بۆ/ سەعدى ئەحمەد پیرە: یەكێتییەكەى جهلال تالهبانی هۆكارى سەرەكى نەهامەتییەكانى باشوورى كوردستانە
20/06/2011, 12:00 (GMT+1)

بۆ یەكێتى هۆكارى سەرەكى نەهامەتییەكانە:
1 ـ یەكێتى لە سەرەتاى راپەرینەوە سەرى رمەكەى بە دەستەوە بوو كە جەماوەرە شۆرشگێرەكە بوو، لە گەڵ پارتیدا نیوەى پەرلەمانى بە دەستەوە بوو، لە جیاتى ئەوەى بەشەرى ناوخۆ سنوور بۆ ئیسلامیەكان دابنات دەیتوانى بە یاسا لە پەرلەماندا چەك بە ئیسلامیەكان دابنات، بەڵام ئەم حزبە خۆى ئامادە نەبوو دەستبەردارى ملیشیاتەكەى بێت، هەر بۆیە یەكەم حزب بوو ئەكادیمیاى سەربازى تایبەت بە یەكێتى دانا لەو كاتەدا كە هێشتا خۆى و پارتى شەریك بوون لە حكومەتدا.
2 ـ یەكێتى یەكەم حزب بوو پاش راپرین بۆ شەرى ناوخۆ چەكى لە حكومەتى عێراق وەرگرت، ئەمە زۆر لە كادرەكان و سەركردە سەربازییەكانى یەكێتى دەیزانن، هەروەها (تارق عەزیز) كاتێك رۆژنامەوانان لێیان پرسى كە جەماعەتى جەلال ئەوان تۆمەتبار دەكات بە هاوكارى ئەنسار ئیسلام، ئەو لە وەڵامدا وتى((جەلال دەزانێت ئێمە چەندە چەكمان پێ داوە بەرانبەر ئەوان)).
3 ـ كاتێك شەرى ناوخۆ لە گەڵ پارتیدا دەستى پێ كرد یەكێتى هیچ وەسیلەیەكى شارستانى وەك و رێپێوان لەو جۆرانە نەگرتەبەر بەرانبەر پارتى بۆ كێشەى دوكانەكانى قەڵادزێ، كە دەكرا ئەو شتە لە ڕێگاى یاساوە چارەسەر بكرایە بە تایبەت ئەو ناوچەیە ناوچەى قەڵەمرەوى یەكێتییە، دەكرا یەكێتى بە چەكى قانون ئەو كێشەیەى چارەسەر بكردایە، جگە لەمەش پاش هەر ئاگربەستێك تا رادەیەك هەموو جەولەكانى شەر یەكێتى دەسپێشخەر بوو لە هەڵگیرساندنى. جگە لە مانەش كاتێك شەرى ناوخۆ لە گەڵ پارتیدا رووى دا پارتى لە رووى (ئینتخابیەوە) وەزعى لە یەكێتى باشتر بوو، بۆیە هەڵگیرساندنى شەرى ناوخۆ لە قازانجى یەكێتى بوو نەك پارتى.
هەروەها لە كاتى شەریشدا هیچ حكمەتێك لە سیاسەتى یەكێتیدا نەدەبینرا ، ئەو شەرەى یەكێتى لە بەهارى (1996) بەرانبەر عێراق كردى هیچ ئامانجێكى نەپێكا جگە لە بەكوشت دانى كۆمەڵێك خەڵك لە خۆرایى ئامانج تەنها ئەوە بوو ئۆپۆزسیۆنى عێراقى و ئێران بكرێنە لایەن لە شەرى ناوخۆدا كە ئەنجامەكەشى بە قورسى لەسەر یەكێتى كەوت.
هەروەها لە ساڵى (1997) هاوپەیمانى یەكێتى لە گەڵ(پ . ك . ك) بوە هۆى تێوەگلانى توركیا بە شێوەیەكى راستەوخۆ لە شەرى ناوخۆدا كە زۆربەى خەڵك دەیانزانى ئەنجامەكەى بە كوشت دانى خەڵك زیاتر هیچى لێ سەوز نابێت. كەچى ماوەیەكى نەبرد هەر یەكێتى خۆى هێرشى بۆ قەندیل بۆ سەر پەكەكە دەست پێكردو لەوەشدا فەشەلى هێنا.
4 ـ یەكێتى دەستپێشخەر بوو لە زیادكردنى بنكەو بارەگاكانى و دانانى دەرماڵەى خەیاڵى بۆیان و هەروەها خستنى موچەى كادرەكانى بۆ سەر دەهاتى گشتى، لە كاتێكدا یەكێتى مانگانە پارەیەكى خەیاڵى لە حكومەت وەردەگرت كەچى پارەى كادرەكانى دەخستە سەر حكومەت، كە لەمەیاندا پارتى ساڵێك دواى یەكێتى ئەویش ئەم كارە بێ مەعنایەى كرد.
5 ـ لە كاتێكدا چەند ساڵێك پارتى لە هەولێر نەبوو دادگاى تەمیزى سەربەخۆى دانەنا و لە گەڵ دادگاى تەمیزى هەولێردا كارى دەكرد، لە كاتێكدا یەكێتى لە هەولێر نەما دادگاى تەمییزى تایبەت بە خۆى دامەزراند.
ـ ئەوەى یەكێتى و پارتى تێدا زۆر لە یەك دەچن قۆرخ كردنى بازارو كارى بازرگانیی و گەندەڵى و بە تالانبردنى داهاتى ئەم وڵاتەیە، هەروەها درێژە پێدانى سیستەمى بنەمالەیى و خێزانییە لە باشوورى كوردستاندا هەر ئەمەش واى كردووە پارتى مل بۆ یەكێتى شۆر بكات لە كاتێكدا یەكێتى خاوەنى جەماوەرى دە بۆ پازدە كورسییە لە پەرلەمانى كوردستاندا كەچى (29) كورسى لە پەرلەماندا هەیە هەروەها سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیران و نیوەى وەزیرەكان لەو حزبەیە، كە ئەمە حەقى شەرعى ئەم حزبە نییە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

