رۆڵــــە لاى لایــــە .. قوباد .. لاى لایـــە دۆلارمــــان زۆرررە بۆ خەوت نایــــە؟؟!!
25/12/2010, 12:00 (GMT+1)

هاوڵاتى سادە .. فەرمانبەرى قەرزدارى كرێچى .. یەك مانگى رەبەق هاتوچۆ و ئەمسەر و ئەوسەرى پێدەكەن تاكو سولفەیەكى عەقارى وەك سەدەقە بۆ تووڕبدەن كە بەشى بناغەدانانى خانووە سەد مەترێكەشى ناكات لەوپەڕى شار و لەناو قوڕولیتەى بێخزمەتگوزاریدا كـــــــــــەچى كاكە قوباد لەسەر ئوتومبیلێكى پێنج سەد دەفتەرى .. چەند دەفتەرى ؟؟ [پێنج سەد دەفتەرى] لەگەڵ كوڕەكەى مالیكیدا خەریكە سوعبەتەكە گەرم دەكەن ،.
پێویستە هەموو هاوڵاتیەك ئەو راستیە بزانێ كە سێ بەش لەپێنج بەشى بودجەى ئەم هەرێمە بەتاڵان دەچێ بۆگیرفانى بەرپرس و كوڕ و كەس و كارەكانیان ، ئەمەش هۆكارى سەرەكیە كە سەروبارى ئەو هەموو داهات و بودجە و ژمارە بێشومارانە ئیستاش نیوەى هاوڵاتیانى كۆیلەى هەرێمەكەمان لەژێر هێڵى مامناوەندى هەژاریەوە ئەژین ، دەنا سادەترین لێكۆڵەرى ئابووریناس درك بەو راستیە دەكات كە هەرێمى كوردستان بەو بودجە و بەداهاتى ئەو نەوتە بەتاڵانبراوەوە ئەكرێ زۆر ئاسان بەوێنەى خەڵكى ئیمارەتى دوبەى و بگرە باشتریش گوزەربكات ، بەڵام ئەم دەسەڵاتە تاوانبارە تاڵانچیە بەبەرنامە ئەیانەوێ خەڵكى برسى بەرقاپییەكانیان بكەن لەلایەكى تریش حسابە بانكییەكانیان لێواولێوى دۆلارى نەوت و بودجە بكەن ، تاوانبارترین لایەنیش لەیەكێتیدا كەبەرپرسى بەهەدەردانى سامانى میللەتەكەمانە دلێرى سەید مەجید و كۆمپانیا بەدناوەكەى نـــۆكـــانە ، بڕۆن تەماشایەكى سەرپێى ئەم كۆمپانیایە بكەن كە كتومت رۆڵى باندەكانى مافیایى مەكسیك و بەرازیل ئەبینێ ، بڕۆن بزانن چۆن فەرمانبەرە منداڵێكى تەمەن شانزە ساڵ ئوتومبیلێكى چواردەفتەرى پێیە ، بڕۆن تەماشاكەن بزانن چۆن دلێرى سەید خائن بەم میللەتە دۆنمە باخ و ڤیللا بۆ دەروێشەكانى ئەكڕێت لەسە حسابى كراوەى میللەتى برسى ، بڕۆن تەماشاى ماڵ و حاڵ و گوزەرى بەناو دكتۆر خیراللەى ئیدارەى گشتى بكەن ، ئەم زاتە خائینزادەیە كەلەخاریج بوو بەشاهیدى هاوڕێكانى سۆسیال سەرقەبرانى پێ خاوێندەكردەوە تاموچەكەى نەبڕێت ئـــــەوە دووووور لەئیستاى كە بەكێشى ئوتومبیلەكەى دۆلارى رەوانەى بانكەكانى ئوردن و ئیمارات كردووە ، ئەشێ ئەم دزەش باشەكەیان بێت لەچاو خراپە چاوبزەكاندا .
تەوەرەیەكى زۆر زەقى گەندەڵى ئەم دەسەڵاتە تاوانبارە دۆسیەیى ئافرەتبازى و سێكسبازى حەرامە كە زۆرینەى هەرە زۆرى ئەندامانى سەركردایەتى و مەكتەبى سیاسى ئاڵودەى بوون پاش تێربوونیان لەدزى و جەردەیى ، ئەى هاوار بەحاڵى ئەم میللەتە ستەمدیدەیە كە ئەندام مەكتەب سیاسیەكى وەك حاكم قادر رابەرى بێت ، حاكم قادرێك كە كاتێ سەرۆكى شارەوانى بوو نەخشەى جوگرافى شارەكەى بەزەوى فرۆشتن و شەراكەتكردن لەگەڵ بازرگانەكان تێك و پێكدا ، مەحمود سەنگاویەك لەمەكتەبى سیاسیەكەى بێت كەئیستاش داڵدەى پیاوكوژە هینفرسەتەكاندەدات دواهەمینیشیان سیروانى كوێخا فەریق بوو كە بەسەد دۆلار خەڵكى بەكرێ دەكووشت ، ئەمە شێرەكەى خووولە سەنگاوى بوو كە مێردمنداڵێكى قارەمانى تەمەن پانزە ساڵ وەك سەگ لەناو مۆنیكاكەیدا تۆپانى پاش ئەوەى هەرەشەى تەعەداكردنى لەخوشكى ئەو مێردمنداڵەكردبوو ، ئەوەبوو خوولە سەنگاوى چەكدارە ترسنۆكەكانى ناردە سەربنكەى چاكسازى كۆمەڵایەتى سلێمانى تائەو كوڕە بڕفێنن و بیكوژن بەڵام بۆیان نەكرا .
لەكۆتایدا من و ملیۆنەهاى وەك من تیاڕاماو و سەرسام و ئەبڵەقى وەڵامى تاكە یەك پرسیارین ، ئەویش ئەوەیە گوایا جەلال تاڵەبانى و مەسعود و ئەم هەموو دەست و داوێنپیسەى لە مەكتەب سیاسى و سەركردایەتى كۆبوونەتەوە ئــــایــــا نازانن تاكو كام ئاست كەنارگیرن و تاكو كام ئاست نەحلەتلێكراوى ئەم میللەتەن ؟؟!!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

