<

چنار سەعد عەبدوڵا، بارزانى و ئافرەتانى نێو پارتى زۆر توڕە كردووە

04/12/2010, 12:00 (GMT+1)
چەند رۆژێكى ماوە بۆ سازدانى كۆنگرەى 13ى پارتى، كە بڕیارە ئەمجارەیان كۆمیتەى نااوەندى فراوان بكرێت و سەركردایەتى زیاتر لە 50 ئەندام لەخۆ بگرێت، وەك خۆیان بانگەشەى ئەوەئەكەن كە ڕێژەیەك لە ئافرەان دێننە پێشەوە بۆ كۆمیتەى ناوەندى، بەشێك لەمانە بریتین لە (شیرین ئامێدى، نازناز محمد، بەیان سامى عبدالرحمن، مەهابات قەرەداخى، كوردستان موكریانى، كۆسار كەریم، جولە حاجى، ئاواز عبدالواحید، چنار سەعد، نازەنین وسو، سوهام، كەوسەر گەلى، شیلان فەقێب و سنەوبەر و چەند ئافرەتێكى ترى یەكێتى ئافرەتان)، كێبركێیەكى زۆریش كەوتۆتە نێوانیان، ئەوەى كە زۆر ناوى دێت و بڕاندویەتیەوە كە گوایا بەئاسانى لەم كۆنگرە دەرئەچێ چنار سەعدە واى نیشانداوە كە كاندیدى شەخسى مەسعود بارزانیە، لە پروپاگەندەكانى وا باس ئەكا كە ئەوەى بنەماڵە بیانەوێ دەریچێنن ئەوا دەرئەچێ هەربۆیەش هەمیشە لە نێو خەڵكى ئەڵێ من سەرۆك پشتگیریم لێئەكات و بەئاسانى دەرئەچم، واتە تەزویرى بۆ ئەكرێ، لەلایەكیدیكەوە چنار سەعد زۆر هەوڵەدات بۆ جێبەجێكردنى سیستەمى كۆتا بۆئەوەى هەرچۆنێ بێ ببێتە كۆمیتەى ناوەندى، پروپاگەندەكانى دوو فاقى و جۆراو جۆرن كە ئافرەتەكانیتر و سەركردایەتى پارتیشى تورە كردووە، لەلایەك چنار سەعد لە (فەیس بوك) پروپاگەندە بۆخۆیەكاو و نامە بۆ هەموو كەسێك ئەنێرێ، دروشمەكانیشى لەگەڵ نەهجى پارتى ناگونجێت، و لەلایەكى تریشەوە لەنێو خەڵكى رەخنەى توند لە پارتى ئەگرێ و واش نیشان ئەدا كە خۆى ئەتوانێ پارتى بگۆڕێت و لە خێلەكى دەربازى بكا و چینى گەنج بێنێتە پێشەوە، ئەوەى كە رەگەزى ئافرەتانى لە نێو پارتیدا زۆر توڕە كردووە ئەوەیە كە چنار سەعد خۆى بە نوێنەرى ئافرەتان و سومبولى ئافرەتان ئەناسێنێ، پێشتریش یەكێك بووە لەوانەى كە هەمیشە دژایەتى (یەكێتى ئافرەتان) و رێكخراوەكانى ئافرەتان و ژنانى كردووە، چونكە هەمیشە ئەیوت ئەمانە تەنیا مەبەستیانە مێردێك بۆ خۆیان پەیدا بكەن و دواتر واز لە رێكخراوەكەیان ئەهێنن لە یەكێك لە وتەكانیدا ئەڵێ من دە بەقەد یەكێتى ئافرەتان بەتەنیا خزمەتم كردووە ، چنار سەعد وەكو ئەو ناوەى كە هەیەتى كە كچى سەعد عەبدوڵایە خەڵكانێك وا ئەزانن كاندیدێكى بەهێزە بۆ سەركردایەتى بەڵام لەناوەڕۆكدا زۆر زۆر لاوازە و هیچى پێ نیە ئەگەرى دەرچونیشى بۆ سەركردایەتى زۆر بێهێز و لاوازە، چنار خۆشى ئەوە چاك ئەزانێ هەربۆیەش داواى سیستەمى كۆتا ئەكات و پڕوپاگەندەى پەرتەوازە بۆ خۆى ئەكا لەوانەش لە (فەیس بوك) و سایتى جۆراوجۆر خۆى دەرئەخا، چنار سەعد تەەنیا دوو كەس پشتیوانى لێ ئەكەن لەوانە محمود محەمەد كە بەهەڵە لە چنار سەعد گەیشتووە وا ئەزانێ كەسێكى بەهێزە بۆئەوەى سودى بۆ خۆى و نازناز محەمەد هەبێ، هەروەها كەسى دووەمیش تاهیر عەبدوڵاى مامى چنارە ئەویش دەیان بەڵنى بە ئەندامانى كۆنگرە داوە لە وانە پێدانى زەوى و شوقەو دەرچونى مەشروع بۆیان وتاد، چنار سەعد چەند گەنجێكى تایبەت بەخۆى راسپاردووە كە نامە و چات بۆ فەیس بوكەكەى بنێرن و ستایشى بكەن پێى هەڵبڵێن و هەر كەسێكیش نامەى رەخنەى بۆ بنێرێ ئەوا قەبوڵى ناكات و ئەیسڕێتەوە. كەسانێكى زۆر لە دەرەوەى كۆنگرە ئەڵێن پارتى ئەمجارەیان كۆنگرەكەى شوم ئەبێت ئەگەر كەسانى وەك چنار سەعد بێنە ناو سەركردایەتى پارتیەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست