مەسعود بەرزانى لە ئیمزاى 31ى ئابەوە بۆ ئیمزاى قەدەغەكردنى خۆپیشاندان
18/12/2010, 12:00 (GMT+1)

ناكرێت چیتر دەستەوسان دانیشین وبنەماڵەیەكى خێڵەكى وەك بنەماڵەى مەلا ببنە چاو ساغمان و هەر ڕۆژەى لە ڕێگەى نۆكەرەكانیانەوە یاسایەكى خیڵەكى بۆگەنى خۆیانمان بەسەردا فەرز بكەن,یاساى خۆپیشاندانەكان كە مەسعود 31ى ئاب ئیمزاى لەسەر كردووە ئیمزاى توینێتى مەسعود بۆ خوێنى گەنجانى سەرشەقامەكانى ئەم ووڵاتە ئێمەش بە بنەماڵەو نۆكەرە بۆگەنەكانیان دەلًێین زۆرتان نەماوە چیتان لەدەست دێت بیكەن درێخى مەكەن گەر خۆپیشاندان قەدەغە بكەن لێمان ئەوا ڕاپەڕین دەكەینە دیارى بۆتان,بێ منەت بن چۆنتان پێخۆشە بەو شێوەیە یاسا دەر بكەن عەقڵى بۆگەنتان چیتان پێدەڵێت ئەو بیكەن و ساتێك مەوەستن ئەوەش بزانن ئەم میللەتە هەزاران دیكتاتۆرى وەك ئێوە مانانى پاڵ پێوە ناوە هێشتا لە جێگەى خۆیەتى سەرهى پاڵپێوەنانى ئێوە دێت ئەو كات ئێوە و ئێمە و نەفرەتى مێژوو
-هەڵەبجەى شەهید
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

