (..) بێئەوەی هەتا ئیستە ئەم برە پارەیە وەك مولكی میللەت گەریندرابیتەوە.كاك فازل لەهەولی ئەوەدا بوو پۆستیكی گەورەتر بەدەست بهینیت بەلام كەسانیك لەناو دەسەلات (..) فكرەی دروست كردنی ئەم لیستەیان دا بەگوێیدا و ئەمیش ئەم هەلەی پێ باش بوو،بەلام لەراستیدا بۆ دوور خستنەوەی بوو چونكە دەیویست بچیتە سەرەوە بەلام دواتر دركی پێدەكات كەچی رووی داوە. لەكۆتایدا بەم برادەرە دەلیم ئەمە تراژیدیای سیاسی یەكیتی وهەریمی كوردستانە مرۆڤ بەم میتۆدانە دەولەمەند بكات و بیكاتە خاوەن دەسەلاتیش. پیی دەلێم بەلایەنی كەمەوە موچەیەكی باشی خانەنشینی و موچەیەكی كەش وەردەگریت و دەولەمەند بوویت وهەتا ئیستەش سێ ژنت هیناوە وهەمووی لەدەستت رائەكەن. لیرەدا نامەوێ ئەمرۆكە بچمە وردەكاریەكانی ترەوە وچیتر بەسە پەل هاویشتن وتیرنەخواردن لەتموحی دەسەلات وپارە. رۆژانیك دیت دلنیایە بەلگەنامەكان لەسەرت زۆرن وئەدرێیتە دادگا.
چاوەریی بەشی چوارەم بن
هێرش رەزا
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

