<

هه ڵه بجه و گۆڕان........

19/09/2009, 12:00 (GMT+1)
له پێش ڕاپه ڕینه مه زنه که ی ساڵی ١٩٩١ کاتێک هێزی پێشمه رگه زۆری بۆ حکومه تی به عس هێنابوو و خۆری به عسی بوون له ئاوابووندا بوو سه رانی به عس نه یان ده زانی چۆن وره ی ئه و میله ته بروخێنن و به چ شێوازێک رێگه له و میله ته بگرن که به لێشاو ده روشتن به پیری پێشمه رگه وه ـ بۆ ئه م مه به سته سه رانی به عس هه ستان له رێگه ی راگه یاندنه کانیانه وه و به ناوی خوازراوه یا خود له رێگه ی جاشه کانیانه وه بڵاو کراوه یان بڵاو ده کرده وه گوایه ته سلیم به حکومه تی به عس بوونه ته وه و ریزه کانی پێشمه رگه یان به جێ هێشتووه ـ رۆژانه هه وڵێکی زۆریان ده دا به م شێوازه وره ی میله ت بروخێنن ـ جا بۆیه ئێستاش کوردستانی نوێ سه ربه ده زگای راگه یاندنی یه کێتی هه مان شێوازی حکومه تی به عس دووباره ده کاته وه و نازانێ به کام شێواز رێگه له لافاوی گۆڕان بگرێت ـ کوردستانی نوێ هه ڵده ستێت رۆژانه چه ند ڕاپۆرتێک به ناوی چه ند که سێکی خوازراوه وه بڵاو ده کاته وه و گۆایه ریزه کانی گۆڕانیان به جێ هێشتووه من تێناگه م خوردستانی نوێ شه رم له خوی ناکات؟ ئایا ئه مه هه مان سیناریۆی پێش هه ڵبژاردن نیه که رۆژانه بڵاویان ده کرده وه گۆایه به ده یان گه نج ریزه کانی گۆڕانیان به جێ هێشتووه و که س له گه ڵ گۆڕاندا نه ماوه له کاتێکدا گۆڕان سه رکه وتنێکی گه وره ی له پارێزگاری سلێمانی تۆمارکرد ـ ئه م گاره یان ڕاپۆرته درۆزنه که ی کوردستانی نوێ له هه ڵه بجه و ده ستی پێکرد ، سه ره تا به چه ند ناوێکی خوزراو له پاشاندا ده لێت گۆڕان خوازان ریزه کانی گۆڕان به جێ ده هێڵن ـ من نامه وێت باس له گڕو تینی گۆڕان خوازانی شاره که م بکه م له به ر ئه وی هه ڵبژاردنی دووه م زۆری نه ماوه و دیسانه وه به هه ڵبژاردن ده یسه لمێنین ئێمه هه ین ـ به ڵام ده مه وه ێت ته نها یه ک شت بۆ سه رانی گه نده ڵ دووباره بکه مه وه ، گه ر هه موو شاره کانی کوردستان واز له گۆڕان بهێنن دڵنیا بن شاری هه ڵه بجه ی شه هید به رگی گۆڕان فرێ نادات له به ر ئه وی هه ر له ئامێزی ئێوه دا بوو چاره نوسی سایه ق ته یاره که دیار نه ماو که س نازانێ بۆ کوێتان بردـ

له ڕاپۆرته درۆزنه که تاندا باسی سه رکرده ی گۆڕان مامۆستا جه مال ده که ن له ده ڤه ری شاره زور هه ڵه بجه ، دیسانه وه به م رپۆرته ده تانه وێت ناوی مامۆستا جه مال له که دار بکه ن و بیکه نه سه به بی گه نده ڵی ، ئێمه و هه موو خه ڵکی شاری هه ڵه بجه ی شه هید مامۆستا جه مال ده ناسین و ئێوه ش ده ناسین و سه رکرده کانی ئێوه ش له ده ڤه ری خۆمان باش ده ناسین جا بۆیه پێویست به باسکردنی مامۆستا جه مال ناکات ، مامۆستا جه مال هه ر ئه و سه رکرده ماندوو نه ناسه بوو که له ساڵی ١٩٩١ بستێک له خاکی سلێمانی به جێ نه هێشت و پارێزگاری له شه ره فی هه مووتان ده کرد ئێستاش له سه ر هه مان گرو تینی جاران کار بۆ گۆڕان ده کات و ئه نجامی هه ڵبژاردنه کانی ئه م دووایه خۆشه ویستی و لێهاتووی مامۆستا جه مال ده رده خات له ده ڤه ره که مان ـ

با بێینه سه ر ئه نجامی هه ڵبژاردنه کان ـ لیستی کوردستان له شاری هه ڵبجه ی شه هید ١٤٠٠٠ ده نگی هێنا گه ر ئه م ده نگانه بکه ینه دووبه شه وه بۆ یه کێتی و پارتی ئه وا هه ریه ک له ئێوه خاوه نی ٧٠٠٠ دانگه له شاری هه ڵبجه ی شه هیدا به ڵام لیستی گۆران لیستی هه ژاران له شاری هه ڵه بجه ی شه هید تووانی ٨٢٢١ ده نگ بێنێت له کاتێکدا لیستی کوردستان به سه دان هه زار دۆلاری له م ده ڤه ره ده به خشیه وه و هه موو سه رکرده کانیان به جه لال تاڵه بانی و دکتۆر به رهه م و سه رجه م ئه ندامانی مه کته بی سیاسی و سه رکردایه تی سه رگه رمی بانگه شه ی هه ڵبژاردن بوون له هه مان کاتدا هێنده ی گۆڕانیان پێ نه کرا ـ

له کۆتایدا هیوادارین باش به خۆتانا بچنه وه و هه ڵه کانتان چاک بکه ن ، خۆری یه کێتیه که تان له ئاوا بووندایه سیناریۆ و شێوازه کانی حکومه تی به عس دووباره مه که نه وه چاوێک به ڕاگه یاندنه کانتانا بخشێنن ، هه ڵبژاردنی دووه م و سێهه م زۆری نه ماوه ، با که سمان پێش رووداوه کان نه که وین و دانێک به ڕاستیه کاندا بلێین ، دڵنیا بن له وه ی هه ڵه بجه رۆژ به رۆژ له گۆراندایه و له هه ڵبژاردنی داهاتوودا گۆڕان ده که ینه تاجی هه ڵه بجه و جا ئه و کاته هیوادارین راپۆرتێک له کوردستانی نوێدا بنوسن و بلێن هه ڵه بجه یه کان به ڵێشاو بوونه گۆڕان ـ

  ـ
[email protected]



ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست