ئازاد جووندیانى لەنێوان زەوتكردنى مافى تاك و ئازادى ڕەها بۆ خوودى خۆى !
01/03/2010, 12:00 (GMT+1)

ئەوەتا سایتێكى وەكوو (facebook)كەمرۆڤ دەتوانێت لەگۆشە نیگایەكى بچووكەوە پەیوەندییە شەخسییەكانى خۆى تێدا ڕێك بخا بەبڕیارى ئازاد جووندیانى لەسەتەلایتى گەلى كووردستان فلتەر كراوە ئەم بڕیارەى جووندیانى دوو باگراوندى ناشرین و نابەرپرسیارانەو ناجوامێرانەى لە پشتەوەیە
1 / تەداخوول كردن لەئازادییە تاكە كەسییەكان بە جۆرێكى وەها تەنانەت لە لەبەر كردنى جل ، زەواج ، ئۆتۆمبیلیشدا ئازاد جووندیانى تەداخوولى ئازادیى كارمەندەكانى دەكات
2 / هەبوونى ترس لە لیستى گۆڕان كە سایتى facebook بۆتە گۆڕەپانێكى باش بۆ بانگەشەى گۆڕان و كاندیدەكانى
بەڵام ئازادى قەدەغەكارى ئازادیى لەخەڵك ، ئەبێت بۆخۆى مەسمووح بێت چ سایتێك ئەكاتەوە ، یان نایكاتەوە ، لێرەدا دیكتاتۆریەتى ئازاد جووندیانیمان بۆ دەردەكەوێت كەچەندە دەسەڵاتى ڕەهاى بەكار بردووە بەو سەڵاحیاتە زەوەندەى جەلال بۆى تەرخان كردووە تا ئەمانەش مابن كوورد و تاكى كوورد ئازادى بەخۆیەوە نابینێت
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

